ئەمریکا یەکەمین هێزی تایبەت بە درۆنی هێرشبەر لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕادەگەیێنێت
- هەواڵ
- 3 کانوونی یەکەم

دیمەنی درۆنەکان
ئاڤا نیوز
فەرماندەی ناوەندی ئەمریکا بە فەرمی دامەزراندنی هێزێکی نوێی بە ناوی هێزی ئەرکی پێوەدانی دووپشک ڕاگەیاند، کە تایبەتە بە یەکەمین یەکەی درۆنی هێرشبەرە بۆمبڕێژکراوەکان و بنکەکەی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەبێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: دامەزراندنی ئەم هێزە چوار مانگ دوای ئەوە دێت، پێت هێگسێس وەزیری جەنگی ئەمریکا، فەرمانی کرد بە خێراکردنی پڕۆسەی دروستکردن و بڵاوکردنەوەی درۆنی نوێ.
بابەتە ستراتیژییەکە: ئامانجی سەرەکی خێرا گەیاندنی درۆنی هەرزان و کاریگەرە بە دەستی سەربازانی ئەمریکا لە بەرەکانی جەنگ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەراست.
ئەمریکا درۆنێکی نوێ و کاریگەری داوەتە ئەو هێزەی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کە درۆنەکە خودکارن و بە ئۆتۆماتیکی ئەرکەکانیان جێبەجێ دەکەن. ئەم درۆنانە دەتوانرێت لەڕێگەی سەکۆوە یان مووشەک یان سیستەمی زەمینی گەڕۆک و ئۆتۆمبێلی سەربازی هەڵبدرێن.
لێدوانی فەرمی: براد کووپەر، فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا لەم بارەیەوە ڕایگەیاند، ئەم هێزە دەبێتەوە هۆی ئەوەی دوژمن لە ترسی ئەم درۆنانە نەتوانێت هێرش بکاتە سەرمان.
زانیاریی بەدەستهاتوو: ئاڤا زانیویەتی، ئەمڕۆ بۆ ئەم مەبەستە فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا هاتووە بۆ بنکەی ئاسمانی ئەلعودەیدی ئەمریکا لە قەتەر.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 14 خولەک لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لوتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- بزنس
- 42 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 22 خولەک لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی ئاگرەکەی پاكستان بۆ نزیکەی 50 کەس بەرز بووەوە






