
دیمەنێکی شاری سۆران
ئاڤا نیوز
بەڕێوەبەرایەتیی چاودێریی بازرگانیی سۆران، فێڵی چێشتخانەیەکی ئاشکرا کرد کە هەوڵی فریودانی هاونیشتمانیانی دەدا بە بەکارهێنانی تیروپشک.
چیرۆکی سەرەکی: چێشتخانەیەک لە سەنتەری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، نزیکەی سێ ساڵە بانگهێشتی ئەوە دەکات، هەر کەسێک پیتزایەک لەو چێشتخانەیە بکڕێت، ناوی دەچێتە تیروپشکی بردنەوەی ئۆتۆمبێلێکی سفر کیلۆمەتر کەچی نە ئۆتۆمبێلەکە دیار بووە و نە وادەی ڕاکێشانی تیروپشک.
لێدوانی فەرمی: وەفا سەعیدخان دۆلەمەری، سەرۆکی لیژنەی پشکنین و چاودێری بازاڕ لە بەڕێوەبەرایەتیی چاودێریی بازرگانیی سۆران بە ئاڤای گوت، دوای ئاشکرا کردنی ئەم فێڵە، بەڵێننامە بە خاوەنی چێشتخانەکە پڕکرایەوە و دەبێت لە 1-9-2025 تیروپشکی دەرچوونی ئۆتۆمبێلێکی سفر کیلۆمەتر، مۆدێل 2021 یان بەرزتر ڕابکیشێت، بۆ ئەو کەسانەی پیتزایان لەو چێشتخانەیە کڕیوە.
- هەر چێشتخانە و مارکێتێک تیروپشک بکات، دەبێت پێشوەختە فۆرمێکی تایبەت لە چاودێریی بازرگانی پڕبکاتەوە، ماوەی تیروپشکەکەش دیاری کراو بێت بەمەرجێک لە ساڵێک زیاتر نەبێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 18 خولەک لەمەوپێش
هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمریکا لە ڕۆژێکدا گەیشتە 325 هەزار بەرمیل
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ دووەم ساڵ لەسەر یەک ئاڤا وەک پڕبینەرترین میدیا هەڵبژێردرا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

کۆمپانیایەکی کۆری بە هەڵە 40 ملیار دۆلاری دراوی ئەلیکترۆنی بۆ بەکارهێنەرانی ناردووە
4 کاتژمێر لەمەوپێش

زانیاریی نوێ ئاشکرابوو؛ ئەسەد لەکاتی ڕاکردن چی بە شۆفێرەکەی وتووە و پووتین چۆن بێهیوای کردووە؟
15 کاتژمێر لەمەوپێش

لە گوندێکی ئیتاڵیا جەنگ لە دژی وێنەی سێڵفی ڕادەگەیێنرێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش

پیسبوونی دیجلە مەترسیی شێرپەنجە بۆ سەر ملیۆنان هاووڵاتی دروست دەکات
7 شوبات

ورچە جەمسەرییەکانی سڤالبارد سەرەڕای توانەوەی سەهۆڵ قەڵەوتر بوون
7 شوبات
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ دووەم ساڵ لەسەر یەک ئاڤا وەک پڕبینەرترین میدیا هەڵبژێردرا
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
هێمن میرانی: ڕووداوەکانی هاتووچۆ لە هەرێمی کوردستان 50% کەمیان کردووە






