
بەردەوامی بۆردومانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە
ئاڤا نیوز
هەوڵەکان بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕی غەززە چڕتر بوونەتەوە و بۆ ئەم مەبەستەش سەرۆکی ئەمریکا ئاماژە بەبەشداریکردنی ئێران لە دانوستانەکانی غەززە دەکات.
زانیاریی بەدەستهاتوو: ماڵپەڕی ئاکسیۆس لە زاری بەپرسانی ئەمریکا ئاشکرای دەکات لە میانەی کۆبوونەوەی ترەمپ و تیمی سیاسەتی دەرەوەی لە کامپ دەیڤد، ستراتیجیی وڵاتەکەی سەبارەت بە پرسی ئەتۆمیی ئێران و شەڕی غەززە، تاوتوێ کردووە، لەسەر هەمان پرس سەرچاوەکانی ئاگادار لە بابەتەکە دەڵێت، هەوڵەکان بۆ ڕازیکردنی حەماس دیاریکردنی هەڵوێستییان سەبارەت بە پێشنیازی ئەمریکا بۆ ڕێککەوتن لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، هەندێک پێشکەوتنی بەخۆیەوە بینیووە، هاوکات هەوڵەکانی قەتەر وەک ناوبژیوانیش تادێت زیاتر دەبێت.
بە تەنیشت ئەم بابەتەوە: ئاژانسی ڕۆیتەرز بڵاویکردەوە، ترەمپ ئاماژەی بەوەکردووە، ئێران بەشداری لە دانوستانەکاندا دەکات، ئامانج لێی ڕێکخستنی ڕێککەوتنی ئاگربەست لە نێوان ئیسرائیل و حەماسە لە غەززە لە بەرامبەر ئازادکردنی ئەو بارمتانەی لەلایەن بزووتنەوەکەوە لە ناو کەرتی غەززەدا، دەست بەسەرن.
لێدوانی فەرمی: دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، غەززە ئێستا لە ناوەڕاستی دانوستانێکی گەورەی نێوان ئێمە و حەماس و ئیسرائیلدایە و ئێرانیش لە ئێستاوە بەشدارە و بزانین ئێران چیمان بۆ دەکات لە غەززە، ئێمە دەمانەوێت بارمتەکان بگەڕێنەوە.
ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت: هەرچەندە ئاکسیۆس ئەمەشی خستەڕوو کە لەوانەیە پێشکەوتن بۆ ئەم هەفتەیە بەدەستنەهێندرێت، بەڵام بە دڵنیاییەوە پێشکەوتن هەیە و لە ڕێککەوتنەوە نزیکتر بووین.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 24 خولەک لەمەوپێش
ڕوبیۆ بۆ سەرۆکی ئێستای ڤەنزوێلا: چارەنووسی مادورۆت لەبیر نەچێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا وردەکاری زۆر نهێنی کوشتنی سێ هاونشتمانییەکەی هەولێر بڵاو دەکاتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

جێنسن هوانگ لە بازاڕێکی میللی میوە دەکڕێت
27 کانوونی دووەم

زانست ڕاستی ڕەنگی بەفر ئاشکرا دەکات
27 کانوونی دووەم

بۆچی برینەکانی ڕووخسار شوێنەوار جێ ناهێڵن؟
27 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ لە قامیشلۆ خەڵک و شەڕڤانان پێکەوە چەکیان هەڵگرتووە و پارێزگاریی دەکەن
25 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ هەڵمەتی کۆکردنەوەی هاوکاریی هەولێر بۆ ڕۆژئاوا بەردەوامە
25 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 24 خولەک لەمەوپێش
ڕوبیۆ بۆ سەرۆکی ئێستای ڤەنزوێلا: چارەنووسی مادورۆت لەبیر نەچێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا وردەکاری زۆر نهێنی کوشتنی سێ هاونشتمانییەکەی هەولێر بڵاو دەکاتەوە






