
مۆنیۆمێنتی شەهیدانی هەڵەبجە
ئاڤا نیوز
بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی هەڵەبجە ئاگاداری ئەو کەسانە دەکاتەوە کە ناویان وەک دامەزراوی گرێبەست گەڕاوەتەوە، سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەکەیان بکەن.
چیرۆکی سەرەکی: لە ماوەی ڕابردوودا ئەنجوومەنى ڕاژەى گشتیى تەواوبوونى ڕێکارەکانى دامەزراندنى 500 کەسی بە شێوەى گرێبەست بۆ فەرمانگەکانى سنوورى پارێزگاى هەڵەبجە ڕاگەیاند و بەشێک لەو کەسانەش لە بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی هەڵەبجە دامەزراون.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی هەڵەبجە ڕاگەیاند، ئاگاداری ئەو هاوڵاتییانە دەکەینەوە کە وەك دامەزراوی گرێبەست ناویان لە بەڕێوەبەرایەتییان گەڕاوەتەوە، پێویستە ڕۆژی پێنجشەممە 10-4-2025، کاتژمێر نۆی سەرلەبەیانی، لە بینای بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی هەڵەبجە ئامادەبن.
زانیاریی زیاتر: بانگهێشتکردنی ئەو کەسانە، بۆ کاروباری دۆسییەکانیانە، هەر کەسێک لە وادەی دیاریکراودا ئامادەنەبێت، خۆی بەرپرسیارە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: دوای دامەزراندنی 500 کەس بەشێوەی گرێبەست بۆ فەرمانگەکانی سنووری پارێزگای هەڵەبجە، 48 کەسیان کەسوکارى پلەیەکى شەهیدان و ئەنفالکراوەکانن و لە سیستمى خاڵبەنديى گشتى خاڵى تایبەتیان بۆ دیارى کرابوو، هاوکات ڕەچاوى یاساى ماف و ئیمتیازاتى کەمئەندام و خاوەنپێداویستيى تایبەت، بە تەرخانکردنى ڕێژەى 5% لە تێکڕاى وەزیفەکان بۆ توێژى ئاماژەپێدراو، بەو هۆیەشەوە 25 کەس خاوەنپێداویستيى تایبەتن و بە سیستمى کۆتا دەرچوون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 23 خولەک لەمەوپێش
دەرمان و پێداویستی پزیشکی بۆ نەخۆشخانەی گشتیی مێرگەسۆر دابین کرا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا سزای دارایی بەسەر کۆمپانیای تێسلا دەسەپێنێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
جۆرێکی نوێی مێروو لە ئوسترالیا دەدۆزرێتەوە
4 کاتژمێر لەمەوپێش
گڕکانێکی ڕووسیا دوای 600 ساڵ جارێکی دیکە چالاک دەبێتەوە
4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەولێر شەوانە بە زنجیر کۆڵانێک دادەخەن
18 کاتژمێر لەمەوپێش
هاککەرانی چین لە ڕێگەی سیستمی مایکرۆسۆفتەوە هێرش دەکەنە سەر دامەزراوەکانی ئەمریکا
19 کاتژمێر لەمەوپێش
پزیشکێک هۆشداری دەدات: نەمانی 'هیلال'ـی نینۆکەکان لەوانەیە نیشانەی کێشەی دڵ بێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 23 خولەک لەمەوپێش
دەرمان و پێداویستی پزیشکی بۆ نەخۆشخانەی گشتیی مێرگەسۆر دابین کرا
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕێبەر ئەحمەد: پێویستە حکومەتی عێراق بگەڕێتەوە سەر ڕێگەی دەستوور
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
مەشهەدانی شەش بەڵێن بە کوردانی ئێزدی و خەڵکی شنگال دەدات