وەزارەتی كشتوكاڵ سەبارەت بە گرفتی جووتیارانی دەشتی بەڕانەتی ڕوونكردنەوە دەدات
- کوردستان
- 11 نیسان

تابلۆی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو
ئاڤا نیوز
وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو، سەبارەت بە ناڕەزایی و گلەیی جووتیارانی ناوچەی بەڕانەتیی دەشتی هەولێر لەبارەی كوژاندنەوەی زەوییە كشتوكاڵییەكان ڕوونكردنەوە دەدات.
چیرۆكی سەرەكی: دوێنێ پێنجشەممە 10-4-2025، جووتیارانی ناوچەی بەڕانەتیی هەولێر سەبارەت بە كوژاندنەوەی زەوییەكانیان گردبوونەوە و ئاماژەیان بە ئەوە دا كە لارییان نییە لە تەرخانكردنی زەوییەكانیان بۆ فەرمانبەران، بەڵام لەبەرامبەردا پێویستە هێندەی بەهای زەوییەكانیان قەرەبوو بكرێنەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو ڕایگەیاند: ئاگاداری گرفتی ئەو جووتیارانەین و لەگەڵ نوێنەرەكانیان كۆبووینەتەوە، بەڵام نوێنەری وەزاری كشتوكاڵ لەو لیژنەیە ئەندام نییە كە پێكهێنراوە بۆ كوژاندنەوەی زەویی بەشێك لە جووتیارانی ناوچەی بەڕانەتی.
- لەماوەی ڕابردوو رێگری زۆرمان کردووە لەسەر چۆنیەتی بەکارهێنان و کوژاندنەوەی زەویی کشتوکاڵی بۆ پڕۆژەی ناکشتوکاڵی، خودی وەزیر بەدواداچوون و پاڵپشتی داواکاریی جووتیارانی دەشتی بەڕانەتی کردووە بۆ پارێزگاری لەو زەوییە بەپیتانە و خاکی ئەو ناوچەیە.
- سەرۆكایەتیی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیرانمان لە ڕا و سەرنجی خۆمان سەبارەت بە بابەتەكە بە نووسراوی فەرمی ئاگادار كردووەتەوە.
- کوژاندنەوەی زەوییەکانی ئەو ناوچانە بە نووسراوێکی ئەنجوومەنی وەزیران ژمارە (3392) لە ڕێکەوتی 23-07-2024 بووە و دەسەڵات دراوەتە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بۆ کوژاندنەوەی ڕاستەوخۆی زەوییەکان.
- کوژاندنەوەی زەوییەکان بەپێی بڕیارێکی ڕاستەوخۆی ئەنجوومەنی وەزیران ئەنجام دراوە کە لەسەر پێشنیازێکی وەزارەتی شارەوانی بووە، بەپێی بڕیاری دابینکردنی زەوی بۆ فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 27 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی پشتیوانی لە ڕێککەوتنی دیمەشق و هەسەدە دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئارش؛ ئەو سیخوڕەی لە ناو دڵی ئێراندا کاری بۆ ئیسرائیل کرد
12 کاتژمێر لەمەوپێش

ڕاستییەک لەبارەی دەرمانی ADHD ئاشکرا دەبێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ لە نێپاڵ مەراسیمی خۆشۆردنی پیرۆز ئەنجامدرا
31 کانوونی دووەم

کچێکی تووشبوو بە ئۆتیزم لە قوشتەپە لە ژووێکی داخراو ڕزگار کرا
29 کانوونی دووەم

سوورییەکان بۆ کارەبا پشت بە وزەی خۆر دەبەستن
29 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 27 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی پشتیوانی لە ڕێککەوتنی دیمەشق و هەسەدە دەکات
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەبارەی هاوردەکردنی بەرووبوومی کشتوکاڵی بڕیارێکی نوێ دەردەکرێت
- کوردستان
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
فەرماندەیەکی هەسەدە بۆ پۆستی جێگری وەزیری بەرگریی سووریا دیاری کرا





