
دیمەنێک لە باڵەخانەی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، وێنە؛ محەممەد شوانی - ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە پێناو بەرژەوەندی گشتی و گرنگیپێدان بە بڕوانەی باڵا گۆڕانکاری لە ڕێکارەکانی خوێندن لە دەرەوەی وڵات دەکات و بۆ ئەم مەبەستە ژمارەیەک بڕیار دەردەکات.
وێنە گەورەکە: لە پێناو گرنگیپێدانی زیاتر بە جۆرێتی خوێندن و بەرژەوەندی گشتی، تایبەت بەو کەسانەی کە دەیانەوێت لە دەرەوەی وڵات بڕوانامە بە دەست بهێنن، چەند بڕیارێک دەرچووە بۆ ئەو کەسانەی کە ئارەزووی بەدەستهێنانی بڕوانامەیان هەیە و دەبێت پابەند بێت بە بڕیارەکان.
نووسراوی فەرمی: بە پێی نووسراوێکی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زاستی کە ئاراستەی گشت زانکۆکانی حکومیی دەستەی کوردستان بۆ دیراسات و ئەنجوومەنی باڵای کوردستانی بۆ پسپۆڕییە پزیشكییەکان کراوە، پێویستە مامۆستا و کارمەندانی کەرتی گشتی و میلاکی وەزارەتی خوێندنی باڵا و فەرمانبەرانی وەزارەتەکانی دیکەی هەرێمی کوردستان و هاووڵاتی فەرمانبەرانی کەرتی تایبەت، ڕەچاوی ئەم خاڵانە بکەن کاتێک دەیانەوێت لە دەرەوەی وڵات بخوێنن بەمەبەستی بەدەستهێنانی بڕوانامەی باڵا.
- پێویستە مامۆستا و کارمەندانی کەرتی گشتی کاتێك دەیانەوێت بڕوانامەی باڵا لە دەرەوەت وڵای بەدەستبهێنن، ئەگەر لەچوارچێوەی بەرنامەکانی تواناسازی بێت، تەنیا دەتوانێت لەو زانکۆیانەی کە ڕانکیان لە نێوان 100 هەزار و یەک لیستی A شەنگەهای و 50 هەزار و یەک لیستی B تایمز هایپەر ئیجوکەیشن، بە پێی لیستی زانکۆ باوەرپێکراوەکانی وەزارەتمان بخوێنن.
- مامۆستا و کارمەندانی سەربە وەزارەتی خوێندنی باڵا ئەوانەی بە مۆڵەتی خوێندن دەیانەوێت لە دەرەوەی وڵات بخوێنن، دەتوانن لەو زانکۆیانەی ڕانکیان لە نێوان 100 هەزار و یەک لیستی A شەنگەهای و 60هەزار و یەک لیستی B تایمز هایپەر ئیجوکەیشن، بە پێی لیستی زانکۆ باوەڕپێکراوەکانی وەزارەتمان بخوێنن.
- "فەرمانبەرانی سەر بە وەزارەتەکانی دیکەی هەرێمی کوردستان تەنیا دەتوانن لەو زانکۆیانەی کە ڕانکیان لە نێوان 100 هەزار و یەک لیستی A شەنگەهای و 80 هەزار و یەک لیستی B تایمز هایپەر ئیجوکەیشن، بەپێی لیستی زانکۆ باوەڕپێکراوەکانی وەزارەتمان بخوێنن. ئەوانەی لەچوارچێوەی زەمالەی وڵاتانی دیکە کە وەزارەتمان قبوولی کردووە ئۆفەری فوڵ سکۆلەرشێپ وەردەگرن، ڕەچاوی لیستی زانکۆ باوەڕپێکراوەکانی وەزارەتمان ناکرێت".
- "هاووڵاتیان و کارمەندانی کەرتی تایبەت، ئەوانەی دەیانەوێت لەسەر خەرجی خۆیان بخوێنن و بڕوانامەی باڵا بەدەست بهێنن، دەتوانن لەهەر زانکۆیەک لە لیستی زانکۆ باوەڕپێکراوەکانی وەزارەتمان بخوێنن. ئەوانەی لە چواچێوەی زەمالەی حکومەتی فیدراڵی و لیژنەی باڵای پەرەپێدانی خوێندن لە عێراق وەردەگیرێن، ڕەچاوی ڕێنماییەکانی خودی زەمالەکە دەکرێت".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 42 خولەک لەمەوپێش
ژمارەیەک خێزانی چەکدارانی داعش لە کەمپی هۆل هەڵاتن
- بزنس
- 51 خولەک لەمەوپێش
بەهای دینار بەرامبەر بە دۆلار بەرزدەبێتەوە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕاگەیێنراوێک لە گرووپی میدیایی ئاڤا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەنێو یاریگایەكی تۆپی پێ لە مەكسیك تەقەكەرێك 11 كەس دەکوژێت
2 کاتژمێر لەمەوپێش

لە کەرکووک ژیانی سێ کۆرپەلە و دایکێک لە مردن ڕزگار دەکرێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

جێنسن هوانگ لە بازاڕێکی میللی میوە دەکڕێت
27 کانوونی دووەم

زانست ڕاستی ڕەنگی بەفر ئاشکرا دەکات
27 کانوونی دووەم

بۆچی برینەکانی ڕووخسار شوێنەوار جێ ناهێڵن؟
27 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 42 خولەک لەمەوپێش
ژمارەیەک خێزانی چەکدارانی داعش لە کەمپی هۆل هەڵاتن
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕاگەیێنراوێک لە گرووپی میدیایی ئاڤا
- جیهان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لەنێو یاریگایەكی تۆپی پێ لە مەكسیك تەقەكەرێك 11 كەس دەکوژێت
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
لەبارەی ئێران ئەردۆغان پێشنیازی لووتکەیەکی سێقۆڵی بۆ ترەمپ دەکات





