
وێنەی هەردوو شاندی پارتی و یەکێتی لە کەرکووک
ئاڤا نیوز
هەشت مانگ بەسەر پێکهێنانی حکومەتی خۆجێی کەرکووک تێپەڕدەبێت، هێشتا فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان بەشداری هیچ کۆبووەنەوەیەکیان نەکردووە، ئەمڕۆ شاندێکی یەکێتی سەردانیان کردوون و باسی بەشداریکردنیان لە کۆبوونەوەکان کردووە.
وێنە گەورەکە: چەند ڕۆژێکە پارتی دیموکراتی کوردستان بەفەرمی بارەگای مەکتەبی ڕێکخستنی کەرکووک – گەرمیانی پارتی کردووەتەوە، چین و توێژەکان سەردانیان دەکەن و پیرۆزبایی گەڕانەوەیان لێدەکەن، جا ئەمڕۆش یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان بە چەپکێک گوڵەوە لەکەرکووک سەردانی پارتییان کرد و پیرۆزبایی کردنەوەی بارەگاکەیان لێکردن، لەو چوارچێوەیەشدا باس لە چەند پرسێک کراوە کە لە نێویاندا گەڕانەوە بۆ کۆبوونەوەکانی ئەنجوومەنە.
لێدوانی فەرمی: حەسەن مەجید، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک دەڵێت، "شاندەکەی یەکێتی داوایان کرد هەوڵی یەکڕیزی نێو ماڵی کورد بدرێت لەو چوارچێوەیەشدا پرسی گەڕانەوەی فراکسیۆنی پارتییان بۆ کۆبوونەوەکانی ئەنجوومەن خستەبەرباس."
باکگراوند: مانگی ئابی 2024 بە بەشداری پێنج ئەندامەکەی یەکێتی، سێ ئەندامی پێکهاتەی عەرەب و ئەندامێکی بابلیۆن و بە بێ ئامادەبوونی پارتی و تورکمانەکان، لە هۆتێل ڕەشیدی بەغدا پارێزگار و سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک هەڵبژێردران، ئەمەش ناڕەزایی لایەنەکانی بەشدارنەبووی بەدوایخۆیدا هێنا تا ئێستا بەشداری کۆبوونەوەکانیان نەکردووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو بەربەستانەی بوونە هۆکاری لافاو لە چەمچەماڵ هێشتا لانەبراون
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بە وێنە؛ دڵخۆشی خێزانێکی شۆڕش بە وەرگرتنی کلیلی خانووی نوێ
12 کاتژمێر لەمەوپێش

نەهەنگ و دۆلفین بەیەکەوە ماسیی سەلەموون ڕاو دەکەن
13 کاتژمێر لەمەوپێش

لەمەودوا وزەی خۆر و با لە ڕێگەی "هەوای شل"ەوە هەڵدەگیرێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش

هاندەرانی یانەی زاخۆ چاوەڕێی بردنەوەی خەڵاتی باشترینی ساڵ دەکەن
14 کاتژمێر لەمەوپێش

هەزاران کتێب پێشکەش بە کتێبخانەی گشتیی چەمچەماڵ دەکرێت
15 کانوونی یەکەم
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو بەربەستانەی بوونە هۆکاری لافاو لە چەمچەماڵ هێشتا لانەبراون
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە حەلەب درۆنێکی هێزەکانی دیمەشق چەند ئەندامێکی هەسەدە بە ئامانج دەگرێت






