نێچیرڤان بارزانی بۆ محەممەد بن زاید: سوپاسی هەڵوێستە جوامێرانییەکەت دەکەین
- کوردستان
- 11 حوزەیران
شێخ محەممەد بن زاید ئال نەهیان، سەرۆکی دەوڵەتی ئیمارات - نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان
ئاڤا نیوز
سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامێک ئاراستەی شێخ محەممەد بن ئال نەهیان دەکات و تێیدا سوپاسی هەڵوێستە جوامێرانییەکەی دەکات.
چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ چوارشەممە 11-6-2025، بە ئامادەبوونی سەرۆک مەسعود بارزانی، تەرمی کەریم شنگالی، وەزیری پێشووی ناوخۆی کوردستان گەڕێنرایەوە هەولێر، هەروەها لە مانەوەی کەریم شنگالی لە نەخۆشخانەیەکی ئیمارات، خزمه‌تێكى پزيشكيى زۆر باش و مامه‌ڵه‌يه‌كى مرۆيى و جوامێرانه‌ى باڵاى پێشكه‌ش كراوە کە هه‌موو هه‌وڵێك بۆ چاودێریکردنی درا.
پەیامی فەرمی: لەمبارەیەوە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامێکی ئاراستەی سەرۆکی ئیمارات کرد و تێیدا هاتووە: بە ناوی خۆم و گەلی کوردستانەوە، ئه‌وپه‌ڕى سوپاس و پێزانینم پێشكه‌ش به شێخ محەممەد بن زاید ئال نەهیان، سەرۆکی دەوڵەتی ئیمارات و دیوان و نووسينگهکەی ده‌كه‌م، بۆ ئەو گرنگيپێدان و چاودێرييه تایبەتەی ئه‌م دوايييه له ماوه‌ى وه‌رگرتنى چاره‌سه‌ريدا له ئه‌بوزه‌بى کە پێشكه‌ش به کەریم شه‌نگالى کرا.
- بۆ هەڵوێستى به‌رزى برایەتييان بە ئه‌ركى گه‌ڕاندنه‌وه‌ى تەرمی خوالێخۆشبوو بۆ نيشتمان، نيشانه‌يه‌كى ڕاستەقینەی پەیوەندیى پته‌و و گيانى برایەتيی نێوان گەلی کوردستان و دەوڵەتی ئیماراته به سەرکردایەتی و گەلى هه‌ردوولاوه. ئەم هەڵوێستە مرۆيى و جوامێرييه‌ى ئه‌وان به‌زر ههڵدهسهنگێنين و بۆ هه‌ميشه به مايه‌ى پێ‌زانین و سوپاسگوزاريی گەل و سەرکردایەتیی كوردستان ده‌مێنێته‌وه.
- له هه‌مان كاتدا سوپاسگوزارى و پێزانينى خۆمان بۆ ئه‌و هه‌موو هاوكارى و پشتيوانييه‌ى ئيمارات دووپات دهكهينهوه كه به‌گشتى پێشكه‌ش به عێراق و بە هه‌رێمى كوردستان ده‌كات. ئه‌و پشتيوانييه ڕاستگۆيه‌ى كه پته‌ويى په‌يوه‌نديى دۆستايه‌تى و برايهتيى نێوانيان ده‌رده‌خات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 34 خولەک لەمەوپێش
یەکێک لە چوارڕیانەکانی هەولێر بەناوی "کەزی" دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران کەسێکی بە تۆمەتی سیخوڕی بۆ ئیسرائیل لەسێدارە دا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

جێنسن هوانگ لە بازاڕێکی میللی میوە دەکڕێت
27 کانوونی دووەم

زانست ڕاستی ڕەنگی بەفر ئاشکرا دەکات
27 کانوونی دووەم

بۆچی برینەکانی ڕووخسار شوێنەوار جێ ناهێڵن؟
27 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ لە قامیشلۆ خەڵک و شەڕڤانان پێکەوە چەکیان هەڵگرتووە و پارێزگاریی دەکەن
25 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ هەڵمەتی کۆکردنەوەی هاوکاریی هەولێر بۆ ڕۆژئاوا بەردەوامە
25 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 29 خولەک لەمەوپێش
مالیکی لەبارەی کاندیدبوونی وەڵامی دۆناڵد ترەمپ دەداتەوە: بەردەوام دەبم
- کوردستان
- 34 خولەک لەمەوپێش
یەکێک لە چوارڕیانەکانی هەولێر بەناوی "کەزی" دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران کەسێکی بە تۆمەتی سیخوڕی بۆ ئیسرائیل لەسێدارە دا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران: لە ژێر سێبەری هەڕەشەدا گفتوگۆ لەگەڵ ئەمریکا ناکەین






