وەزارەتی دادی عێراق ژمارەی بەندکراوان و چۆنیەتی دابەشکردنیان لە زیندانەکان بۆ ئاڤا ئاشکرا دەکات
- هەواڵ
- 26 ئایار

دیمەنی یەکێک لە زیندانەکانی عێراق. وێنە؛ ئەرشیف
ئاڤا نیوز
وەزارەتی دادی عێراق ژمارەی بەندکراوانی لە سەرجەم بەندیخانەکانی عێراق ئاشکرا دەکات و هاوکات ئاماژە بەدابەشکردنیان بەپێی ماوەی سزاکەو جۆری تاوانەکه بەسەر زیندانەکان دەکات.
وێنە گەورەکە: لە عێراق بە دەیان چاکسازیی هەن و بە هەزاران بەندکراویش کە سزای زیندانیان بۆ دەرکرداوە بەسەر چاکسازییەکانی سەر بە وەزارەتی داد دابەشکراون.
لێدوانی فەرمی: ئەحمەد لعێبی، وتەبێژی وەزارەتی دادی عێراق بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، ژمارەی بەندکراوان لە سەرجەم زیندانەکانی عێراق نزیکەی 65 هەزار بەندکراو دەبێت بەسەر زیاتر لە 29 بەشی چاکسازیدا دابەشکراون بەپێی پۆلێنی ئەمنی و جۆری تاوانەکە و بەپێی ماوەی سزاکە و مەترسییەکەی، هاوکات ماددە هۆشبەرەکان لە شوێنی جیاو ئەوانەی سزای لەسێدارەدانیان هەیە لە شوێنی جیا و ئەوانەی تیرۆریش شوێنەکانیان جیا کراوەتەوە.
شێوازی جێبەجێکردن: بە گوتەی لعێبی، ناکرێت بەندکراوێک کە سزای 15 ساڵ زیندانی بۆ دەرکراوە لەگەڵ بەندکراوێک کە تەنیا ساڵێک سزای زیندانی بۆ دەرکراوە لە یەک شوێن بن بە یەکەوە. ئێمە ئێستا لە وەزارەتی داد کار لەسەر دابەشکردنی ئەمنی لەنێو هەر چاکسازییەکدا دەکەین، سەرەتا بۆ ئاسانکاری بۆ سەردانی خێزانی بەندکراوەکان، بەتایبەتی لە پارێزگاکان، هەروەها بۆ کۆنترۆڵکردنی ئاسایشییان.
لەلایەکی دیکەوە: سەبارەت بە خواردنی بەندکراوەکان، وتەبێژی وەزارەتی داد جەختی لەوە کردەوە کە "ئەم دۆسیەیە ڕاستەوخۆ لەلایەن وەزیر و لایەنە پەیوەندیدارەکانەوە بەدواداچوونی بۆ دەکرێت و گرێبەستەکان بەپێی تایبەتمەندی و مەرجەکان جێبەجێ دەکرێن" بێ ئەوەی وردەکاری زیاتر ئاشکرا بکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 8 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل ناوەندێکی گرنگی ئێران بەئامانج دەگرێت
- ببینە و ببیستە
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
بەوێنە؛ زیانی هێرشەکەی ئەمشەوی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران بەچڕیی ئیسرائیل مووشەکباران دەکات و کوژراو و بریندار هەیە
14 حوزەیران
سۆماڵ پەیامێک ئاڕاستەی هەڵەبجە دەکات
12 حوزەیران
ئەو کەسانەی جوانکارییان کردووە ناتوانن فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسووڵەی خۆراک پڕبکەنەوە
12 حوزەیران
دەسەڵاتدارانی سووریا داوا لە ژنان دەکەن جلی بۆرکینی لەبەر بکەن
10 حوزەیران
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 8 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل ناوەندێکی گرنگی ئێران بەئامانج دەگرێت
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆبوونەوەی خێرای ئەمریکا لەبارەی داواکاریی ئیسرائیل بۆ شەڕ دژی ئێران
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران بە درۆن و مووشەک تەلئەڤیڤی بۆردوومان کردەوە