کوێستان محەممەد: لە کابینەی نۆیەمدا شۆڕشێکی چاکسازیمان لە ناو چاکسازییەکان کردووە
- هەواڵ
- 3 کانوونی یەکەم

دیمەنی زیندانییەک لە هەرێمی کوردستان
ئاڤا نیوز
وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی ڕەوشی چاکسازییەکان لە هەرێمی کوردستان دەڵێت، پێشتر زۆر خراپ بوو، بەڵام لە کابینەی نۆیەم بەهۆی چاکسازیکردن، ڕەوشیان زۆر باشە.
وێنە گەورەکە: لە چوارچێوەی چاکسازییەکانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ناو چاکسازییەکان و گرتووخانەکانی هەرێمی کوردستان، ڕەوشی زیندانییان لە ناو ئەو چاکسازییانە، زۆر باش بووە و بەراورد بە شەش ساڵ پێشتر زۆربەی کێشەکان چارەسەرکراون.
لێدوانی فەرمی: کوێستان محەممەد، وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی بە ئاڤای ڕاگەیاند، پێشتر ڕەوشی چاکسازییەکان لە هەرێمی کوردستان زۆر خراپ بوون، بە تایبەت لەڕووی ماددەی هۆشبەر، بردنە ژوورەوەی مۆبایل و زۆر شتی دیکەوە، بەڵام "لە ماوەی ئەو شەش ساڵەدا شۆڕشێکی چاکسازیمان لە ناو چاکسازییەکان کردووە، ئێستا زۆر بە دەگمەن ماددەی هۆشبەر و مۆبایل دەچێتە ژوورەوە".
کوێستان محەممەد ڕوونیشی دەکاتەوە، ئەو حاڵەتانەی تر کە ناڕێک بوون، هەمووی بنەبڕ کران، هەروەها "لە هەر شەش چاکسازییەکەدا سەنتەری چارەسەری ئالوودەبووانی ماددەی هۆشبەرمان کردووەتەوە، ئەمەش یەکێکە لە باشترین دەستکەوتەکانی کابینەی نۆیەم".
گرفتی سەرەکی: وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی ئاشکرای دەکات، تاکە گرفتی چاکسازییەکانی هەرێمی کوردستان، ئەوەیە زۆر قەرەباڵغن، لەبەرئەوەی چاکسازی گەوران بۆ 990 کەس دروست کراوە، بەڵام هەموو چاکسازییەکانی هەولێر سێ بەرامبەر سزادراوی تێدایە، ئەمەش وا دەکات پرۆسەی چاکسازیکردن بە سستی بەڕێوەبچێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 13 خولەک لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لوتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- بزنس
- 41 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 21 خولەک لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی ئاگرەکەی پاكستان بۆ نزیکەی 50 کەس بەرز بووەوە






