وەزیری ناوخۆی سووریا: دەست بەسەر "هەموو" کارگەکانی بەرهەمهێنانی کەپتاگۆندا گیراوە
- هەواڵ
- 5 حوزەیران

دیمەنی یەکێک لە کارگەکانی کەپتاگۆن لە سووریا کە لەلایەن ڕژێمی پێشووی سووریا سەرپەرشتی دەکرا
ئاڤا نیوز
وەزیری ناوخۆی سووریا ڕایدەگەیێنێت، دەسەڵاتدارانی نوێی سووریا دەستیان بەسەر "هەموو" کارگەکانی بەرهەمهێنانی حەبی کەپتاگۆندا گرتووە، کە لە سەردەمی دەسەڵاتی بەشار ئەسەددا بە شێوەیەکی بەرفراوان قاچاخچێتی پێوە دەکرا.
وێنە گەورەکە: دوای ڕووخانی ڕژێمی بەشار ئەسەد لە کۆتاییەکانی ساڵی 2024، دەست بەسەر دەیان کارگەی بەرهەمهێنانی حەبی کەپتاگۆن و ملیۆنان حەبدا گیرا. ئێستا بەشێکی زۆری ئەو حەبانە لە نێوخۆی ئەو وڵاتە ماوەتەوە و هەوڵی هەناردەکردنی بۆ وڵاتانی دەوروبەر دەدرێت.
لێدوانی ڕۆژنامەوانی: ئەنەس خەتاب، وەزیری ناوخۆی سووریا لە چاوپێکەوتنێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: "توانیمان دروستکردنی ئەم ماددە هۆشبەرانە ڕابگرین و دەستبگرین بەسەر هەموو ئامێر و کارگەکاندا کە کەپتاگۆنیان بەرهەم دەهێنا. دەتوانین بڵێین: ئێستا هیچ کارگەیەک نییە ماددەی کەپتاگۆن لە سووریادا بەرهەم بهێنێت".
بەگوتەی خەتاب، زۆربەی ئەم کارگانە، کە ژمارەیان دەیان کارگە دەبوو، لە ناوچەی ڕیفی دیمەشق و بە زۆری لە ناوچەی سنووری لوبنان و هەروەها لە ناوچەی کەناراوەکان بوون. زۆربەیان لەو ناوچانەدا بوون کە لەژێر کۆنترۆڵی فیرقەی چوارەمدا بوون کە ماهر ئەسەدی برای بەشار سەرکردایەتی دەکرد.
بەتەنیشت ئەم بابەتەوە: خەتاب ئاشکرای دەکات کە وەزارەتی ناوخۆ ئێستا لە قۆناغی ئاشکراکردنی ئەو ماددانەدایە کە لەناو بارە ئامادەکراوەکاندا بۆ ناردنە دەرەوەی وڵات شاردراونەتەوە، وتیشی: ڕۆژانە دەست بەسەر ئەو بارانەدا دەگیرێت کە پێشتر بۆ هەناردەکردن ئامادەکرابوون، تاوەکو ئێستاش توانیومانە دەستبگرین بەسەر زۆرێک لەو بارانەی کە بۆ هەناردەکردن ئامادەکرابوون لە ڕێگەی هاریکاری و هەماهەنگی لەگەڵ وڵاتانی دراوسێوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 18 خولەک لەمەوپێش
لە بالیسان خێزانێکی نۆ کەسی ژەهراوی بوون و یەکێکیان گیانی لەدەست دا
- جیهان
- 31 خولەک لەمەوپێش
دانیمارک دوای 14 ساڵ باڵیۆزخانەکەی لە سووریا دەکاتەوە
- فیچەر
- 47 خولەک لەمەوپێش
پەیکەری گوێز و کاڵەک لە تەوێڵە و سەیدسادق
- تەندروستی
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕاستییەک لەبارەی دەرمانی ADHD ئاشکرا دەبێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ڕاستییەک لەبارەی دەرمانی ADHD ئاشکرا دەبێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ لە نێپاڵ مەراسیمی خۆشۆردنی پیرۆز ئەنجامدرا
3 کاتژمێر لەمەوپێش

کچێکی تووشبوو بە ئۆتیزم لە قوشتەپە لە ژووێکی داخراو ڕزگار کرا
29 کانوونی دووەم

سوورییەکان بۆ کارەبا پشت بە وزەی خۆر دەبەستن
29 کانوونی دووەم
تیپی هونەرە میللییەکانی دهۆک بە نوێنەرایەتیی كوردستان بەشداریی فێستیڤاڵێكی نێودەوڵەتی دەكات
29 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 18 خولەک لەمەوپێش
لە بالیسان خێزانێکی نۆ کەسی ژەهراوی بوون و یەکێکیان گیانی لەدەست دا
- جیهان
- 31 خولەک لەمەوپێش
دانیمارک دوای 14 ساڵ باڵیۆزخانەکەی لە سووریا دەکاتەوە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک دوای 45 ڕۆژ لەژێر بەفری چیای ماکۆک دەرهێنرا






