مارکۆ ڕوبیۆ: ڤیزا نادەینە ئەو کەس و لایەنانەی ئازادی ئایینی پێشێل دەکەن

شەیری بکە لە:
مارکۆ ڕوبیۆ: ڤیزا نادەینە ئەو کەس و لایەنانەی ئازادی ئایینی پێشێل دەکەن

مارکۆ ڕوبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا. وێنە؛ AP

ئاڤا نیوز

ئەمریکا نیگەرانە لە ئازاردانی مەسیحییەکان لە هەندێک وڵاتی جیهان و وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتەش دەڵێت، ڤیزا نادەین بەو کەسانەی ئازادی ئایینی پێشێل دەکەن.

بڵاوکراوەی فەرمی: مارکۆ ڕوبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە پۆستێکیدا لە تۆڕی ئێکس ڕایگەیاند، ئەمریکا لە وەڵامی ئەو تووندوتیژی و دڕندەییەی بەرامبەر مەسیحییەکان لە نەیجیریا و سەرانسەری جیهان ئەنجام دەدرێت، دەستی بە گرتنەبەری ڕێوشوێنی یەکلاکەرەوە کردووە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بڕیاریداوە بە سنووردارکردنی پێدانی ڤیزا بەو کەسانەی دەستیان هەیە لە ئاراستەکردن، ڕێگەپێدان، پاڵپشتی دارایی، یان جێبەجێکردنی پێشێلکارییەکانی دژی ئازادی ئایینی.

زانیاریی زیاتر: لە بەشێکی دیکەی پۆستەکەیدا وەزیری دەرەوەی ئەمریکا وتی، ئەم سیاسەتە نوێیەی ڤیزا بە دیاریکراوی وڵاتی نەیجیریا و هەر حکومەت و تاکێکی دیکە لە جیهاندا دەگرێتەوە کە خەڵک لەسەر بنەمای باوەڕە ئایینییەکانیان دەچەوسێننەوە و ئازار دەدەن.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ