
گرافیک ئاڤا نیوز
بیرمە لە 16ـی ئۆکتۆبەر و خیانەتە گەورەکەی دوای ڕیفراندۆم، لەگەڵ چەند برادەرێک لەبەردەم ماجدی مۆڵی شاری هەولێر دەستمان بە کەمپەینی کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ کەرکووکییە لێقەوماوەکان کرد کە ئاوارە و وەیلان کەوتبوون.
ئەودەم تەنها لە ڕێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە بانگەوازمان بۆ کۆکردنەوەی هاوکاریی مرۆیی کرد و لەوە زیاتر هیچمان بەردەست نەبوو، کەناڵە میدیاییەکانیش پشتیوانمان نەبوون. ئەوەی لەم چەند ڕۆژە و بۆ هاوکاری و گەیاندنی دەنگی چەمچەماڵییەکان کرا، بەتایبەت لە ڕووی میدیاییەوە بێوێنە بوو. هەر میدیایە و بە پێی توانا و سەنگی خۆی هەوڵی دا کار لەسەر نیشاندانی ئەو کارەساتە مرۆییە بکات، بەڵام لەگەڵ هەموو ئەمانەشدا ناکرێت ڕۆڵی "ئاڤا میدیا" لەبەرچاو نەگرین کە لەلایەکەوە بووە هاندەر بۆ میدیاکانی دیکە تا بەشوێن پێیدا بڕۆن و لە خەمی زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی چەمچەماڵ بن و لە لایەکی تریشەوە هۆکار بوو بۆ دانانی کەمپەینێکی گەورەی کۆکردنەوەی هاوکاری و هێنانەسەرخەتی دەوڵەمەند و بازرگانان.
لە یەك ساڵ و هێندێکی تەمەنی خۆیدا، "ئاڤا میدیا" سەلماندوویەتی میدیا دەتوانێت دەسەڵاتی چوارەم بێت و ڕۆڵی هەبێت لە جووڵاندنی هاونیشتمانییان و هێنانەسەرخەتی دەسەڵات. زۆر بە کەمی میدیای کوردی توانیویەتی هێندە خۆشەویشت و کاریگەر بێت لەنێو هاونیشتمانییان، بەمەش دەتوانین بڵێین "ئاڤا" میدیایەکی کاریگەر و خەڵکییە و بە قسەی میدیای لاساییکەرەوە و بیرتەسکی حیزبی بەلاڕێدا ناچێت و هاوبەشی سەرەکیی خۆشی و ناخۆشییەکانی گەلەکەیەتی و گەیێنەری ڕەخنە و گلەیی و کەموکوڕییەکانی خەڵکە بە دەسەڵات.
هیچ شارەوە نییە کە ئەکتیڤبوونی هەر کەناڵێک بەدەر نییە لە بیری داهێنەرانەی بەڕێوەبەرەکەی و بزۆزیی پەیامنێر و دڵسۆزیی فەرمانبەرەکانی، بەڵام سەرەڕای هەر کەموکوڕییەک کە دەشێت لە "ئاڤا" و هەر کەناڵێکی تریشدا هەبێت، بەڵام لەم قۆناغەدا دەتوانین بێ دوودڵی بڵێین: ئاڤا یەکەمە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
نوێترین بیروڕا

سەرۆک بارزانی؛ مەرجەعێک بۆ كورد بە كردار
17 کاتژمێر لەمەوپێش

شۆڕشی کەزی لە ئەفریقاوە بۆ کوردستان
25 کانوونی دووەم
بۆ ژەنەڕاڵ مەزڵووم
25 کانوونی دووەم

کورد و ناسەقامگیری درێژخایەن
22 کانوونی دووەم

سەرۆك بارزانی لە خەمی ڕۆژئاڤا دا
21 کانوونی دووەم

هەرێمی کوردستان بە نوێنەرایەتیی کورد لە سەکۆی داڤۆسدا
20 کانوونی دووەم

نامەکی کراوە بۆ دێنیزی ناسنامە و بەرخودان …
19 کانوونی دووەم

گوڵان دەپشکوێن بە نەرمە باران، نەک بە بروسکەو بە گرمەی هەوران
18 کانوونی دووەم

سووریای نوێ؛ لە نێوان واقیعبینیی سیاسی و ئاسۆی ئاشتەواییدا
18 کانوونی دووەم

جارێكی تر هەولێر؛ ناوەندێكی دیپلۆماسیی گرنگ
17 کانوونی دووەم
- بیروڕا
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی؛ مەرجەعێک بۆ كورد بە كردار
- بیروڕا
- 25 کانوونی دووەم
شۆڕشی کەزی لە ئەفریقاوە بۆ کوردستان
- بیروڕا
- 25 کانوونی دووەم
بۆ ژەنەڕاڵ مەزڵووم
- بیروڕا
- 22 کانوونی دووەم
کورد و ناسەقامگیری درێژخایەن
- بیروڕا
- 21 کانوونی دووەم
سەرۆك بارزانی لە خەمی ڕۆژئاڤا دا
- بیروڕا
- 20 کانوونی دووەم
هەرێمی کوردستان بە نوێنەرایەتیی کورد لە سەکۆی داڤۆسدا





