
دیمەنی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق
ئاڤا نیوز
لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاردرا بە دوورخستنەوەی دوو بەڕێوەبەری گشتی لە وەزارەتی گواستنەوەی عێراق و ڕەوانەکردنیان بۆ دادگەی تایبەتمەند.
وێنە گەوەرەکە: ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆیدا ڕاسپاردەکانی لیژنەی لێکۆڵینەوە لە دۆسیەی نۆژەنکردنەوەی هێڵی ئاسنی پەسەند کرد و بڕیاری دوورخستنەوەی دوو بەڕێوەبەری گشتی لە پۆستەکانیان درا.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەگوێرەی ڕاگەیێنراوی نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق، لە کۆبوونەوەکەدا ڕاسپاردەکانی لیژنەی فەرمانی دیوانی ژمارە 7ی ساڵی 2025 پەسەند کرا سەبارەت بەو پێشێلکارییانەی لە ڕاپۆرتی لێکۆڵینەوەی دەستەی دەستپاکی فیدراڵی جێگیرکراون، لە ڕێککەوتی 4ی تەمموزی 2024، پەیوەندیدار بە لێکۆڵینەوە لە دۆسیەی نۆژەنکردنەوەی هێڵی ئاسن و گرێبەستە پەیوەندیدارەکان.
چی ڕوویدا: لە کۆبوونەوەکە بڕیاردرا بە دوورخستنەوەی ئەو کەسانەی لە خوارەوە ناویان هاتووە، بەهۆی ئەنجامنەدانی ئەو ئەرکانەی کە پێیان سپێردراوە کە لەلایەن لیژنەی لێکۆڵینەوەوە پێشنیازی دوورخستنەوەیان دراوە:
- یەعقوب حوسێن سالم، بەڕێوەبەری گشتی بەشی یاسایی لە وەزارەتی گواستنەوە.
- عەباس ناسر مەجید، بەڕێوەبەری گشتیی بەشی گرێبەست و مۆڵەت لە وەزارەتی گواستنەوە.
لە هەمان کاتدا: بڕیاردرا ڕاپۆرتەکە ئاراستەی دەستەی دەستپاکی فیدراڵی بکرێت بە مەبەستی تەواوکردنی ڕێکارەکانی لێکۆڵینەوە لەلایەن دادگای پەیوەندیدارەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 24 خولەک لەمەوپێش
ماکرۆن بۆ مەزڵووم عەبدی: ڕۆڵی هەسەدە بەرز دەنرخێنین
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

کەشناسی: لێزمە باران هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
9 کاتژمێر لەمەوپێش

هەشت کارگەی پلاستیک و سەدان کارمەند لە بڕیارێکی حکومەت سوودمەند دەبن
13 کاتژمێر لەمەوپێش

ئامارەکانی ڕێکخراوی جیهانی: ژمارەی لە دایکبوونی منداڵان لە نێجیریا زیاترە لە هەموو ئەوروپا
12 شوبات

وەفادارترین گیانلەبەرەکان ئاشکرا کران؛ هەندێکیان لە مرۆڤ دڵسۆزترن
8 شوبات
ئێران شەش ساڵ زیندانیی دیکەی بەسەر نێرگز محەممەد سەپاند
8 شوبات
- هەواڵ
- 24 خولەک لەمەوپێش
ماکرۆن بۆ مەزڵووم عەبدی: ڕۆڵی هەسەدە بەرز دەنرخێنین
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مەزڵووم عەبدی: کۆبوونەوەیەکی ئەرێنیمان لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا کرد
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
مەرسوومی سەرۆکایەتی بۆ دەستبەکاربوونی پارێزگاری حەسەکە دەرچوو






