مارکۆ ڕۆبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا. گرافیک؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
مارکۆ ڕۆبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، کە هاوکات ڕاوێژکاری ئاسایشی کۆشکی سپییە و دووەم کەسی بەهێزی ئەمریکایە لەدوای دۆناڵد ترەمپ. لە کۆنگرێسی ئەمریکا قسەی کرد و هەڕەشەی لە عێراق کرد بەوەی دەبێت ئۆتۆنۆمی کوردستان و مافەکانی بپارێزێت.
چیرۆکی سەرەکی: لە کۆنگرێس لەلایەن لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوە پرسیار لە مارکۆ ڕۆبیۆ کرا لەبارەی هەرێمی کوردستان و ئەو دوو گرێبەستەی دوو کۆمپانیا ئەمریکیەکە لەگەڵ کوردستان ئیمزایان کردوون بە بەهای 110 ملیار دۆلار کە عێراق ناڕازییە.
لێدوانی فەرمی: مارکۆ ڕۆبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند، ئێمە بەڕوونی بە حکومەتی عێراقمان وتووە، ئەگەر دەیەوێت پەیوەندییەکی باشی هەبێت لەگەڵ ئیدارەی ئەمریکا، دەبێت سێ شتی سەرەکی بکات:
یەکەم: پاراستنی ئۆتۆنۆمی کوردستان و مافەکانی، وە ڕێگەنەگرتن لە هیچ گەشەیەکی ئابووری و خۆشگوزەرانی هەرێمی کوردستان.
دووەم: پاراستنی مافی کۆمپانیا ئەمریکییەکان و وەبەرهێنەرانی ئەمریکا عێراق.
سێیەم: کەمکردنەوەی کاریگەری میلیشیا شیعەکانی سەر بە ئێران لەناو حکومەت و سێکتەرە جیاوازەکان، چونکە ئاگادارین چ کاریگەرییەکیان هەیە، ئەمە قابیلی قبووڵ نییە و دەبێت وەڵام بدرێتەوە.
زانیاریی زیاتر: وەزیری دەرەوەی ئەمریکا جەختیشی کردەوە، بەغدا دەبێت بزانێت سیاسیەتی سەرەکی ئەمریکا لە عێراق بریتییە لە پاراستنی بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا و نەهێشتنی هیچ ڕێگرییەک بۆ بەرەوپێشچوونەکانی ئەمریکا.
تەواوی قسەکانی مارکۆ ڕۆبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە وەڵامی کۆنگرێسی ئەمریکا
ئەو ئۆتۆنۆمییەی کە کورد لەو بەشەی وڵات هەیەتی دەروازەیەکی گرنگی ئێمەیە بۆ عێراق کە بە هۆیەوە ژیانی ئابووری و گەشەی ئابوورییان فەراهەمکردووە و سەرکەوتوو بوون. بەرپرسانی عێراقی ویستی خۆیان نیشانداوە بۆ بوونی پەیوەندیی نزیک و باشتر لەگەڵ ئەمریکا و ئێمە بۆیانمان ڕوون کردوونەتەوە کە چەقی ئەوە ڕێزگرتنە لەو کۆمپانیایانەی کە لەوێ کار دەکەن. هەروەها ڕێزگرتن لەو ئۆتۆنۆمییەی کە کورد هەیەتی. کاریگەریی ئێران کە بەداخەوە لە هەندێک بوار لە زیادبووندایە لە بواری حکومەت و مەترسی بۆ سەر ئەمریکا درووست دەکەن لە ناویشیاندا میلیشیا شعییەکانی سەر بە ئێران کە پێشتر لە دژی ئەمریکا کاریان کردووە، هەروەها ئەوەشیان نیشانداوە کە لە داهاتوودا بەردەوام بن و ئەوەش جێگەی پەسەندکردن نییە و دەبێت وەڵام بدرێنەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 20 خولەک لەمەوپێش
باران و بەفر هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕانیە؛ دوو منداڵی دووانە بەهۆی دووکەڵی سۆپاوە خنکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ورچە جەمسەرییەکانی سڤالبارد سەرەڕای توانەوەی سەهۆڵ قەڵەوتر بوون
1 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ ئەمریکا و پەنەما مەشقی هاوبەش بۆ پاراستنی نۆکەندی پەنەما دەکەن
3 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ گواستنەوەی هەزاران ئێسک و کەللەسەر لە مۆزەخانەی پاریس پێش نوژەنکردنەوەی
3 کاتژمێر لەمەوپێش

بووکی دەریایی زەبەلاح و جۆری نوێ لە ئەرجەنتین دۆزرایەوە
3 کاتژمێر لەمەوپێش

دەقی نامەی بارزانیی نەمر بۆ سەرۆکی پێشووتری فەرەنسا لە ساڵی 1968ـدا
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕانیە؛ دوو منداڵی دووانە بەهۆی دووکەڵی سۆپاوە خنکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق دەکەوێتە ناو بۆشاییەکی دەستوورییەوە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
پێداچوونەوە بۆ دۆسییەی ئێپستین دەکرێت





