
باڵەخانەی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی ڕاپەڕین
ئاڤا نیوز
پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی پشدەر، دوو كەس بە بڕێك پارەی ساختەوە دەستگیر دەكات کە لە دەرەوەی هەرێمی كوردستان پارەکەیان هێناوە و ویستویانە لە بازاڕ ساغی بکەنەوە.
بڵاوكراوەی فەرمی: بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی ڕاپەڕین ڕایگەیاند: دوو تۆمەتبار بە ناوەكانی (ع.ح.ع) لەدایکبووی ساڵی 2008 (ع.ف.س) لەدایکبووی ساڵی 1995 لە ماركێتێك لە شاری قەڵادزێ بە بڕێك پارەی ساختەوە دەستگیرکران، دوای لێکۆڵینەوە لەگەڵیاندا دانیان ناوە بە تاوانەکەیاندا و بە وتەی خۆیان پارەکەیان لە دەرەوەی هەرێمی كوردستان هێناوە و ویستویانە لە بازاڕ ساغی بکەنەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەو پارەیەی کە دەستی بەسەرداگیراوە، بڕی یەك ملیۆن و 125 هەزار دیناری عێراقی لە جۆری 25 هەزاری و 700 دۆلاری ئەمریكیی ساختە بووە و دوو تۆمەتبارەكە بە بڕیاری دادوەر بە ماددەی 281 لە یاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراون و لێكۆڵینەوەی پۆلیس لەگەڵیان بەردەوامە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 28 خولەک لەمەوپێش
شێخ دارا: بارانی ئەفریقی ڕوو لە هەرێمی کوردستان دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

سستیی بازاڕی کرماشانی گرتووەتەوە و کاسبکاران لە مەترسیی مایەپووچبووندان
4 خولەک لەمەوپێش

لە دیالە تۆمەتبارێک لە زیندان ڕادەکات و دوای کەمتر لە 24 کاتژمێر دەستگیر کرایەوە
39 خولەک لەمەوپێش

گاڵتەیەکی نەخوازراو لەناو فڕۆکەیەکدا سوپای ئیسرائیلی خستە ئامادەباشییەوە
39 خولەک لەمەوپێش

لە سلێمانی دزێک بە 150ملیۆن دینارەوە هەڵاتووە و ساڵێکە دەستگیر نەکراوە
43 خولەک لەمەوپێش

خانمێک لە هەولێر حەوت دەفتەر دۆلاری لێ خوراوە و گۆشەگیر بووە
54 خولەک لەمەوپێش
- هەواڵ
- 43 خولەک لەمەوپێش
لە سلێمانی دزێک بە 150ملیۆن دینارەوە هەڵاتووە و ساڵێکە دەستگیر نەکراوە






