ژمارەیەک حەجخوازی کورد. وێنە؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
بەهەوڵی بەردەوامی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرەی هەرێمی كوردستان لەگەڵ بانكی ناوەندیی عێراق، لە ئەمڕۆوە حەجخوازان (ئەوانەی ناویان بۆ فەریزەی حەج گەڕاوەتەوە) دەتوانن بڕی دوو هەزار دۆلار بۆ هەر كەسێك بەنرخی فەرمیی بانكی ناوەندی واتە بە 132 هەزار دینار بۆ هەر 100 دۆلارێك، بگۆڕنەوە، حەجخوازان دەتوانن سەردانی لقەكانی بانكی جیهان بكەن بەمەبەستی سوودمەندبوونیان لەو ئاسانكاریە.
وێنە گەورەكە: دوای دەرچوونی بڕیاری گۆڕینەوەی بڕی دوو هەزار دۆلار بۆ هەر حەجخوازێك بە نرخی فەرمیی بانكی ناوەندی، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرە هەموو هەوڵێکی خستەگەڕ لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان، بەئامانجی ئەوەی ئەم بڕیارە حاجییانی کوردستانیش بگرێتەوە.
لێدوانی فەرمی: شێخ نیاز نەقشبەندی، بەڕێوەبەری گشتیی حەج و عومرەی كوردستان بە ئاڤای ڕاگەیاند، دوای چەندین ڕێککاری یاسایی و کارگێری، ڕۆژی چوارشەممە 2025-05-14، لەلایەن بانکی ناوەندیی حکومەتی فیدراڵیەوە بڕە پارەی پێویست بە دۆلار خرایە سەر حیسابی بانکی جیهان تاوەکو بە نرخی بانکی ناوەندی بۆ هەر حاجییەک 20 وەرەقە بگۆڕدرێتەوە.
خاڵە ئەرێنییەكان: لەم هەنگاوەی بەرێوەبەرایەتیی گشتی حەج و عومرەی کوردستان هەر هاووڵاتیەك زیاتر لە 200 دووسەد هەزار دیناری بۆ دەگەڕێتەوە بەراورد بەوەی دۆلار لە بازاڕ بگۆڕێتەوە کە بەتێكڕاش؛ پێنج هەزار و 136 حەجخواز سوودمەند دەبن، کە ئەگەر سەرجەم ئەوانەی ناویان بۆ گەشتی فەریزەی حەج دەرچووە، بڕە پارەکە بگۆڕنەوە، ئەوا کۆی سوودەکە بۆ حاجییانی کوردستان، دەگاتە سەرووی یەك ملیار دیناری عێراقی.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەرێوەبەرایەتیی گشتی حەج و عومرە، هەموو داتایەکی داوەتە بانکی جیهان و هەر حاجییەک بیەوێت پارەکە بگۆڕێتەوە پێویستە پاسپۆرت و ڤیزاکەی لەگەڵ خۆی ببات و نابێت هیچ کەسێک لە جیاتی کەسێکی دیکە پارەکە وەربگرێت.
زانیاریی زیاتر: لقەکانی بانکی جیهان لە هەولێر و سلێمانی هەن و حاجییانی شاری دهۆکیش دەتوانن سەردانی شاری هەولێر بکەن بۆ ئەم مەبەستە، بەپێی خشتەی دەوامی بانك لە كاتژمێر 9:00ـی بەیانی تاوەكوو 12:00ـی نیوەڕۆ، شەفتی ئێوارانیش لەكاتژمێر 3:00ـی عەسر تاوەكو 5:00ـی ئێوارە، شەفتی شەویش؛ لەكاتژمێر 7:00ـی شەو تاوەكو 10:30 خولەكی شەو، لقەكانی بانكی جیهان لەو كاتانەدا كراوە دەبن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 41 خولەک لەمەوپێش
چێشتخانە گەڕۆکەکە ئەمڕۆ لە چەمچەماڵ دەست بە دابەشکردنی خواردن دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

شۆڕشێک لە نەشتەرگەری؛ چاوێکی ڕۆبۆتی داهێنراوە زۆر لە چاوی مرۆڤ بەهێزترە
39 خولەک لەمەوپێش

بەوێنە؛ کاروانی هاوکارییەکانی ئاڤا میدیا لەناو شاری چەمچەماڵ
17 کاتژمێر لەمەوپێش

بە وێنە؛ کۆتا شەوی هەڵمەتی ئاڤا بۆ کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ لێقەوماوانی سنووری چەمچەماڵ
13 کانوونی یەکەم

هاووڵاتییەکی دهۆک بە گریانەوە 2500 دۆلار بۆ هەڵمەتی ئاڤا دەهێنێت
13 کانوونی یەکەم

ئەندازیارانی ژیریی دەستکرد بوونە کەسایەتیی ساڵی گۆڤاری تایم
12 کانوونی یەکەم
- هەواڵ
- 41 خولەک لەمەوپێش
چێشتخانە گەڕۆکەکە ئەمڕۆ لە چەمچەماڵ دەست بە دابەشکردنی خواردن دەکات
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆکرانیا دەستبەرداری خواستی ئەندامێتی لە ناتۆ دەبێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ پۆستی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی عێراق موسەننا سامەڕایی نزیکترینە






