
چەمچەماڵییەکان چاوەڕوانی خزمەتن
کاتی ئاوڕانەوەیە لە چەمچەماڵ، ئەو شارەی چ لە خەباتی شاخ و چ لە بەڕێوەبردنی شار زۆری بەخشیوە بە کوردستان، ئێستا کاتی ئەوەیە بیر لەوە بکرێتەوە چی بۆ ئەم شارە جوامێرە بکرێت.
وتراوە "لەدوای ناخۆشی خۆشی دێت"، زۆر جار ناخۆشیش هەیە خێری تێدایە و خێری پێوەیە، وەکو چۆن لە قورئانی پیرۆزدا هاتووە: "إِنَّ مَعَ الْعُسْرِ يُسْرًا"، ناڕەحەتی، خۆشی و ئاسانیی بەدوای خۆیدا دەهێنێت.
کەواتە با هەموومان ناخۆشییەکانی چەند ڕۆژی ڕابردووی چەمچەماڵ بگۆڕین بۆ خۆشی و سەرکەوتن بۆ ئەم شارە.
ئێمە دەڵێین " شاری چەمچەماڵ " نەک شارۆچکە، چونکە بەقەد شارێک و زیاتریش ئەم شار و ناوچەیە بەخشینی هەیە بۆ کوردستان.
ئەم شارە لە ڕۆژانی ڕابردوو ڕووبەڕووی کارەساتی لافاوێکی گەورە بووەتەوە، کە بەشێکی سرووشتی و بەشێکی کەمتەرخەمی یەکەی ئیدارەی شارەکە بوو، کە بەهۆیەوە قوربانی هەبوو، خوای گەورە زۆری تریشی پاراست، بەڵام با بپرسین لەدوای ئەمە چی؟
لەوای ئەمە با لەسەر ئاستی باڵای حکومەت ئاوڕێکی گەورە لە چەمچەماڵ بدرێتەوە، وەکو گەنجانی شارەکە لە ڕێگەی مایک و پەیامنێری ئاڤاوە داوایان کرد.
گرنگیدان بە چەمچەماڵ، گرنگیدانە بە پرسی كوردستانی بوونی كەركووكیش، چونكە وەک هەموو دەزانین لە بنەڕەتدا چەمچەماڵ سەربە كەركووك بووە، بەڵام بە بڕیاری بەعس ئەو بەشە لە كەركووكی دڵی كوردستان لە ساڵی 1976، دابڕێنرا.
بۆیە كاتی ئەوەیە كارێک بۆ چەمچەماڵ بكرێت، نەک لە ئاستی كوردستان بەڵكو لە ئاستی عێراق ناوازە بێت، ئەمەش هەر لەدەست کابینەی نۆیەمی براگەورەی دڵسۆز، مەسرور بارزانی دێت کە نموونەکانی دیکەی لەبەرچاون.
ئێستا گرنگە ڕووداوەکەی 9/12/2025 ببێتە قۆناغی وەرچەرخان لە مێژووی ئەم شارەدا و لەڕووی خزمەت و کارگێڕییەوە و ئاوڕێکی جددی لێبدرێتەوە.
ئایا دەكرێت چەمچەماڵ بكرێتە ئیدارەی سەربەخۆ؟
گەنجانی جوامێری چەمچەماڵ لە ئێوارەی دووەمی ڕۆژی ڕووداوەكە لە ڕێگەی مایكی ئاڤاوە داوایان كرد: شارەكەیان بكرێتە ئیدارەی سەربەخۆ، هاوشێوەی سۆران و زاخۆ و ڕاپەڕین.
بۆنا؟ مەگەر چەمچەماڵ لەچی کەمە؟
ئەوەتا گەورەترین كێڵگەی غازی هەرێمی كوردستان لەم ناوچەیەیە كە كارەبای هەموو كوردستانی لە ڕێگەی پڕۆژە ناوازەكەی (ڕووناکی) پێ دابین دەكرێت. پێشبینیش دەكرێت لە داهاتوویەکی نزیكدا لەژێر سەرپەرشتی حكومەتی كوردستان پڕۆژەكە بگاتە هەموو عێراقیش. كەواتە لەچەند ساڵی داهاتوودا چەمچەماڵ گرنگی ستراتیژیی خۆی لەسەر ئاستی كوردستان و عێراق زیاتر دەسەلمێنێت.
جگە لەوە چەمچەماڵ مێژوویەكی دێرینی هەیە لە قوربانی و خەبات، ژمارەی دانیشتووانی ئەم ناوچەیە ئێستا سەرووی 109 هەزار و 92 کەس دەبێت. لەساڵی 1922 وەوە وەکو قەزایەكی سەر بە كەركووك ناسراوە و دواتریش خرایە سەر پارێزگای سلێمانی.
مێژووی چەمچەماڵ زۆر كۆنە، بەپێی سەرچاوە باوەڕ پێكراوەكان دەگەڕێتەوە بۆ 7000 ساڵ لەمەوبەر، ئەگەر ڕاگواستن و ئەنفال و کاولکاری و پشتگوێ خستنی لەلایەن دەسەڵاتە یەک لەدوای یەکەکانی عێراقەوە نەبوایە ئێستا پارێزگایەکی تەواوبوو.
کەواتە داوای خەڵكەکەی بۆ بوون بە ئیدارەی سەربەخۆ، هەموو پشتیووانییەکی جوگرافی و دیموگرافی و مێژووی هەیە، گرنگە بە جددی بیر لەم بابەتە بکرێتەوە، ئێمەش لە ئاڤاوە پشتیووانی میدیایی خۆمان بۆ ئەو داواکارییە دەردەبرێن.
لە سەردەمی دەسەڵاتی خۆماندا لە چەمچەماڵ زانكۆ كراوەتەوە، زانكۆی چەرمۆ، كە یەكێكە لە زانكۆ باشەكانی كوردستان و لە سێ كۆلیژ و 15 بەش پێكهاتووە، ئەمەش وایكردوە لەساڵی 2014وە شارەكە زیاتر بەڕووی دەرەوەدا بكرێتەوە.
"ناوی بەتاڵ نا، ناوێک هاوتای ناوەڕۆک بێت"
چەمچەماڵ خۆی لە بنەمادا لەشارە بریندارەكانی كوردستانە، بۆیە دەبێت لەدوای كارەساتی لافاوەكەی 9ی 12وە زۆری بۆ بكرێت تا برینەكەی بەجوانی ساڕێژ دەكرێت.
لە دەستپێكی ئەو هەنگاوانەش بڕیاری بوون بە ئیدارەی سەربەخۆیەتی، بەڵام ئیدارەیەكی سەركەوتووی درەوشاوە، ناوێک هاوتای ناوەڕۆكەكەی بێت.
ئەوەتا زاخۆ لەدوای بوونی بە ئیدارەی سەربەخۆ هەنگاوێكی گەورەی نا، بەڵام ئەوە تەنها لەبەر گۆڕینی ناوەكەی نەبوو، بەڵكو هیمەت و دڵسۆزانی بەرپرس لە ئیدارەكە و پشتیووانی ڕاستەوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان، زاخۆی گەیاندە ئەم قۆناغە و بەردەوامیش دەبێت.
لەمڕۆ بەدواوە چەمچەماڵییەکان چاوەڕوانی دڵسۆزی زیاتر و خزمەتی گەورەترن، چاوەڕوانن خزمەتکردنی شارەکەیان لە ئاست بەخشین و خزمەتی شارەکەیان بێت بە هەرێمەكەمان. كەواتە با پشتیووانی چەمچەماڵ بین تا دەبێتە ئیدارەیەكی سەربەخۆ و ناوچەیەكی درەوشاوە لەسەر ئاستی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستیش.
نوێترین بیروڕا

دیدگای سەرۆك بارزانی بۆ ئاشتی و ئاسۆی ئابووری و سیاسیی ناوچەكە
8 کانوونی یەکەم

گرنگیی پێوەندییەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان و ئیماراتی عارەبی
7 کانوونی یەکەم

ڕووماڵی پیشەییانەی گرژییەکان: ڕۆڵی (ئاڤا میدیا) لە گەڕاندنەوەی متمانە و سەقامگیریدا
6 کانوونی یەکەم

ههوراز گوڵپی برانده، كۆپی ناكرێت
6 کانوونی یەکەم

ئیسلام و پرسی تووندوتیژی خێزانی
4 کانوونی یەکەم

(خۆرمۆر) نەک (کۆرمۆر)
1 کانوونی یەکەم

بەرەی تاریكی چیان بۆ خەڵك پێیە؟
30 تشرینی دووەم

بارزانی لە شرناخەوە; ڕەگ و ڕیشەی کوردایەتیی وا لە ڕۆحی عیرفاندا
29 تشرینی دووەم

کۆرمۆر و تاوانی ڕووناککردنەوەی نیشتمان
29 تشرینی دووەم

ئامانجی سەرەكی هێرشەكەی سەر كۆرمۆر؟
27 تشرینی دووەم
- بیروڕا
- 6 کانوونی یەکەم
ههوراز گوڵپی برانده، كۆپی ناكرێت
- بیروڕا
- 4 کانوونی یەکەم
ئیسلام و پرسی تووندوتیژی خێزانی
- بیروڕا
- 1 کانوونی یەکەم
(خۆرمۆر) نەک (کۆرمۆر)






