
دیمەنی یەکێک لە بازاڕەکانی سلیمانی. وینە؛ AA
ئاڤا نیوز
لیژنەکانی قایمقامیەتی سلێمانی یەک هەفتەیان مۆڵەت داوە بەو دوکاندارانەی شەوان کەلوپەلەکانیان لەبەردەم دوکان جێ دەهێڵن و مەترسی ئاگر کەوتنەوەیان لێ دەکرێت.
وێنە گەورەکە: چەند ساڵێکە لیژنەکانی قایمقامیەتی سلێمانی لە وەرزی هاویندا ڕێکارەکانی خۆپارێزی لە ئاگر کەوتنەوە جێبەجێ دەکەن، ئەمساڵ لەم هەفتەیەوە ڕێکارەکان دەستیان پێکردووە.
لێدوانی فەرمی: گۆران قادر، سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتی سلێمانی بە ئاڤا میدیای وت، ڕۆژی شەممەی هەفتەی داهاتوو 2025-04-12، دوا مۆڵەتە بۆ ئەو دوکاندارانەی شەوان کاڵاکانی بەردەم دوکانەکانیان نابەنە ژوورەوە. بە پێچەوانەوە ڕێکاری تووندیان لەگەڵ دەگیرێتەبەر. ئەم ڕێکارە بۆ دوورخستنەوەی بازاڕەکانە لە ڕووداوی ئاگر کەوتنەوە، بە تایبەت بازاڕە داخراوەکان.
بەوتەی گۆران قادر، بەشێکی زۆری دوکاندارەکان پابەندی بڕیارەکەن، بەڵام هەندێکیان تا ئێستاش پابەند نین، جگە لەمە پێویستە دوکانداران سەرجەم ڕێکارەکانی خۆپارێزی و مەرجەکانی بەرگری شارستانی جێبەجێ بکەن کە پێشتر پێیان دراوە.
باکگراوند: سەرەتای ئەم هەفتەیە، ئاگرێکی گەورە لە بازاڕی دارە سووتاوەکەی سلێمانی کەوتەوە و بە هۆیەوە زیاتر لە 150 دوکان سووتان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 21 خولەک لەمەوپێش
مەلا هەڵۆ ئازادکرا
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەیەک خێزانی چەکدارانی داعش لە کەمپی هۆل هەڵاتن
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕاگەیێنراوێک لە گرووپی میدیایی ئاڤا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەنێو یاریگایەكی تۆپی پێ لە مەكسیك تەقەكەرێك 11 كەس دەکوژێت
2 کاتژمێر لەمەوپێش

لە کەرکووک ژیانی سێ کۆرپەلە و دایکێک لە مردن ڕزگار دەکرێت
4 کاتژمێر لەمەوپێش

جێنسن هوانگ لە بازاڕێکی میللی میوە دەکڕێت
27 کانوونی دووەم

زانست ڕاستی ڕەنگی بەفر ئاشکرا دەکات
27 کانوونی دووەم

بۆچی برینەکانی ڕووخسار شوێنەوار جێ ناهێڵن؟
27 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 21 خولەک لەمەوپێش
مەلا هەڵۆ ئازادکرا
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەیەک خێزانی چەکدارانی داعش لە کەمپی هۆل هەڵاتن
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕاگەیێنراوێک لە گرووپی میدیایی ئاڤا




