
دیمەنێکی قەیسەری هەولێر
ئاڤا نیوز
شارەوانیی هەولێر بۆ دووركەوتنەوە لە مەترسی ئاگركەوتنەوە، پەردەی بەردەم دووكان و شوێنە بازرگانییەكان قەدەغە دەكات.
چیرۆكی سەرەكی: تیمەكانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی شارەوانی هەولێر بەهاوكاری لەگەڵ پۆلیسی شارەوانی، هەڵدەستن بە ڕێكخستنەوەی بازاڕی لەنگەی كۆن و لابردنی پەردەی دوكاندارەكان و نەهێشتنی زێدەڕۆیی لە بازاڕەكە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: سەرۆكایەتی شارەوانیی هەولێر بڵاویكردووەتەوە، دوای سەردان و بەدواداچوونی سەرۆكی شارەوانیی هەولێر بۆ بازاڕی لەنگەی، تیمەكانی شارەوانیی چوار، دەستیانكرد بە ڕێكخستنەوەی بازاڕی لەنگەی كۆن و لابردنی پەردەی دوكاندارەكان، هاوكات دوكاندارەكان ئاگاداركرانەوە لە بەجێنەهێشتنی شتومەك لە دەرەوە لەكاتی داخستنی بازاڕەكە و بردنە ژوورەوەیان لەكاتی شەودا.
بۆچی گرنگە: ئەو هەڵمەتەی شارەوانیی هەولێر لەپێناو سەلامەتی و بەرژەوەندیی گشتی كاسبكارانە بۆ دووركەوتنەوە لە مەترسی كەوتنەوەی ئاگر لە وەرزی گەرمای هاویندا، بەتایبەت كە لەماوەی ڕابردوو بازاڕەكە چەند جارێك بەهۆكاری جۆراوجۆر سووتا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 20 خولەک لەمەوپێش
مەلا هەڵۆ ئازادکرا
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەیەک خێزانی چەکدارانی داعش لە کەمپی هۆل هەڵاتن
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕاگەیێنراوێک لە گرووپی میدیایی ئاڤا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەنێو یاریگایەكی تۆپی پێ لە مەكسیك تەقەكەرێك 11 كەس دەکوژێت
2 کاتژمێر لەمەوپێش

لە کەرکووک ژیانی سێ کۆرپەلە و دایکێک لە مردن ڕزگار دەکرێت
4 کاتژمێر لەمەوپێش

جێنسن هوانگ لە بازاڕێکی میللی میوە دەکڕێت
27 کانوونی دووەم

زانست ڕاستی ڕەنگی بەفر ئاشکرا دەکات
27 کانوونی دووەم

بۆچی برینەکانی ڕووخسار شوێنەوار جێ ناهێڵن؟
27 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 20 خولەک لەمەوپێش
مەلا هەڵۆ ئازادکرا
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەیەک خێزانی چەکدارانی داعش لە کەمپی هۆل هەڵاتن
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕاگەیێنراوێک لە گرووپی میدیایی ئاڤا




