
مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی هێزەکانی سوریای دیموکرات و هاکان فیدان، سوزیری دەرەوەی تورکیا. گرافیک؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
ئەمریکا داوای لە هەسەدە کردووە گرژییەکانی لەگەڵ تورکیا کەمبکاتەوە و ماڵپەڕی ئەلمۆنیتەریش ئاشکرایکردووە، تورکیا دانوستانی ڕاستەوخۆ لەگەڵ هەسەدە دەکات.
چیرۆکی سەرەکی: بەپێی ئەلمۆنیتەر، بەرپرسانی تورکیا پێشنیازی کۆبوونەوەیەکی ئاست بەرزیان لەگەڵ مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) لە دیمەشق کردووە، کە بەندە بە ئەنجامی دانوستانە بەردەوامەکانیان لەگەڵ حکومەتی کاتی سووریا.
زانیاریی بەدەستهاتوو: ماڵپەڕی ئەلمۆنیتەر لە زاری دوو سەرچاوەی ئاگادارەوە بڵاویکردووەتەوە، تۆماس باراک، نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ سووریا، ڕۆژی پێنجشەممە لە دیمەشقەوە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتی هێزەکانی سووریای دیموکرات ئەنجامداوە.
لە پەیوەندییەکەدا باراک بەردەوامی پاڵپشتییەکانی ئەمریکای بۆ هێزەکانی هەسەدە لە شەڕی داعشدا دووپاتکردووەتەوە و داوای لێکردووە ڕێگایەکی دیپلۆماسی بگرێتەبەر بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکانی نێوان هێزەکانی (هەسەدە) و تورکیا.
زانیاریی زیاتر: هەر لەو پەیوەندییەدا، ئەلمۆنیتەر بە پشتبەستن بە سەرچاوەکانی، لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاندووە، هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا پێشنیازی ئەنجامدانی دیدارێکی ڕاستەوخۆی لەگەڵ مەزڵووم عەبدی لە دیمەشق کردووە، ئەمەش ئاماژەیە بۆ گۆڕانکاریی لە ڕوانگەی تورکیا بۆ پرسی کورد لە سووریا.
سەرچاوەکان ئاماژەیان بەوەشکردووە، کۆبوونەوەی داهاتووی نێوان عەبدی و بەرپرسانی باڵای تورکیا پەیوەست دەبێت بە دەرئەنجامی ئەو وتووێژانەی کە بڕیارە لە دیمەشق لە نێوان شاندی کوردی و ئەندامانی حکومەتی کاتی سووریا دەستپێبکات، ئەمەش لە هەوڵێکدا بۆ تاوتوێکردنی داهاتووی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا لە چوارچێوەی لێکتێگەیشتنی بەرفراوانتری ناوچەیی.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فیچەر
- 57 خولەک لەمەوپێش
مەزارگەی ژمێرکارەکەی ئیمامی عەلی لە گەڕەکێکی دێرینی بەغدا
- فیچەر
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆنترین و دێرینترین گەڕەکی کەرکووک: لە ساڵی 1750 بونیاد نراوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

پیسبوونی دیجلە مەترسیی شێرپەنجە بۆ سەر ملیۆنان هاووڵاتی دروست دەکات
4 کاتژمێر لەمەوپێش

ورچە جەمسەرییەکانی سڤالبارد سەرەڕای توانەوەی سەهۆڵ قەڵەوتر بوون
6 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ ئەمریکا و پەنەما مەشقی هاوبەش بۆ پاراستنی نۆکەندی پەنەما دەکەن
7 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ گواستنەوەی هەزاران ئێسک و کەللەسەر لە مۆزەخانەی پاریس پێش نوژەنکردنەوەی
8 کاتژمێر لەمەوپێش

بووکی دەریایی زەبەلاح و جۆری نوێ لە ئەرجەنتین دۆزرایەوە
8 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەولێر دوو کرێکاری بیانی لەناو تانکیی سووتەمەنیدا خنکان
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی هێرشەکانی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکراینا دوو فڕۆکەخانەی پۆڵەندا داخران
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
هاوپەیمانیی ئیدارەی دەوڵەت کۆدەبێتەوە
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەعدی پیرە: یەکێتی و پارتی لەسەر ئاستی باڵا کۆبوونەتەوە






