وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی لەبارەی ڕەوشی ئارام قادر و لاهوور شێخ جەنگی: ئاگاداریان نین
- کوردستان
- 3 کانوونی یەکەم

ئارام قادر و لاهوور شێخ جەنگی. گرافیک؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی لەبارەی ڕەوشی لاهوور شێخ جەنگی و ئارام قادر ڕوونکردنەوە دەدات و دەڵێت، "ئاگاداریان نین"، بەڵام شاسوار عەبدولواحید زۆر باشە.
چیرۆکی سەرەکی: ماوەی چەند مانگێکە سەرۆکی سێ حیزب (هاوپەیمانی نیشتمانی، نەوەی نوێ، بەرەی گەل)، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی سلێمانی دەستگیرکراون و لە زینداندان، جگە لە شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جووڵانەوەی نەوەی نوێ، تاوەکو ئێستا سەرۆکانی هەردوو حیزبەکەی دیکە نەبراونەتە بەردەم دادگا و کەیسەکانیان یەکلایی نەکراونەتەوە.
لێدوانی فەرمی: کوێستان محەممەد، وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی ڕەوشی هەرسێ سەرۆکەکە لە زینداندا بە ئاڤای ڕاگەیاند، جگە لە شاسوار عەبدولواحید، "ئاگاداری ڕەوشی ئارام قادر، سەرۆکی پێشووی هاوپەیمانی نیشتمانی و لاهوور شێخ جەنگی، سەرۆکی بەرەی گەل نین"، چونکە ئەو دوو سەرۆکە تاوەکو ئێستا دادگایی نەکراون و کەیسەکانیان یەکلایی نەکراونەتەوە.
کوێستان محەممەد ئاشکرای دەکات، "ئەو کەیسانەی دێنە لای ئێمە لە وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی، ئەوانەن کە دادگایی کراون، واتە هەتا دادگایی نەکرێن، هیچ کەیسێک بۆ ئێمە نایەت". دەشڵێت، لەبەرئەوەی شاسوار عەبدولواحید کەیسەکەی چووەتە بەردەم دادوەر و دادگایی کراوە، "بۆیە ئاگاداری ئەوین و ڕەوشی زۆر باشە".
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئارام قادر لە مانگی 6ـی ئەمساڵ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی سلێمانی دەستگیرکرا و تاوەکو ئێستا دادگایی نەکراوە. هەروەها لاهوور شێخ جەنگی، لە 22ـی ئابی هەمان ساڵ دوای ڕووبەڕووبوونەوەی هێزەکەی بەناوی دووپشک لەگەڵ هێزە ئەمنییەکانی سلێمانی، دەستگیرکرا، ئەویش تاوەکو ئێستا دادگایی نەکراوە.
ئەمەش بزانە: شەوی 12 ئابی ئەمساڵ شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لە گوندی ئەڵمانی لەناو ماڵەکەی خۆی لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیرکرا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 25 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 49 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 49 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 50 خولەک لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایەکی زانکۆی کۆبانێ: گرفتی كەمیی ئاو و خۆراك و دەرمان لە كۆبانێ هەیە






