
دیمەنێک لە کەمپی هۆل. وێنە؛ AFP
ئاڤا نیوز
ڕێکخراوی لێبووردنی نێودەوڵەتیی دەڵێت، دۆخی ڕاگیراوان لە ناوچەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا نامرۆییانەیە و پێویست دەکات چاکسازییان تێدا بکرێت.
وێنە گەورەکە: لە هەردوو کەمپی هۆل و ڕۆژی ڕۆژئاوای کوردستان زیاتر لە 46 هەزار کەس دەستبەسەرکراون کە زۆرینەیان ژن و منداڵی ئەندامانی داعشن، زیاتر لە سێ مانگیشە ئەمریکا هاوکارییە نێودەوڵەتییەکانی بۆ کەمپەکانی ڕۆژئاوای کوردستان ڕاگرتووە و ئەوەش دۆخی ڕاگیراوانی سەختر کردووە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: ڕێکخراوی لێبووردنی نێودەوڵەتیی لە ڕاپۆرتێکدا کە ڕۆژی سێشەممە بڵاویکردووەتەوە، ئاماژەی بەوەکردووە، جگە لە ڕاگرتنی هاوکارییەکانی ئەمریکا، هێشتنەوەی دەیان هەزار کەس و ژن و منداڵ لەناو کەمپەکاندا کە بەشێکیان تەنیا گومانی ئەوەیان لەسەرە لایەنگری داعش بووبن، کارێکی نادروستە بەتایبەتیش کە بەشێکیان دەرفەتی ئەوەیان پێنەدراوە تانە لە یاساییبوونی ڕاگرتنیان بدەن، بەشێکی دیکەشیان ئەشکەنجە دراون و مامەڵەی خراپیان لەگەڵ کراوە.
زانیاریی زیاتر: ڕێکخراوی لێبووردنی نێودەوڵەتی داوا دەکات نەتەوە یەکگرتووەکان و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بەسەرۆکایەتی ئەمریکا پشتیوانی هەوڵەکان بن بۆ کەمکردنەوەی ژمارەی ڕاگیراوان و گەڕانەوەی بیانییەکان بۆ وڵاتانی خۆیان، هاوکات بە پێویستیشی دەزانێت حکومەتی سووریا و ئیدارەی خۆسەر چاکسازیی لە دۆخی کەمپەکان و سیستەمی ڕاگیراوەکاندا بکەن.
لەلایەکی دیکەوە: لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراقدا بڕیاردرا لەسەر بودجەی ڕاوێژکارییەتی ئاسایشی نیشتیمانی، کۆنگرەیەکی نێودەوڵەتیی تایبەت بە کەمپی هۆل ببەسترێت، ئەویش بەهۆکاری ئەوەی لەو کەمپەدا 18 هەزار چەکدار، ژن و منداڵی بە ڕەگەز عێراقی ڕاگیراون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 19 خولەک لەمەوپێش
باران و بەفر هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕانیە؛ دوو منداڵی دووانە بەهۆی دووکەڵی سۆپاوە خنکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ورچە جەمسەرییەکانی سڤالبارد سەرەڕای توانەوەی سەهۆڵ قەڵەوتر بوون
1 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ ئەمریکا و پەنەما مەشقی هاوبەش بۆ پاراستنی نۆکەندی پەنەما دەکەن
2 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ گواستنەوەی هەزاران ئێسک و کەللەسەر لە مۆزەخانەی پاریس پێش نوژەنکردنەوەی
3 کاتژمێر لەمەوپێش

بووکی دەریایی زەبەلاح و جۆری نوێ لە ئەرجەنتین دۆزرایەوە
3 کاتژمێر لەمەوپێش

دەقی نامەی بارزانیی نەمر بۆ سەرۆکی پێشووتری فەرەنسا لە ساڵی 1968ـدا
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕانیە؛ دوو منداڵی دووانە بەهۆی دووکەڵی سۆپاوە خنکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق دەکەوێتە ناو بۆشاییەکی دەستوورییەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پێداچوونەوە بۆ دۆسییەی ئێپستین دەکرێت






