وادەی دەستپێکردنی دانوستاندنەکانی ئیدارەی خۆسەر و حکومەتی سووریا ئاشکرا دەکرێت
- کوردستان
- 28 ئایار

ئەحمەد شەرع، سەرۆککۆماری سووریا بۆ قۆناغی ڕاگوزەر و مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هەسەدە
ئاڤا نیوز
بڕیارە ڕۆژی هەینی گەڕێکی نوێی دانوستاندن لە نێوان لیژنەی دیالۆگی سەر بە ئیدارەی خۆسەر لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا و حکومەتی سووریا دەستپێبکات. بڕياریشە پرسە "سەخت و ئاڵۆزەکان" تاوتوێ بکرێن.
وێنە گەورەکە: حکومەتی سووریا و فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریا 'هەسەدە' ڕێککەوتنێکیان واژۆکردووە، کە چەندین بڕگە لەخۆی دەگرێت، بۆ جێبەجێکردنی بڕگەکانیش دانوستاندن لەنێوان هەردوولا بەردەوامە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: بەگوێرەی سەرچاوەیەک کە قسەی بۆ میدیاکان کردووە، ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، سەردانی لیژنەکە وەک پێشەکییەک دێت بۆ تاوتوێکردنی مەرجەکانی ئەو ڕێککەوتنەی کە لە 10ی ئازاردا لەنێوان مەزلووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات و ئەحمەد شەرع، سەرۆککۆماری سووریا، بۆ قۆناغی ڕاگوزەر کراوە.
زانیاریی زیاتر: بەگوێرەی ئەو سەرچاوەیە، "کارنامەی گفتوگۆکە بابەتی پەیوەست بە دامەزراوەکانی ئیدارەی خۆسەر لەخۆدەگرێت، لەوانە: لایەنی خزمەتگوزاری و ئابووری، سەرچاوە ژێرزەمینییەکان، جگە لە دۆسیەی پەروەردە لە ناوچەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا.
ئەوەی لەوبارەیەوە دەگوترێت: بەدران چیا کورد، ڕاوێژکاری ئیدارەی خۆسەر، دووشەممەی ڕابردوو بە ئاژانسی فرانس پرێسی ڕاگەیاندووە، "ناتوانرێت سازش" لەسەر داواکاریی فرەیی لامەرکەزی لە بەڕێوەبردنی سیستمی سیاسی لە سووریادا بکرێت و جەختیشی لەوە کردەوە کە "ئەم پێشنیازە یەکێک دەبێت لە پرسە بنەڕەتییەکان بۆ دانوستاندن".
باکگراوند: ڕۆژی 10-3-2025، ئەحمەد شەرع، سەرۆكکۆماری سووریا و مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەكانی سووریای دیموكرات (هەسەدە) ڕێککەوتنێکی مێژووییان واژۆکرد، کە لە هەشت بڕگە پێکهاتووە، دیارترینیان ڕەتکردنەوەی داواکانی دابەشکردن و "یەکخستنی سەرجەم دامەزراوە مەدەنی و سەربازییەکانی باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریایە بۆ ئیدارەی دەوڵەتی سووریا، لەوانە دەروازە سنوورییەکان و فڕۆکەخانە و کێڵگە نەوتی و گازییەکان. بەگوێرەی ڕێککەوتنەکەش هەسەدە دەبێتە بەشێک لە وەزارەتی بەرگریی سووریا و دەوڵەتی سووریاش مافەکانی کورد گەرەنتی دەکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فیچەر
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مەزارگەی ژمێرکارەکەی ئیمامی عەلی لە گەڕەکێکی دێرینی بەغدا
- فیچەر
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆنترین و دێرینترین گەڕەکی کەرکووک: لە ساڵی 1750 بونیاد نراوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

پیسبوونی دیجلە مەترسیی شێرپەنجە بۆ سەر ملیۆنان هاووڵاتی دروست دەکات
4 کاتژمێر لەمەوپێش

ورچە جەمسەرییەکانی سڤالبارد سەرەڕای توانەوەی سەهۆڵ قەڵەوتر بوون
6 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ ئەمریکا و پەنەما مەشقی هاوبەش بۆ پاراستنی نۆکەندی پەنەما دەکەن
8 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ گواستنەوەی هەزاران ئێسک و کەللەسەر لە مۆزەخانەی پاریس پێش نوژەنکردنەوەی
8 کاتژمێر لەمەوپێش

بووکی دەریایی زەبەلاح و جۆری نوێ لە ئەرجەنتین دۆزرایەوە
8 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەولێر دوو کرێکاری بیانی لەناو تانکیی سووتەمەنیدا خنکان
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی هێرشەکانی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکراینا دوو فڕۆکەخانەی پۆڵەندا داخران
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
هاوپەیمانیی ئیدارەی دەوڵەت کۆدەبێتەوە
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەعدی پیرە: یەکێتی و پارتی لەسەر ئاستی باڵا کۆبوونەتەوە






