
دیمەنی مۆنیۆمێنتی شەهیدان لە هەڵەبجە. وێنە؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
دادگای فیدراڵی سکاڵای ژمارەیەک پەرلەمانتاری عێراق بۆ ڕاگرتنی رێوشوێنەکانى بە پارێزگاکردنى هەڵەبجە ڕەتدەکاتەوە، 18ـی مانگی داهاتووش لەبارەی یاساییبوونی دانیشتنی پەرلەمان بۆ دەنگدان لەسەر یاسای بە پارێزگاکردنى هەڵەبجە کۆدەبێتەوە.
چیرۆکی سەرەکی: 2025-04-14، پەرلەمانی عێراق دەنگی لەسەر یاسای بە پارێزگابوونی هەڵەبجەدا، 29ـی نیسانیش، د. لەتیف ڕەشید، سەرۆککۆماری عێراق واژۆی لەسەر یاساکە کرد، 5ـیی ئەم مانگەش یاسای بە پارێزگابوونی هەڵەبجە لە ڕۆژنامەی وەقائیعی عێراقدا بڵاوکرایەوە و بە فەرمی یاساکە کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە، چەند پەرلەمانتارێکیش دەڵێن، دانیشتنی پەرلەمان بۆ دەنگدان لەسەر یاساکە نیسابی یاسایی نەبووە و داوای هەڵوەشاندنەوەی دەکەن.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: دادگای فیدڕاڵی لەبارەی دەرکردنی فەرمان سالاریی (ئەمر وەلائی) بۆ ڕاگرتنی رێوشوێنەکانى بەپارێزگاکردنى هەڵەبجە وەڵامی سکاڵای ژمارەیەک پەرلەمانتاری داوەتەوە و دەڵێت، بابەتەکە بنەمای بەپەلەی تێدا نییە و پێویستی بەوە نییە فەرمانسالارى بۆ دەربکەن، واتە ڕێکارەکان و جێبەجێکردنی یاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە بەردەوام دەبێت.
بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: ئەو پەرلەمانتارانە داوایانکردبوو تا دانیشتنی دادگا لەسەر سکاڵاکەیان لە 18ـی مانگی داهاتوو، بەشێوەیەکی کاتی کارکردن بە یاسای بە پارێزگابوونی هەڵەبجە و مەرسومی کۆماری تایبەت بە دامەزراندنی پارێزگای هەڵەبجە ڕابگیرێت.
لێدوانی فەرمی: هاوڕێ تۆفیق، بەڕێوەبەری گشتیی پەیوەندییەکان لە سەرۆکایەتیی کۆماری عێراق دەڵێت، سەرەڕای ڕەتکردنەوەی دەرکردنی فەرمان سالاریی، بەڵام پێشبینی ناکرێت 18ـی مانگی داهاتوو سکاڵاکان یەکلایی بکرێنەوە، چونکە ئەو دانیشتنە زیاتر بۆ وردبینییە و بڕیاری تێدا نادرێت، باوەڕیشی وایە سکاڵای یەکەم لەسەر یاسایینەبوونی دانیشتنی پەرلەمان بۆ دەنگدان لەسەر یاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە دوادەخرێت، سکاڵای دووەمیش کە دژی مەرسومە کۆمارییەکەیە بە تەواوی ڕەتدەکرێتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان هێرش دەکرێتە سەر کانێکی زێڕ
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پاڵەوانیێتیی کوردستان بۆ جوانترین ئەسپ لە هەولێر بەڕێوەدەچێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئەڵمانیا دەسەڵات بە پۆلیس دەدات درۆن بخەنە خوارەوە
23 کاتژمێر لەمەوپێش
چیرۆکێکی کاریگەر؛ مردنی کچێک لە سەقز ژیانی دایک و باوکی گۆڕیوە بۆ تراژیدیا
8 تشرینی یەکەم
ئاڤا میدیا خەڵاتی دیجیدەی نێودەوڵەتی لە نیویۆرک دەباتەوە
8 تشرینی یەکەم
بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر وردەکاریی کۆبوونەوەی مەزڵووم عەبدی و ئەحمەد شەرع ئاشکرا دەکات
7 تشرینی یەکەم
شاخەوانێکی کورد بەسەر لووتکەی شاخی پیرۆ سەردەکەوێت
7 تشرینی یەکەم
- هەواڵ
- 43 خولەک لەمەوپێش
سەرەڕای ڕێککەوتن، ئیسرائیل هێرشی کردە سەر غەززە؛ کوژراو و بریندار هەیە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان هێرش دەکرێتە سەر کانێکی زێڕ
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پاڵەوانیێتیی کوردستان بۆ جوانترین ئەسپ لە هەولێر بەڕێوەدەچێت