گۆڕێکی بە کۆمەڵ لە دەڤەری برادۆست دەدۆرێتەوە

شەیری بکە لە:
گۆڕێکی بە کۆمەڵ لە دەڤەری برادۆست دەدۆرێتەوە

دیمەنی ئێسک و پروسکی گۆرە بەکۆمەڵەکە

ئاڤا نیوز

لە دەڤەری برادۆست گۆڕێکی بەکۆمەڵ دۆزراوەتەوە کە 11 کەللەسەری تێدابووە و مێژووەکەی بۆ دوو هەزار و 600 ساڵ پێش ئێستا دەگەڕێتەوە، گومان دەکرێت هی سەردەمی دەسەڵاتی دەوڵەتی ماد بێت.

چیرۆکی سەرەکی: لە گوندی خەلیفانی سنووری دەڤەری برادۆست، جووتیارێک لەکاتی کێڵانی زەوی ژمارەیەک کەللەسەر و ئێسک و پروسکی ئاژەڵ دەدۆزێتەوە، دواتر دەردەکەوێت گۆڕێکی بە کۆمەڵە 11 کەللەسەر و ئێسک و پروسکی پیاو کە تەمەنیان لەنێوان 20 بۆ 50 ساڵیدایە، هەروەها ئێسک و پروسکی ئەسپ و بزنیشیان لەگەڵ بووە، گومان دەکرێت مێژووی بوونیان بگەڕێتەوە هەزارەی یەکەمی زایینی.

لێدوانی فەرمی: عەبدولوەهاب سلێمان، بەڕێوەبەری شوێنەواری سۆران؛ بە ئاڤای گوت، "هەردوو زانکۆی بۆستن و پەنسلڤانیای ئەمریکا پشکنین بۆ ئەو شوێنەوارە دەکەن، ئەگەر کەشوهەوا لەبار بێت مانگی یەکی ساڵی داهاتوو دەست بە پرۆسەی هەڵکۆڵین دەکرێت، هاوکات بۆ ئەوەی ڕوون ببێتەوە لەچ شانشینێک بوون پشکنینی تاقیگەییان بۆ دەکرێت دوای شەش مانگ دەرئەنجامەکەی ڕوون دەبێتەوە."

زانیاریی زیاتر: بەگوتەی بەڕێوەبەری شوێنەواری سۆران، ئەو گۆڕە بە کۆمەڵە بە نەتەوە کورد بوون، لە ناوەڕاستی هەزارەی یەکەمی زایینی لەو ناوچەیە ژیاون، ماوەی ژیانیان بۆ کۆتایی میرنشینی ئۆراتوو و سەرەتای دەسەڵاتی میرنشینی ماد دەگەڕێتەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ