فایلی خەڵک؛ دانیشتووانی گوندێکی بەردەڕەش داوای نۆژەنکردنەوەی ڕێگاکەیان دەکەن
- هەواڵ
- 29 ئایار
ئاڤا نیوز
دانیشتووانی گوندی خاروک لە قەزای بەردەڕەش داوای نۆژەنکردنەوەی ڕێگای گوندەکەیان دەکەن. موختاری گوندەکەش دەڵێت، بەدەست خراپیی ڕێگەکە ژیانمان نەماوە.
وێنە گەورەکە: ڕێگای گوندی خاروک لە ناحیەی دارەتووی سەر بە قەزای بەردەڕەش، ماوەی زیاتر لە پێنج ساڵە تێکچووە و تاوەکو ئێستا قیرتاو نەکراوە، دانیشتووانی گوندەکە ناڕازین.
زانیاریی پەیامنێر: نەجات فارس، پەیامنێری ئاڤا میدیا بەدواداچوونی بۆ خراپی ڕێگای گوندەکە کردووە و لەگەڵ خەڵکی گوندەکە قسەی کردووە. خالید وەلی، دانیشتووی گوندی خاروکە و دەڵێت، "باوکم بەهۆی ڕووداوی هاتووچۆ لەسەر ئەم ڕێگا وێرانەیە گیانی لەدەستداوە".
لێدوانی فەرمی: موختاری گوندی خاروک، دەڵێت، "بە دەست خراپی ڕێگاکە ژیانمان نەماوە، تەنانەت خراپی ڕێگاکە وایکردووە، نەک خزم و کەس، بەڵکو فرۆشیارە گەڕۆکەکانیش سەردانی گوندەکەمان ناکەن".
لەلایەکی دیکەوە: تەحسین عیسمەت، بەڕێوەبەری ناحیەی دارەتوو دەڵێت: لە دوای جەژن قۆناغی یەکەمی نۆژەنکردنەوەی ڕێگاکە دەستپپێدەکات.
- درێژی ڕێگای گوندی خاروک، حەوت کیلۆمەترە، وابڕیارە بە دوو قۆناغ نۆژەن بکرێتەوە و لە دوای جەژنی قوربانیش، کارەکانی دەستپێبکەن.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- فیچەر
- 54 خولەک لەمەوپێش
مەزارگەی ژمێرکارەکەی ئیمامی عەلی لە گەڕەکێکی دێرینی بەغدا
- فیچەر
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆنترین و دێرینترین گەڕەکی کەرکووک: لە ساڵی 1750 بونیاد نراوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

پیسبوونی دیجلە مەترسیی شێرپەنجە بۆ سەر ملیۆنان هاووڵاتی دروست دەکات
4 کاتژمێر لەمەوپێش

ورچە جەمسەرییەکانی سڤالبارد سەرەڕای توانەوەی سەهۆڵ قەڵەوتر بوون
6 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ ئەمریکا و پەنەما مەشقی هاوبەش بۆ پاراستنی نۆکەندی پەنەما دەکەن
7 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ گواستنەوەی هەزاران ئێسک و کەللەسەر لە مۆزەخانەی پاریس پێش نوژەنکردنەوەی
8 کاتژمێر لەمەوپێش

بووکی دەریایی زەبەلاح و جۆری نوێ لە ئەرجەنتین دۆزرایەوە
8 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەولێر دوو کرێکاری بیانی لەناو تانکیی سووتەمەنیدا خنکان
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی هێرشەکانی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکراینا دوو فڕۆکەخانەی پۆڵەندا داخران
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
هاوپەیمانیی ئیدارەی دەوڵەت کۆدەبێتەوە
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەعدی پیرە: یەکێتی و پارتی لەسەر ئاستی باڵا کۆبوونەتەوە





