نمایشی چەند خواردنێکی باکووری کوردستان
ئاڤا نیوز
بەمەبەستی ناساندنی کولتوور و خوانەکانی وان، ژووری بازرگانیی و پیشەسازی وان لە شاری هەولێر چالاکییەکی کولتووری و ڕۆشنبیری ڕێکخست.
چیرۆکی سەرەکی: لە چالاکی 'شەوی ناساندنی وان'ـدا کە لە شاری هەولێر بەڕێوەچوو، هەریەک لە ئایدن مەعروف، وەزیری کاروباری پێکهاتەکان و ئەندامی مەکتەبی سیاسیی بەرەی تورکمانی، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، ئەرمان تۆپچو، کونسوڵی گشتیی تورکیا لە هەولێر، و بەپرسانی ژوورەکانی بازرگانی و پیشەزازی وان و هەولێر و کەسایەتيیە سیاسییەکان و هاووڵاتیان بەشداربوون.
لێدوانی فەرمی: ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر بە ئاڤای ڕاگەیاند، وان شارێک نییە خۆی بناسێنێت، بەڵکو براندێکی ناسراوە، جگە لە کولتور و خوانی ئەو شارە، لەڕووی وێژەییەوە دەیان هۆزانڤان و شاعیرەی گەورەی کورد لەو شارە هەڵکەوتوون، سروشتی جوانی شارەکەش زیاتر ناساندوویەتی.
- پارێزگاری هەولێر، دەستخۆشی لە کونسوڵگەری گشتیی تورکیا لە هەرێمی کوردستان کرد کە لە پەرەپێدانی بابەتە کولتووری و کۆمەڵایەتی و بازرگانییەکان، ڕۆڵی بەرچاوی هەبووە، بەردەوامیش هەوڵدەدات پەیوەندییەکانی تورکیا و هەرێمی کوردستان لەسەرجەم بوارەکاندا بەهێز بێت.
زانیاریی زیاتر: لەم چالاکییەدا لە ڕێگەی نمایشێکی ڤیدیۆیی و موزیکەوە، کولتوور و خوانی وان ناسێندرا، هاوکات خوانی تایبەت بە وان پێشکەش بە میوانەکان کرا، جگە لە ناساندنی مێژوو و جوگرافیا بەتایبەت شوێنە گەشتیارییەکانی وان.
بۆچی گرنگە: ئامانج لە ڕێکخستنی ئەمجۆرە چالاکییە فەرهەنگییانە، بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و پارێزگای وانە بەتایبەت لە سێکتەری گەشتوگوزار و سوود وەرگرتن لە ئەزموونی هەمەلایەن.
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 26 خولەک لەمەوپێش
تەنها لە یەک ڕۆژدا پێنج هەزار کەس خانەنشین دەکرێن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بە درۆنی بۆمبڕێژکراو هێرش دەکرێتە سەر یەکەی 70 و دژە تیرۆری کوردستان
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکشەممەی داهاتوو پشووی فەرمییە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ترەمپ بۆ مەسک: پارەت لێ ببڕم دەبێت دووکانەکەت داخەیت و بگەڕێیتەوە ئەفریقا
10 کاتژمێر لەمەوپێش
کاریگەرییە ئەرێنی و نەرێنییەکانی خەوتن لەبەردەم پانکە و ئامێرە فێنککەرەوەکان
11 کاتژمێر لەمەوپێش
لە دوبەی یەکەم ئەزموونی بەکارهێنانی "تاکسی ئاسمانی" تاقیدەکرێتەوە
30 حوزەیران
زیرەکی دەستکرد دیاریکردنی نەخۆشی لەبیرچوونەوە دەباتە قۆناغێکی نوێوە
30 حوزەیران
هاتووچۆی سلێمانی چەند ڕێنماییەک دەردەکات
30 حوزەیران