ئاڤا نیوز
لە بەرنامەی ئەمجارەی زەنگی بازاڕ، گفتوگۆ لەبارەی پڕۆژەیەکی دیکە دەکرێت؛ گەنجێک بیرۆکەیەکی داهێنەرانەی هێناوەتە هەولێر، ئەوەیش دروستکردنی گەس و خواردنە خێراکانە بەشێوەیەکی جیاواز و لەڕێگەی خەڵووزەوە.
وێنە گەورەکە: بەرنامەی زەنگی بازاڕ پاڵپشتی دامەزراندنی پڕۆژەی بچووک لەلایەن گەنجانەوە دەکات، بە تایبەت ئەو پڕۆژانەی لە بیرۆکەیەکی نوێ و جیاوازەوە هەڵقوڵاون و ئێستا کەوتوونەتە سەر پێی خۆیان، تەنانەت بەشێکیان فراوان بوونە و چەند لقێکی دیکەشیان کردووەتەوە.
بۆچی گرنگە؛ پڕۆژە بچووکەکان بزوێنەری ئابووری وڵاتن، هەروەها دەرفەتێکن بۆ ڕەخساندنی هەلی کار و چالاککردنی بازاڕ.
لێدوانی فەرمی: لەو بارەیەوە ئاوارە بەختیار شارەزای بەبازاڕکردن ڕوونیدەکاتەوە، دروستکردنی [جیاوازی]، نهێنی سەرکەوتنی هەموو بیرۆکەیەکە، بۆیە هەمیشە پێویستە گەنجان لە کاتی ئەنجامدانی بیرۆکەی نوێ بیر لە جیاوازی بکەنەوە. لە زانستی بە بازاڕکردندا پێی دەگوترێت (Unique selling proposition) واتە خاڵی جیاکەرەوەی فرۆش.
زانیاریی زیاتر: ئاوارە بەختیار دەشڵێت، گرنگی بیرۆکەی نوێ چۆنییەتی جێبەجێکردن و پاراستنییەتی، بە تایبەت لە چێشتخانەکاندا پێویستە تام و بۆن و هەست لەدەست نەدات و گۆڕانکاری بەسەردانەیێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 38 خولەک لەمەوپێش
ماکرۆن بۆ مەزڵووم عەبدی: ڕۆڵی هەسەدە بەرز دەنرخێنین
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

کەشناسی: لێزمە باران هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
9 کاتژمێر لەمەوپێش

هەشت کارگەی پلاستیک و سەدان کارمەند لە بڕیارێکی حکومەت سوودمەند دەبن
13 کاتژمێر لەمەوپێش

ئامارەکانی ڕێکخراوی جیهانی: ژمارەی لە دایکبوونی منداڵان لە نێجیریا زیاترە لە هەموو ئەوروپا
12 شوبات

وەفادارترین گیانلەبەرەکان ئاشکرا کران؛ هەندێکیان لە مرۆڤ دڵسۆزترن
8 شوبات
ئێران شەش ساڵ زیندانیی دیکەی بەسەر نێرگز محەممەد سەپاند
8 شوبات





