ترەمپ خەڵاتی ئاشتیی فیفا بەدەست دەهێنێت

شەیری بکە لە:
ترەمپ خەڵاتی ئاشتیی فیفا بەدەست دەهێنێت

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا لەکاتی وەرگرتنی خەڵاتەکە

ئاڤا نیوز

 

بە ئامانجی ڕێزگرتن لە هەوڵەکانی ئاشتیی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، سەرۆکی یەکێتییی تۆپی پێی جیهان مەدالیای ''ئاشتیی فیفا''ـی بە ترەمپ بەخشی.

 

وێنە گەورەکە: ڕۆژی هەینی لە مەراسیمێکدا تیروپشکی مۆندیالی 2026 لە ئەمریکا ڕاکێشرا و جیانی ئینفانتینۆ، سەرۆکی یەکێتیی تۆپی پێی جیهان 'فیفا' خەڵاتی ئاشتیی فیفای بە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بەخشی.

 

لێدوانی فەرمی: دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لەکاتی وەرگرتنی خەڵاتەکە ڕایگەیاند، ئەمە یەکێکە لە گەورەترین شانازییەکانی ژیانم، ئێمە ملیۆنان ژیانمان ڕزگار کردووە، ئێستا جیهان شوێنێکی ئارامترە.

 

لەلایەکی دیکە: جیانی ئینفانتینۆ، سەرۆکی فیفا لەبارەی ئەم خەڵاتەوە گوتی، لە جیهانێکی پڕ لە ئاڵۆزی و دابەشبووداندا، زۆر گرنگە دان بە بەشدارییە ناوازەکەی ئەو کەسانەدا بنرێت کە زۆر کاردەکەن بۆ کۆتاییهێنان بە ململانێکان. هاوکات بە ترەمپی وت، ئەمە خەڵاتی ئاشتیی تۆیە و مەدالیایەکی جوانە لە هەر شوێنێک کە بۆی دەچێت دەتوانیت لە ملی بکەیت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ