
محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق
ئاڤا نیوز
بەمەبەستی کردنەوەی بەشی یەکەمی پڕۆژەی ڕێگای گەشەپێدان، سوودانی سەردانی پارێزگای بەسرە دەکات.
زانیاریی بەدەستهاتوو: بڕیارە سبەی پێنجشەممە، محەممەد شیاع سوودانی، وەک یەکەم بەشی پڕۆژەی ڕێگای گەشەپێدان، ڕێگای نێوان بەندەری فاو و ڕێگای نێودەوڵەتی سەفوان کە بە تونێلە ژێرئاوییەکەدا تێدەپەڕێت و درێژییەکەی 63 کیلۆمەترە، بکاتەوە.
ژمارەکان وادەڵێن: بودجەی وەبەرهێنانی پڕۆژەکە نزیکەی 17 ملیار دۆلارە، کە دابەش بووە بەسەر 6.5 ملیار بۆ ڕێگا خێراکە و 10.5 ملیار بۆ هێڵی شەمەندەفەری کارەبایی، لە سێ قۆناغدا جێبەجێ دەکرێت کە لە ساڵانی 2028، 2033 و 2050 کۆتاییان دێت.
خاڵه ئهرێنییهكان: ئامانجی پڕۆژەکە، کە ڕێگایەکی وشکانی و هێڵێکی ئاسنین بە درێژایی 1200 کیلۆمەتر لە ناوخۆی عێراق لەخۆدەگرێت، بریتییە لە بەهێزکردنی تەواوکاریی ئابووری لە نێوان ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوا، زیادکردنی بازرگانیی نێودەوڵەتی و ئاسانکاری بۆ جووڵەی کاڵاکان.
باکگراوند: لە نیسانی ساڵی 2024، عێراق، تورکیا، ئیمارات و قەتەر ڕێککەوتنێکی چوارقۆڵییان بۆ پڕۆژەی ڕێگای گەشەپێدانی عێراق، بە سەرپەرشتی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق و ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا، واژۆ کرد.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 14 خولەک لەمەوپێش
وەبەرهێنەرانی کورد باڵەخانەیەک بۆ ئەنیستیتیوتی پاریس دابین دەکەن
- بزنس
- 38 خولەک لەمەوپێش
بانكی ناوەندیی عێراق بانكە ئەهلییەكانی بە زیاتر لە 34 ملیار سزا داوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بەوێنە؛ لە قامیشلۆ خەڵک و شەڕڤانان پێکەوە چەکیان هەڵگرتووە و پارێزگاریی دەکەن
17 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ هەڵمەتی کۆکردنەوەی هاوکاریی هەولێر بۆ ڕۆژئاوا بەردەوامە
22 کاتژمێر لەمەوپێش

نیویۆرک پایتەختی ملیاردێرەکانی جیهانە
25 کانوونی دووەم

ژاپۆن خێراترین شەمەندەفەری جیهان دروست دەکات
25 کانوونی دووەم

ژیریی دەستکرد لە کاتی خەودا 130 نەخۆشی ئاشکرا دەکات
25 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 14 خولەک لەمەوپێش
وەبەرهێنەرانی کورد باڵەخانەیەک بۆ ئەنیستیتیوتی پاریس دابین دەکەن
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
سوپای سووریا بۆردوومانی کۆبانێی کرد؛ پێنج کەس شەهید بوون
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
دەزگای خێرخوازیی بارزانی هاوکاری گەیاندووەتە زیاتر لە 46 هەزار كەس
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
هێزەکانی ڕووسیا لە قامیشلۆ کشانەوە





