کچە هەڵەبجەییەکە لە کۆنگرێسی ئەمریكاوە دەست بە جێبەجێكردنی بەڵێنەکانی دەکات
- هەواڵ
- 46 خولەک لەمەوپێش

نارین بڕیار، ئەندامی هەڵبژێردراوی شارەوانیی بێڵڤیو
ئاڤا نیوز
كچە هەڵەبجەییەكەی كاندیدی هەڵبژێردراوی شارەوانیی بێڵڤیو، سەردانی واشنتنی كرد و زنجیرەیەك كۆبوونەوەی گرنگی لەگەڵ كۆنگرێسمان و سیناتۆرەكانی ئەمریكا و بەرپرسانی وەزارەتی گواستنەوەی ئەو وڵاتە ئەنجامدا، وەک خۆی دەڵێت: "لە ئێستاوە دەستیكردووە بە جێبەجێكردنی ئەو بەڵێنانەی كە بە دەنگدەرانی شارەكەی دابوو."
چیرۆکی سەرەکی: مانگی ڕابردوو، نارین بڕیار، ئەو كچە كوردەی كە لە خانەوادەیەكی هەڵەبجەیی لەدایكبووە و لە ئەمریكا دەژی، لە هەڵبژاردنەكانی ئەنجوومەنی شارەوانی لە ویلایەتی واشنتن، توانی سەركەوتن بەسەر ڕكابەرەكەی بەدەستبهێنێت و بە بردنەوەی 51%ـی دەنگەكان، ببێتە ئەندامی ئەنجوومەنی شاری بێڵڤیو.
لێدوانی فەرمی: نارین بڕیار، ئەندامی هەڵبژێردراوی شارەوانیی بێڵڤیو ڕایگەیاند، لەگەڵ ئەندامانی ئەنجوومەنی شارەكەم، سەردانی واشنتن دی سی ـمان كرد و زنجیرەیەك كۆبوونەوە و دیداری گرنگمان لەگەڵ كۆنگرێسمان و سیناتۆرەكان ئەنجامدا و گفتوگۆمان كرد لەبارەی باشكردنی دۆخی عەقارات و گەشەپێدانی ئابووری لە شارەكەم، بەیەكەوە داوای دەرچوونی ئەو پرۆژە یاسایانەمان كرد كە سوود بە كۆمەڵگە دەگەیەنن، هاوكات لەگەڵ بەرپرسانی وەزارەتی گواستنەوە كۆبووینەوە بۆ گفتوگۆكردن لەسەر هاوكارییە فیدڕاڵییەكان لەپێناو ئاییندەی شارەكەمان.
ئەمەش بزانە: شارەوانیی بێڵڤیو، سێیەم گەورەترین شارەوانیی ناوچەی سیاتڵە لە ویلایەتی واشنتن و بە شارێكی گرنگی ئابووری و تەكنەلۆژیی ناسراوە، بەپێی ئەنجامی دوایین سەرژمێری، ژمارەی دانیشتووانی زیاتر لە 151 هەزار و 800 کەسە، چەندین كەسایەتیی ناوداری هاوشێوەی (بیڵ گەیتس) خاوەنی مایكرۆسۆفت و (جێف بیزۆس) سەرمایەداری جیهانی و خاوەنی ئەمازۆن لێی دەژین.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 5 خولەک لەمەوپێش
پەیامێکی نوێ لە عەبدوڵڵا ئۆجەلانەوە
- هەواڵ
- 17 خولەک لەمەوپێش
تۆم باراک: ئەمریکا لە عێراق شکستی هێنا و ئێران جێگەی گرتەوە
- هەواڵ
- 45 خولەک لەمەوپێش
فوئاد حوسێن گەیشتە قەتەر؛ بەشداری لە کۆربەندی دەوحە دەکات
- هەواڵ
- 54 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ خەڵاتی ئاشتیی فیفا بەدەست دەهێنێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بنەماڵەیەکی هەورمان ماوەی 25 ساڵە پیشەی ئاسنگەرییان هەڵبژاردووە
2 خولەک لەمەوپێش

توێژینەوەیەک: بەکارهێنانی مۆبایل بەر لە تەمەنی 12 ساڵی مەترسیدارە
21 کاتژمێر لەمەوپێش

گۆڕێکی بە کۆمەڵ لە دەڤەری برادۆست دەدۆزرێتەوە
3 کانوونی یەکەم

پیاوێکی ڕووسی حەوت مانگە شەوانە لە پارکەکانی هەولێر دەخەوێت
3 کانوونی یەکەم

پارێزگاری دهۆک: پێشانگای نێودەوڵەتیی کتێب لە زاخۆ پێشوازی زۆر باشی لێکراوە
2 کانوونی یەکەم
- هەواڵ
- 5 خولەک لەمەوپێش
پەیامێکی نوێ لە عەبدوڵڵا ئۆجەلانەوە
- هەواڵ
- 17 خولەک لەمەوپێش
تۆم باراک: ئەمریکا لە عێراق شکستی هێنا و ئێران جێگەی گرتەوە
- هەواڵ
- 45 خولەک لەمەوپێش
فوئاد حوسێن گەیشتە قەتەر؛ بەشداری لە کۆربەندی دەوحە دەکات
- هەواڵ
- 54 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ خەڵاتی ئاشتیی فیفا بەدەست دەهێنێت
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دانوستانەکانی ئەمریکا لەگەڵ شاندی ئۆکراینا بەردەوامە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ناوەندێکی توێژینەوە هۆشداری دەدات: عێراق بەرەو داڕمانێکی ئابووری دەچێت






