شوێنی هەڵگرتنەوەی تەرمەکان
ئاڤا نیوز
لەگەڵ زیادبوونی ڕێژهى تاوان له بهغدا و پارێزگاکانی دیکەی عێراق ، ئهمڕۆ وەزارەتی ناوخۆی عێراق، وردەکاریی قیزەوەنترین تاوانی کوشتنی لەبەغدای پایتەخت بڵاوکردەوە دوای ئەوەی تاوانبارەکان دەستگیرکران و دانیان بە تاوانێک نا.
چیرۆکی سەرەکی: دوو تاوانبار هەڵدەکوتنە سەر ماڵی پزیشکێک بەناوی عەلی سەعدی مهیاحی لە ناوچەی مهنسووری شاری بەغدا، دوای ئەوەی چاودێری ماڵەکەیان دەکەن و دەرفەتی ئەوە وەردەگرن کە دایکی پزیشکەکە بەتەنیا لەماڵەوەیە، دەچنە ژوورەوە و دایکەکە بەپەتێک دەخنکێنن و چاوەڕێی دکتۆر عەلی دەکەن ، ئەویش دوای ئەوەی دەگەڕێتەوە ماڵەوە هەر بەو پەتەی دایکیان پێخنکاند ئەویش دەکوژن.
چی ڕوودەدات: دوای کوشتنی دکتۆر عەلی و دایکی، دەست دەکەن بەدزین و بڕى 190 هەزار دۆلار، لەگەڵ بڕێك زێڕ دەدزن، ئەوجا تەرمی هەردووکیان دەخەنە ناو جانتایەکی گەورەی سەفەرەوە، قاچ و دەستی هەردووکیان دەشکێنن تاوەکو لەجانتاکە جێیان ببێتەوە و جانتا دادەخەن و هەر بەئۆتۆمبێلی دکتۆرەکە دەیانگوازنەوە و جانتاکە فڕێ دەدەنە نێو ڕووبارێکی بچووکەوە لە ناوچەی ئەبوغرێب.
زانیاریی زیاتر: ئەو دوو تۆمەتبارە دانیان بەوەش ناوە کە چۆن پارەکەیان لەنێوانیاندا دابەشکردووە و هەوڵیان داوە هەموو ئاسەواری ئەو تاوانە بشارنەوە، ماڵەکەیان سڕیوەتەوە و هەموو ئەو پەتو و پەڕۆ خوێناویانەیان کردووەتە عەلاگەیەکەوە و هەر لەوێش بێ ئەوەی درکی پێبکەن عەلاگەکەیان لەبیر چووە، ئەویش بووەتە سەرەداوێک بۆ پۆلیس تاوەکو تاوانەکە بەزووترین کات ئاشکرا بکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 44 خولەک لەمەوپێش
قەرەیلان: لەسەر تەرمی ڕۆژئاوا ئاشتی بەدی نایەت
- هەواڵ
- 54 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا مەرجی ئاوەدانکردنەوەی غەززە ئاشکرا دەکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بکوژی سێ ئەندامی خێزانەکەی هەولێر دەستگیرکرا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

جێنسن هوانگ لە بازاڕێکی میللی میوە دەکڕێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش

زانست ڕاستی ڕەنگی بەفر ئاشکرا دەکات
5 کاتژمێر لەمەوپێش

بۆچی برینەکانی ڕووخسار شوێنەوار جێ ناهێڵن؟
6 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ لە قامیشلۆ خەڵک و شەڕڤانان پێکەوە چەکیان هەڵگرتووە و پارێزگاریی دەکەن
25 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ هەڵمەتی کۆکردنەوەی هاوکاریی هەولێر بۆ ڕۆژئاوا بەردەوامە
25 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 44 خولەک لەمەوپێش
قەرەیلان: لەسەر تەرمی ڕۆژئاوا ئاشتی بەدی نایەت
- هەواڵ
- 54 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا مەرجی ئاوەدانکردنەوەی غەززە ئاشکرا دەکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بکوژی سێ ئەندامی خێزانەکەی هەولێر دەستگیرکرا
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
فەرەنسا سۆشیال میدیا لە منداڵان قەدەغە دەکات





