ڕەزامەندی 420 هەزار فۆڕمی پێدانی زەوی لە ئەنجوومەنی وەزیران گەڕاوەتەوە
- کوردستان
- 4 حوزەیران

زەوی ئامادەکراو بۆ دابەشکردن بەسەر فەرمانبەران. وێنە؛ محەممەد شوانی
ئاڤا نیوز
وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ئاشكرای دەكات، تاكو ئێستا ڕەزامەندی 420 هەزار فۆرمی پێدانی زەوی لە ئەنجوومەنی وەزیران گەڕاوەتەوە، داواش لە سەرجەم وەزارەت و دامودەزگاكان دەكات تاكو 20ـی ئەم مانگە، بەڵگەنامە و فۆڕمەكان بهێنن، دوای ئەو وادەیە هیچ فۆڕمێك بۆ پێدانی زەوی وەرناگیرێت.
وێنە گەورەكە: ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان بە نووسراوی ژمارە 242 لە 27ـی ئاداری 2024، بڕیاریدا بە پێدانی زەوی بە فەرمانبەران و خانەنشینانی هەرێمی كوردستان كە تا ئێستا لە وەرگرتنی زەوی سوودمەند نەبوونە، دوای بڕیارەكەش وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، لیژنەی وردبینی بۆ وەرگرتن و ڕێكخستن و وردبینیكردنی فۆڕمەكان پێكهێنا.
نووسراوی فەرمی: وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار نووسراوێكی ئاگاداركردنەوەی ئاڕاستەی سەرجەم وەزارەت و دامودەزگاكانی حكومەت كردووە، تێیدا ئاگاداریان دەكاتەوە كە ڕێككەوتی 20-6-2025، دوا وادەیە بۆ وەرگرتنی فۆڕم و تەواوكردنی كەموكوڕییەكان و هێنانی بەڵگەنامە پێویستەكان بۆ وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، بەپێچەوانەوە دوای ئەو وادەیە، هیچ فۆڕمێكی دیكە وەرناگیرێت.
بابەتە ستراتیژییەكە: وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ئاشكرای دەكات، تاكو ئێستا زیاتر لە 420 هەزار فەرمانبەر و خانەنشین، ناوەكانیان وەردبینیيان بۆ كراوە و ڕەزامەندیی سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی وەزیران بۆ تەرخانكردنی زەوی بۆیان، تەواو بووە و ئاڕاستەی شارەوانییە پەیوەندیدارەكان كراون و ئێستاش كارەكانی ليژنەكە لە قۆناغی كۆتاییدایە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 13 خولەک لەمەوپێش
سەرۆکی ئیسرائیل: ترەمپ شایەنی خەڵاتی ئاشتییە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 20 خولەک لەمەوپێش
حەماس بارمتە ئیسرائیلییەکان بە مەرج ئازاد دەکات
- هەواڵ
- 30 خولەک لەمەوپێش
تا ئێستا ڕێگاکانی شێخ مەقسود و ئەشرەفییە لە حەلەب نەکراونەتەوە
- ژینگە
- 38 خولەک لەمەوپێش
دوای بەدواداچوونێكی ئاڤا چەند شوێنێکی قەزای خەبات پاک کرانەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئەڵمانیا دەسەڵات بە پۆلیس دەدات درۆن بخەنە خوارەوە
11 کاتژمێر لەمەوپێش
چیرۆکێکی کاریگەر؛ مردنی کچێک لە سەقز ژیانی دایک و باوکی گۆڕیوە بۆ تراژیدیا
12 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا خەڵاتی دیجیدەی نێودەوڵەتی لە نیویۆرک دەباتەوە
20 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر وردەکاریی کۆبوونەوەی مەزڵووم عەبدی و ئەحمەد شەرع ئاشکرا دەکات
7 تشرینی یەکەم
شاخەوانێکی کورد بەسەر لووتکەی شاخی پیرۆ سەردەکەوێت
7 تشرینی یەکەم
- هەواڵ
- 13 خولەک لەمەوپێش
سەرۆکی ئیسرائیل: ترەمپ شایەنی خەڵاتی ئاشتییە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 20 خولەک لەمەوپێش
حەماس بارمتە ئیسرائیلییەکان بە مەرج ئازاد دەکات
- هەواڵ
- 30 خولەک لەمەوپێش
تا ئێستا ڕێگاکانی شێخ مەقسود و ئەشرەفییە لە حەلەب نەکراونەتەوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وڵاتان پێشوازی لە ڕێککەوتنی حەماس و ئیسرائیل بۆ غەززە دەکەن
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ سەردانی ئیسرائیل دەکات