
بۆردوومانی سوپای ئیسرائیل بۆسەر کەرتی غەززە
ئاڤا نیوز
وتەبێژی پێشووی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لەبارەی ئیسرائیل و کردەوەکانی لە کەرتی غەززە ئاشکرای دەکات، ئیسرائیل تاوانی جەنگ لە غەززە ئەنجام دەدات و ئیدارەی پێشووی ئەمریکا ئاگاداربووە و هاوکاری سەربازی پێشکەش کردووە.
وێنە گەورەکە: شەڕی غەززە لە سەردەمی ئیدارەی بایدن، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا دەستیپێکرد، تەنانەت چەندین جار هاوکاریی سەربازیی پێشکەش بە ئیسرائیل کردووە، بەڵام هەرگیز دانی بەوە نەناوە، کە ئیسرائیل لە کەرتی غەززە تاوانی جەنگی ئەنجام دابێت، ئەمەش سەرەڕای ئەوەی زۆرینەی وڵاتان و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان ئیسرائیلیان بە ئەنجامدەری تاوانی جەنگ تۆمەتبار کردووە.
لێدوانی فەرمی: ماتیۆ میلەر، وتەبێژی پێشووی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لەبارەی پرسیارێکی تایبەت بە پێشهاتەکانی کەرتی غەززە ڕایگەیاند، ئیسرائیل "تاوانی جەنگی" لە غەززە ئەنجامداوە.
لەلایەکی دیکەوە: ئیدارەی بایدن، هەرگیز ئیسرائیلی بە ئەنجامدەری تاوانی جەنگ تۆمەتبار نەکردووە، تەنانەت میلەر وەک وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، زۆرجار تۆمەتەکانی تاوانی جەنگی ڕەتدەکردەوە و لە چەندین کۆبوونەوەی ڕۆژنامەوانییدا بەرگری لە کارەکانی ئیسرائیل دەکرد.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 23 خولەک لەمەوپێش
ڕوبیۆ بۆ سەرۆکی ئێستای ڤەنزوێلا: چارەنووسی مادورۆت لەبیر نەچێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا وردەکاری زۆر نهێنی کوشتنی سێ هاونشتمانییەکەی هەولێر بڵاو دەکاتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

جێنسن هوانگ لە بازاڕێکی میللی میوە دەکڕێت
27 کانوونی دووەم

زانست ڕاستی ڕەنگی بەفر ئاشکرا دەکات
27 کانوونی دووەم

بۆچی برینەکانی ڕووخسار شوێنەوار جێ ناهێڵن؟
27 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ لە قامیشلۆ خەڵک و شەڕڤانان پێکەوە چەکیان هەڵگرتووە و پارێزگاریی دەکەن
25 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ هەڵمەتی کۆکردنەوەی هاوکاریی هەولێر بۆ ڕۆژئاوا بەردەوامە
25 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 23 خولەک لەمەوپێش
ڕوبیۆ بۆ سەرۆکی ئێستای ڤەنزوێلا: چارەنووسی مادورۆت لەبیر نەچێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا وردەکاری زۆر نهێنی کوشتنی سێ هاونشتمانییەکەی هەولێر بڵاو دەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا لەزاری هاونیشتمانییەک دۆخی سەختی شاری کۆبانێ دەگێڕێتەوە






