
کارکردن لە شەقامی 100 مەتری سلێمانی
ئاڤا نیوز
کارکردن لە شەقامی 100 مەتری سلێمانی بەردەوامە و بڕیارە لە ساڵی نوێ قۆناغی یەکەمی شەقامەکە تەواو بێت.
چیرۆکی سەرەکی: شەقامی 100 مەتری سلێمانی کە بە "ئۆتۆبانی بابان" ناسراوە لە 2020-07-11، بەردی بناغەی دانراوە، گوژمەی پڕۆژەکە 400 ملیار دینارە و بڕیار بوو لە ماوەی هەزار و 100 ڕۆژ واتە تاوەکو 2023-08-30، تەواو بکرێت، بەڵام بەهۆی دروستبوونی چەند ئاستەنگێک کارەکانی دواکەوت، لەئێستادا کارکردن لەو شەقامە بەردەوامە.
لێدوانی فەرمی: سەردەشت رەفیق، وتەبێژی شارەوانیی سلێمانی، بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، شەقامی 100 مەتری سلێمانی کارکردن تێیدا بەردەوامە و بەشی زۆری کارەکانی گەیشتونەتە کۆتایی، بەپێی ئەو پلانەی کە دانراوە لە لایەن کۆمپانیای جێبەجێکار، ساڵی 2026 قۆناغی یەکەمی شەقامەکە کە 32 کیلۆمەترە تەواو دەکرێت.
زانیاریی زیاتر: بە گوتەی وتەبێژی شارەوانیی سلێمانی ئەوەی ئێستا تەواو کراوە 15 کیلۆمەتری دووچین قیرکراوە کاردەکەن بۆ چینی سێیەمی، لە کۆی 69 قەنتەرە 67 قەنتەرە تەواو بووە، پێنج ئەندەرپاس کارەکانی کۆتایی هاتووە، یەک ئۆڤەرلاندی هەیە تەواو بووە، دوو پردی پەپولەی هەیە یەکێکیان دەکەوێتە سەر شەقامی عەربەت- سلێمانی، یەکێکی دیکەیان دەکەوێتە سەر شەقامی قەرەداغ کاردکردن تیایدا بەردەوامە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: کارەکانی شەقامی 100 مەتری لە 60%ـی تەواو بووە، کارکردن تێیدا بەردەوامە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 42 خولەک لەمەوپێش
کۆمیسیۆن نزیکەی 300 کاندید لە هەڵبژاردن دوور دەخاتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
منارەی چۆلی لە هەولێر نۆژەن دەکرێتەوە و کامێرای چاودێری بۆ دادەنرێت
2 کاتژمێر لەمەوپێش
سووربوونەوەی چاو پەیوەندی بە خۆڵبارینەوە هەیە؟
7 کاتژمێر لەمەوپێش
میلانیا ترەمپ نامەیەکی ئاشتی بۆ پووتین دەنێرێت؛ داوای پاراستنی منداڵانی کردووە
9 کاتژمێر لەمەوپێش
چین یەکەم ڕۆبۆتی دووگیان دروست دەکات کە توانای هەڵگرتنی کۆرپەلەی هەیە
19 کاتژمێر لەمەوپێش
هەمبەرگرێک نرخەکەی 150 دۆلارە لە تاران؛ هەرا دەنێتەوە
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 59 خولەک لەمەوپێش
لەبارەی فرۆشتنی زەوییەوە هۆشداری بە فەرمانبەران دەدرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنجامی تاقیکردنەوەی سەنتەرەکانی زمان لە زانکۆکان ڕادەگێینرێت
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆن ژمارەی دەنگدەرانی هەرێمی کوردستان ئاشکرا دەکات
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا زانیاریی ورد لەسەر ڕووداوی تەقەکردنەکەی سەنگاو دەخاتەڕوو