
گرافیک؛ بڕوا ئیبراهیم- ئاڤا نیوز
بە شێوەیەکی بنەڕەتی، سێ ڕێڕەوی سەرەکیی گۆڕانکاری، پەرەسەندنی بارودۆخەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەنەخشێنن و سروشتی سیستمی هەرێمیی داهاتووش دیاری دەکەن، ئەوانیش بریتین لە هەریەکە لە بابەتەکانی 'فەلەستین، سووریا و ئێران'. ئەم ڕێڕەوانە سیناریۆی جیاواز لەخۆ دەگرن کە هێشتا زووە بتوانرێت بڕیاریان لەسەر بدرێت یان پێشبینیی ئەوە بکرێت کە لە هەر کام لەم ڕێڕەوانەدا کام سیناریۆ دەبێتە واقیعێکی نوێ. هەڵبەت، ئەم ڕێڕەوانە بە شێوازی جیاواز کاریگەرییان لەسەر یەکدی هەیە؛ ئەمەش لەبەر کاریگەری و کارتێکراوییەکانی جوگرافیای سیاسی ناوچەکە کە تایبەتمەندییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئەم کاریگەرییەکانە زیاتر دەکات. هەروەها لەبەر پەیوەندیی نێوان کۆمەڵگاکان کە بە هۆی ناسنامە هزری و سیاسییەکانەوە سنوورەکان تێدەپەڕێنێت و بەمە پێیەش کاریگەر و کارتێکراو دەبێت.
یەکەم ڕێڕەوی ئەم گۆڕانکارییانە شەڕی ئیسرائیلە کە لە غەززە دەستی پێکردوە و هێشتاش کۆتایی نەهاتووە، بەڵکو بۆ لوبنانیش پەلی هاویشتووە. ئەو ڕێککەوتنەکەش کە کرا ڕێگری لە بەردەوامبوونی کردەوە سەربازییەکانی ئیسرائیل نەکرد کە لەژێر ناوی "بەرگریی پێشوەختە" ئەنجامیان دەدات. هاوکات دەسەڵاتدارانی لوبنان هەوڵ دەدەن دەسەڵاتی تەواوی خۆیان بەسەر ناوچەی باشووری لیتانیـدا بسەپێنن. ئەمەش لە چوارچێوەی ستراتیژێکی گشتگیردایە کە ئامانجیەتی بڕیاری شەڕ و ئاشتیی تەنیا بە دەست دەوڵەتی لوبنانییەوە بێت و تەنیا یەک هێزی چەکداریش هەبێت. فاکتەرێکی دیکەی تەقینەوەی دۆخەکە بەردەوامبوون و هەڵکشانی سیاسەتی ئیسرائیلە لە گرتنەبەری ڕێکارەکان بۆ تەواوکردنی لکاندنی کەناری ڕۆژاوا؛ ئەمەش لەکاتێکدایە سەبارەت بە غەززە هێشتا دیپلۆماسیەتی ئاگربەستەکان ڕێڕەوی دانووستاندنەکان دیاری دەکات. ئایا لە چوارچێوەی لۆژیکی کۆنتڕۆڵکردن و کەمکردنەوەی شەڕی بەردەوامدا دەمێنینەوە لەگەڵ ئاگربەستی کاتی، هەرچەندە ئەوەندە درێژخایەن بێت کە بگەڕێتەوە بۆ تەقینەوەیەکی نوێ لە داهاتوویەکی نزیک یان دووردا. ئایا جموجۆڵێکی عەرەبی - نێودەوڵەتی بۆ ئامادەکاری بۆ زیندووکردنەوەی پرۆسەی ئاشتی دەبینین؛ لە لوتکەی عەرەبیی ناوەڕاستی مانگی داهاتوو و هەروەها لە کۆنفرانسی نێودەوڵەتیی حوزەیرانی داهاتوو کە لە نیویۆرک و بە سەرپەرشتی هاوبەشی سعودیە و فەرەنسا و لەژێر ناونیشانی "چارەسەری دوو دەوڵەت" دەبەسترێت؛ یان دەگەڕێینەوە بۆ شەڕە پچڕپچڕەکان و ئاگربەستە کاتییەکان؟
ڕێڕەوی دووەم پەیوەندی بە داهاتووی سوریاوە هەیە کە بەهۆی شوێنەکەیەوە کاریگەرییەکی گەورەی لەسەر سەقامگیریی هەرێمی ڕۆژهەڵات و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەیە. ئەوەی دڵنیایی دەدات هاوکاریی فراوانی عەرەبی و دەستی یارمەتییە کە لە قۆناغێکی هەستیار و سەختی مێژووەکەیدا بۆ سووریا درێژ کراوە. بەڵام هێشتا مەترسییەکان هەر بەردەوامن وەک کەوتنەوەی ئاژاوە جا لە هەر هێز و لە هەر ئاستێکدا بێت، هەروەها بڵاوبوونەوەی ململانێ و ناکۆکییە جۆراوجۆرەکان کە لەسەر بنەمای نوێ ڕێگری لە دووبارە بونیادنانەوەی سەقامگیری دەکەن یان کۆسپی بۆ دروست دەکەن: ئەو سەقامگیرییەی کە مەرجێکی پێویستە بۆ بونیادنانی سووریایەکی نوێ لەسەر بنەمای بەشداریکردنێکی کارا و کردەیی هەموو پێکهاتە سیاسی و کۆمەڵایەتییەکانی لە سیستمی نوێدا؛ ئەمەش زۆر پێویستە، نەک تەنیا بۆ سووریا، بەڵکو بۆ سەقامگیری هەرێمیش.
ڕێڕەوی سێیەم پەیوەندی بە داهاتووی دانووستاندنە ئەتۆمییەکانی نێوان ئەمریکا و ئێرانەوە هەیە، کە پرسی ئەتۆمی تێدەپەڕێت و بوارەکانی دیکەی وەک ڕۆڵ و سیاسەتەکانی ئێران لە ناوچەکەدا دەگرێتەوە. لەم چوارچێوەیەدا، چەندین پرسیار دەخرێنە ڕوو: ئایا ئێران ڕازی دەبێت بە ڕێککەوتنێک سەبارەت بە ڕێژەی پیتاندنی یۆرانیۆم کەمتر بێت لەو ڕێککەوتنەی کە ساڵی 2015 کرا و ترەمپ لێی کشایەوە؟ ئایا ڕازی دەبێت بە تەواوی واز لە هەر توانایەکی ئەتۆمی بهێنێت، وەک لیبیای 2003؟ یان گەرەنتییەکی جیاواز دەدرێت بە واشنتن کە لەوانەیە لە ئەتۆم زیاتر بێت و سیاسەت و ئابووری و ئاسایشیش بگرێتەوە، ئەمەش لە بەرامبەر ڕەزامەندی لەسەر ئەوەی کە ئێران "هەندێک ئەتۆمی" هەبێت. یان لە حاڵەتی سەرنەکەوتندا، ئایا واشنتن گڵۆپی سەوز بۆ ئیسرائیل هەڵدەکات بۆ لێدان لە دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران، بە ڕەچاوکردنی دەرئەنجامە جیاوازەکانی ئەم سیناریۆیە؟ ئەمانە هەمووی ئەو پرسیارانەن کە لە ڕێڕەوی سێیەمی گۆڕانکاریی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، کە لە سەرەتادا ئاماژەمان پێکرد، خراونەتە ڕوو.
هەر سیناریۆیەک لەم ڕێڕەوانەوە بەرهەم بێت کاریگەرییەکی زۆری لەسەر داهاتووی پەرەسەندنەکانی ناوچەکە و سروشتی ئەو سیستمە هەرێمییە دەبێت کە لە داهاتوودا لە ناوچەکەدا دروست دەبێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
نوێترین بیروڕا

کاتێک ئاڤا بووە پێشەنگی کاری نیشتمانی و مرۆیی
10 کاتژمێر لەمەوپێش
خودا قبووڵی كردبێت
19 کانوونی یەکەم

کۆبوونەوەی هەزار لیژنە، نە برسییەک تێر و نە بێ بەرگێ پۆشتە دەکات
16 کانوونی یەکەم

ئەوەی لافاو سەر ئاوی خست!
14 کانوونی یەکەم

ئاڤا میدیا زیاتر لە میدیایەک
13 کانوونی یەکەم

میدیای کاریگەر دەبێت وەک ئاڤا لەناو خەڵک و دەنگی خەڵک بێت
12 کانوونی یەکەم

ئاڤا لە سەکۆیەکی میدیاییەوە، بۆ بنکەیەکی بەخشش و کۆمەک
12 کانوونی یەکەم

ئاڤا میدیا ئەنجامی دا
12 کانوونی یەکەم

چەمچەماڵ بکرێتە ئیدارەی سەربەخۆ؟
11 کانوونی یەکەم

دیدگای سەرۆك بارزانی بۆ ئاشتی و ئاسۆی ئابووری و سیاسیی ناوچەكە
8 کانوونی یەکەم
- بیروڕا
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
کاتێک ئاڤا بووە پێشەنگی کاری نیشتمانی و مرۆیی
- بیروڕا
- 19 کانوونی یەکەم
خودا قبووڵی كردبێت
- بیروڕا
- 14 کانوونی یەکەم
ئەوەی لافاو سەر ئاوی خست!
- بیروڕا
- 13 کانوونی یەکەم
ئاڤا میدیا زیاتر لە میدیایەک
- بیروڕا
- 12 کانوونی یەکەم
میدیای کاریگەر دەبێت وەک ئاڤا لەناو خەڵک و دەنگی خەڵک بێت





