
تاقیکردنەوەی پۆلی دوانزەی ئامادەیی
ئاڤا نیوز
بە بەشداریی زیاتر لە 115 هەزار قوتابی لە هەرسێ بەشی زانستی، وێژەیی و پیشەیی تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12ی ئامادەیی لە هەرێمی کوردستان دەستیپێکرد.
وێنە گەورەکە: ئەمڕۆ یەکشەممە 1/6/2025 تاقیکردنەوەکانی پۆلی دوانزەی ئامادەیی دەستیپێکرد، 115 هەزار و 787 قوتابی لە هەرسێ بەشی زانستی، وێژەیی و پیشەیی بەشداری دەکەن.
لێدوانی فەرمی: نورەددین عوسمان، بەڕێوەبەری گشتیی ئەزموونەکان لە وەزارەتی پەروەردە بە ئاڤای ڕاگەیاند، هەموو ئامادەکارییەک کراوە بۆ ئەوەی تاقیکردنەوەکان لە کەشێکی ئارام بەڕێوەبچن، دەبێت هەر قوتابییەک لەو هۆڵەی تاقیکردنەوە بکات کە بۆی دانراوە، چونکە پرسیارەکان و تێنووسی سۆمای تاقیکردنەوە، ناو و وێنە و کۆدی تایبەتی کەسی لەسەرە.
لەلایەکی دیکەوە: دیلان ڕەشاد، گوتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن بە ئاڤا میدیای گوت: لەسەر داواکاریی وەزارەتی پەروەردە، ڕۆژانی تاقیکردنەوەکان لە کاتژمێر 6:30ی بەیانی تاوەکو کاتژمێر 7:45 هێڵی ئەنتەرنێت ڕادەگیرێت، تەنیا لە چەند شوێنێکی خزمەتگوزاریی نەبێت وەک؛ فرۆکەخانە، بانکەکان، ئامێرەکانی ڕاکێشانی پارە، داتا سەنتەری پرۆژەی هەژماری من، داتا سەنتەری پرۆژەی ڕووناکی و پێوەری زیرەک، چونکە ئەم شوێنانە نابێت بەهیچ جۆرێک هێڵەکانی ئینتەرنێتیان ڕابگیرێت.
ژمارەکان وادەڵێن: لە سەرجەم قوتابخانەکانی هەرێمی کوردستان 115 هەزار و 787 قوتابی بەشداریی تاقیکردنەوەکان دەکەن.
- بەشی زانستی؛ 84 هەزار و 298 قوتابی.
- بەشی وێژەیی؛ 28 هەزار و 865 قوتابی .
- بەشی پیشەیی؛ دوو هەزار و 624 قوتابی.
- هاوکات لە 2 هەزار و 17 ناوەندی خوێندن تاقیکردنەوە دەکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایانی ڕۆژهەڵات نامەی وەفاداری بۆ خامنەیی ڕەتدەکەنەوە
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
سۆزان 19 ساڵە خۆی بۆ خزمەتی ئاژەڵە کەمئەندامەکان تەرخان کردووە
- ڕاپۆرت
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا و ئێران لە نێوان بڕیاری جەنگ و دانوستانی نهێنیدا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەنجە؛ یەکەم کچی باشوور بۆ بەرگری لە نیشتمان ڕووی کردووەتە ڕۆژئاوای کوردستان
4 کاتژمێر لەمەوپێش

زانایانی ئیسپانیا لە ڕێگەی تێکەڵکردنی سێ دەرمان شێرپەنجەی پەنکریاس بنبڕ دەکەن
9 کاتژمێر لەمەوپێش

دوای دوو ساڵ لە جەنگ تۆپی پێ دەگەڕێتەوە نێو کەرتی غەززە
11 کاتژمێر لەمەوپێش

ئارش؛ ئەو سیخوڕەی لە ناو دڵی ئێراندا کاری بۆ ئیسرائیل کرد
31 کانوونی دووەم

ڕاستییەک لەبارەی دەرمانی ADHD ئاشکرا دەبێت
31 کانوونی دووەم
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایانی ڕۆژهەڵات نامەی وەفاداری بۆ خامنەیی ڕەتدەکەنەوە
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
سۆزان 19 ساڵە خۆی بۆ خزمەتی ئاژەڵە کەمئەندامەکان تەرخان کردووە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئیمارات لووتکەی زانایانی جیهان بەڕێوە دەچێت





