
دیمەنی حاجییان لە مەککە. وێنە؛ AFP
ئاڤا نیوز
پڕۆسەی حەجی ئەمساڵ لە کۆتایی نزیک بووەتەوە، سەرۆکی شاندی حاجییانی کوردستان وادەی گەڕانەوەی حاجییان تایبەت بە ئاڤا ئاشکرا دەکات.
وێنە گەورەکە: ئەمساڵ پێنج هەزار و 136 کەس بۆ بەجێهێنانی فەریزەی حەج لە هەرێمی کوردستانەوە ڕوویان لە وڵاتی سعوودیە کردووە، هەزار و 646 حەجخواز بە ڕێگەی وشکانی و سێ هەزار و 490 حەجخواز بە ڕێگەی ئاسمانی گەشتییان کردووە.
لێدوانی فەرمی: شێخ نیاز ڕاغب نەقشبەندی، سەرۆکی شاندی حاجییانی کوردستان تایبەت بە ئاڤا میدیا وتی، بە شێوەی کاتی خشتەی گەڕانەوەی حاجییان دیاریکراوە و ئەگەر هیچ گۆڕانکارییەک ڕوونەدات ڕۆژی 12ـی ئەم مانگە یەکەم کاروانی حاجییانی هەرێمی کوردستان بە وشکانی بەرەو کوردستان بەڕێ دەکەون.
زانیاریی زیاتر: سەرۆکی شاندی حاجییانی هەرێمی کوردستان ئەوەش دەڵێت: لە دوو ڕۆژی داهاتوودا بەشێوەی کۆتایی بڕیار لەسەر خشتەی گەڕانەوەی حاجییان دەدرێت. سەبارەت بە ڕەوشی تەندروستی حاجییان دەڵێت: سەرجەمیان تەندروستییان باشە و هیچ گیان لەدەستدانێک تۆمار نەکراوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: پڕۆسەی حەجی ئەمساڵ لە ڕۆژی 16ـی 5 دەستی پێکرد، سەرەتا بە ڕێگای وشکانی سەدان حەجخواز گەشتەکەیان دەستپێکرد.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 22 خولەک لەمەوپێش
ململانێی ژمارەکان؛ کێ دەبێتە سەرۆککۆماری عێراق؟
- کوردستان
- 25 خولەک لەمەوپێش
پەرلەمانتارێکی پارتی: ئەمڕۆ سەرۆککۆمار هەڵنابژێردرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئارش؛ ئەو سیخوڕەی لە ناو دڵی ئێراندا کاری بۆ ئیسرائیل کرد
13 کاتژمێر لەمەوپێش

ڕاستییەک لەبارەی دەرمانی ADHD ئاشکرا دەبێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ لە نێپاڵ مەراسیمی خۆشۆردنی پیرۆز ئەنجامدرا
31 کانوونی دووەم

کچێکی تووشبوو بە ئۆتیزم لە قوشتەپە لە ژووێکی داخراو ڕزگار کرا
29 کانوونی دووەم

سوورییەکان بۆ کارەبا پشت بە وزەی خۆر دەبەستن
29 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 22 خولەک لەمەوپێش
ململانێی ژمارەکان؛ کێ دەبێتە سەرۆککۆماری عێراق؟
- کوردستان
- 25 خولەک لەمەوپێش
پەرلەمانتارێکی پارتی: ئەمڕۆ سەرۆککۆمار هەڵنابژێردرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەبارەی هاوردەکردنی بەرووبوومی کشتوکاڵی بڕیارێکی نوێ دەردەکرێت





