
لافاوی چەند ڕۆژی ڕابردوو زەرەر و زیانی زۆری لێکەوتەوە و گیان و ژیان و یادەوەری و جوانی و پێویستییەکانی ماڵ و حاڵی هەزاران مرۆڤی ژێر ئاو خست و ڕاماڵی ، بەڵام ئەگەر لە چەند گۆشەیەکی ترەوە بڕوانینە ئەم لافاوە، دەبینیین بەپاڵ سەدان دیمەنی ناخهەژێن و تاڵ و بێ بەزەیی ناو قوڕولیتەوە، چەند ڕاستییەکیشی بۆ سەر ئاو خستین :
1. هەواڵ هەیە کە نیشتنەوەی لافاوی بەهێز و کەفچڕێنی زێی گەورە، لە پاش چەندین مانگ، لە دووریی 30 کیلۆمەترەوە تەرمی جوانەمەرگ: مامۆستا (ئاڤیستا بەرزنجی) ـی سەر ئاوخست و دۆزرایەوە. بەوەش خەمی (گۆڕ ونی) و بێ سەروشوێنیی (بووکی ڕووبار) دواییهات.
2. لافاوی وێرانکەر، جوامێری و بەرزیی بەهای هاوکاریی لە ناو لیتەی خەمساردی و بێباکی و خۆخۆری و شار و شارچێتی ڕزگارکرد و (گەوهەری) کوردبوون و مەردبوونی خەڵکی سادەی کوردستان، دارا و نەدار، سۆران و بادینان، گەورە و منداڵی سەر ئاو خستەوە !
3. ئەم لافاوە و لێکەوتەکانی، ڕووی گەشی ڕاستەقینەی میدیای نیشتمانی و خزمەتکاری خەڵکی لەناو چڕە دووکەڵی ئاژاوەگێڕی و شەڕە جوێنی میدیای پۆپۆلیستی ڕزگارکرد و دایە بەر هەوای پاکژ و تیشکی خۆری ئومێد و تریفەی مانگی دڵنیایی کوردستان !
4. لەناو گۆمی مەنگ و لێڵی بێ مۆراڵی و بێ پلانی و بێ بەهرەیی سەدان زۆربڵێ و خۆنمایشکاری سەر شاشە و ناو فەیسبووک و پشتی مایکی ڕەنگاوڕەنگدا، بەهرە و توانا و لەخۆبوردوویی کەسانی داهێنەر، سەر ئاو کەوتن . کەسێکی وەک (سەرپەرشتیاریی گشتیی ئاڤامیدیا)، بوو بەپێشنموونەی گەنجی لێهاتووی کورد کە (لەتوانایدایە قەیران بگۆڕێت بە دەرفەت و دەسپێشخەری). هەموو بێژەر و پێشکەشکار و پەیامنێر و کامێرامان و گشت کارمەندانی ئاڤا و گەنجانی خۆبەخشی کوردستان فاوندەیشن، پێشەنگ و نموونەی هەرەجوانی ئەو نیشتمانپەروەرییەن کە داگیرکەر و دەستوپێوەندەکانی دەیانەوێت بیانکەن بەژێر تەپوتۆزی بێ ئەرزشکردنی کوردایەتی و جوامێرییەوە.
5. شاڵاوی لافاوی لەناکاوی تووڕە و بەهەڵمەت، ڕاستیی ژیانی تاڵ و پشتگوێخراوی دەیان هەزار هاونیشتمانیی ناوچە کارەساتبارەکانی سەر ئاو خست، کە دەیانساڵە کراوە بەژێر قوڕ و لیتەی خەمساردی و بێ باکیی ئیدارەدانێکی خراپەوە و بۆ یار و نەیار ئاشکرابوو خەڵکی قوربانیدەری ئەو دەڤەرە لەچی و لەکێ و بۆچی تووڕەن!
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
نوێترین بیروڕا

سەرۆک بارزانی؛ مەرجەعێک بۆ كورد بە كردار
17 کاتژمێر لەمەوپێش

شۆڕشی کەزی لە ئەفریقاوە بۆ کوردستان
25 کانوونی دووەم
بۆ ژەنەڕاڵ مەزڵووم
25 کانوونی دووەم

کورد و ناسەقامگیری درێژخایەن
22 کانوونی دووەم

سەرۆك بارزانی لە خەمی ڕۆژئاڤا دا
21 کانوونی دووەم

هەرێمی کوردستان بە نوێنەرایەتیی کورد لە سەکۆی داڤۆسدا
20 کانوونی دووەم

نامەکی کراوە بۆ دێنیزی ناسنامە و بەرخودان …
19 کانوونی دووەم

گوڵان دەپشکوێن بە نەرمە باران، نەک بە بروسکەو بە گرمەی هەوران
18 کانوونی دووەم

سووریای نوێ؛ لە نێوان واقیعبینیی سیاسی و ئاسۆی ئاشتەواییدا
18 کانوونی دووەم

جارێكی تر هەولێر؛ ناوەندێكی دیپلۆماسیی گرنگ
17 کانوونی دووەم
- بیروڕا
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی؛ مەرجەعێک بۆ كورد بە كردار
- بیروڕا
- 25 کانوونی دووەم
شۆڕشی کەزی لە ئەفریقاوە بۆ کوردستان
- بیروڕا
- 25 کانوونی دووەم
بۆ ژەنەڕاڵ مەزڵووم
- بیروڕا
- 22 کانوونی دووەم
کورد و ناسەقامگیری درێژخایەن
- بیروڕا
- 21 کانوونی دووەم
سەرۆك بارزانی لە خەمی ڕۆژئاڤا دا
- بیروڕا
- 20 کانوونی دووەم
هەرێمی کوردستان بە نوێنەرایەتیی کورد لە سەکۆی داڤۆسدا





