عێراق و تورکیا جەخت لەسەر گرنگی جێبەجێکردنی بانگەوازەکەی عەبدوڵڵا ئۆجالان دەکەنەوە
- عێراق
- 13 نیسان

کۆبوونەوەی هەردوو شاندی عێراق و تورکیا
ئاڤا نیوز
پێنجەمین کۆبوونەوەی ئەمنیی شاندی باڵای تورکیا - عێراق، لە پەراوێزی چوارەمین کۆڕبەندی دیپلۆماسی ئەنتاڵیا بەڕێوەچوو. هەردوولا جەختیان لەسەر گرنگی جێبەجێکردنی بانگەوازەکەی عەبدوڵڵا ئۆجالان بۆ هەڵوەشاندنەوە و دانانی چەک لەلایەن پەکەکە کردەوە و خواستی خۆشیان بۆ بەردەوامی هەماهەنگی و هاوکاری لە دژی ئەم هەڕەشە هاوبەشە دووپات کردەوە.
چیرۆکی سەرەکی: یەکشەممە 13ـی نیسان لە پەراوێزی کۆڕبەندی دیپلۆماسی ئەنتاڵیا، پێنجەمین کۆبوونەوەی ئەمنیی شاندی باڵای عێراق و تورکیا بە سەرۆکایەتیی وەزیرانی دەرەوە، فوئاد حوسێن و هاکان فیدان بەڕێوەچوو.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: شاندی باڵای ئەمنیی عێراق تورکیا ڕاگەیێنراوێکی هاوبەشی نۆ خاڵیان بڵاوکردەوە:
٠ هەردوولا جەختیان لەسەر گرنگی یەکڕیزی سیاسی و ڕێزگرتن لە یەکپارچەیی خاک و سەروەری یەکتر کردووە.
٠ هەردوولا سووربوونی خۆیان لەسەر زیادکردنی هەماهەنگی و هاریکارییە دووقۆڵییەکان لە بوارەکانی سەربازی، ئاسایشی سنوور، دژەتیرۆر، پیشەسازی بەرگری، وزە، ئاو و پڕۆژەی ڕێگای گەشەپێدان کردەوە.
٠ هەردوولا خواستی هاوبەشی خۆیان بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان لە چوارچێوەیەکی دامەزراوەیی بەردەوامدا دووپات کردەوە، لە ڕێگەی سەردانەکانی دوولایەنەوە. لەم چوارچێوەیەدا تیشک خرایە سەر گرنگی سەردانی داهاتووی محەممەد شیاع سوودانی بۆ تورکیا لە 8ـی ئایاری 2025 بۆ بەشداری لە چوارەمین کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی باڵای هاوکاری ستراتیژی.
٠ لەبەر ڕۆشنایی ئەو مەترسییە هاوبەشەی پەکەکە لەسەر هەردوو وڵات دروستی دەکات، لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لەسەر گرنگی جێبەجێکردنی بانگەوازەکەی عەبدوڵڵا ئۆجالان بۆ هەڵوەشاندنەوە و دانانی چەک لەلایەن پەکەکە کرایەوە.
٠ لەم بارەیەوە هەردوولا خواستی هاوبەشیان بۆ بەردەوامی هەماهەنگی و هاوکاری لە دژی ئەم هەڕەشە هاوبەشە دووپات کردەوە.
٠ بە لەبەرچاوگرتنی پێویستی بەپەلە بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێک بۆ کەمپی هۆل و کەمپی ڕۆژ و کەمپەکانی تری سووریا، هەردوولا تاوتوێی پێویستی پێکهێنانی لیژنەیەکی هاوبەشیان بۆ چارەسەرکردنی ئەم کێشەیە کرد.
٠ پەیوەست بە "میکانیزمی پێنج قۆڵی" لە سووریا و وڵاتانی دراوسێی بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر کە لە 9ـی ئاداری 2025 لە عەممان دەستی بە کارەکانی کرد، هەردوولا جەختیان لەسەر دامەزراندنی ناوەندی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان کردەوە.
٠ هەردوولا نیگەرانی قووڵی خۆیان سەبارەت بەو پێشێلکارییانە دەربڕی کە لەلایەن ئیسرائیلییەوە بەرامبەر بە دانیشتوانی کەرتی غەززە و لوبنان و هەروەها ناوچەکانی سووریا ئەنجامدراوە.
٠ هەردوولا پێشوازییان لە دەرئەنجامە ئەرێنییەکانی دیداری ئەم دواییەی شاندی ئێران و ئەمریکا لە مەسقەت لە 12ـی نیسانی 2025 کرد و جەختیان لەوە کردەوە کە درێژەدان بەم وتووێژە ڕێگا بۆ چارەسەری ئاشتیانە بۆ ململانێکان خۆش دەکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 22 خولەک لەمەوپێش
ئیسپانیا 1 ملیۆن یۆرۆ بۆ ئاوارەکان تەرخان دەکات
- عێراق
- 41 خولەک لەمەوپێش
وەزارەتی بازرگانی نرخی بەشەخۆراک دیاری دەکات
- هەواڵ
- 54 خولەک لەمەوپێش
ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەی نێچیرڤان بارزانی و مەزڵووم عەبدی لە هەولێر
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

80 ساڵ بەسەر دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە مەهاباد تێدەپەڕێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم
- عێراق
- 22 خولەک لەمەوپێش
ئیسپانیا 1 ملیۆن یۆرۆ بۆ ئاوارەکان تەرخان دەکات
- عێراق
- 41 خولەک لەمەوپێش
وەزارەتی بازرگانی نرخی بەشەخۆراک دیاری دەکات
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- عێراق
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت






