ئاسایشی هەولێر سێ تۆمەتبار دەستگیر دەکات کە ڕێگرییان لە خەڵک کردووە

شەیری بکە لە:
ئاسایشی هەولێر سێ تۆمەتبار دەستگیر دەکات کە ڕێگرییان لە خەڵک کردووە

دیمەنی سێ تاوانبارەکە لەژێر دەستی کارمەندانی ئاسایشی هەولێر

ئاڤا نیوز

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر دەستگیرکردنی سێ تۆمەتباری بە تۆمەتی دزی و ڕێگریکردن لە چەند هاووڵاتییەک ڕاگەیاند.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: ئاسایشی هەولێر ڕایگەیاند: سێ تۆمەتبارمان دەستگیرکرد کە هەڵساوان بە دزیکردن و ڕێگریکردن لە چەند هاووڵاتیەک کە دووکانی ئاڵوگۆڕی دراویان هەیە، ئەو کەسانە چاودێریی خاوەن دووکانەکانیان کردووە، لە کاتی گەڕانەوەیان بۆ ماڵەوە هێرشیان کردووەتە سەریان و سەرجەم پارەکانیان لێسەندوون.

گۆشەیەکی دیکەی دیمەنەکە: ئاسایشی هەولێر دەڵێت: ئەو کەسانە هەڵساون بە دزینی چەند ئۆتۆمبێلێک، بەهەمان ئەو ئۆتۆمبێلانە کە تابلۆکانیان گۆڕیوە، چەند تاوانێکی دیکەی ڕێگری و دزیکرنیان ئەنجامداوە، لە کاتی دەستگیرکردنیاندا دەستمان بەسەر چەند چەکێکی بێ مۆڵەتدا و ژمارەیەک تابلۆی ئۆتۆمبێلی ساختە و (سێ) ئۆتۆمبێلی دزراودا گرت، ئەو کەسانە پێشتریش دەستگیرکراون و سزای دراون.

زانیاریی زیاتر: ئاسایشی هەولێر داوا دەکات هەر هاووڵاتیەک سکاڵای یاسای لەسەریان هەیە، سەردانیان بکەن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: