
دەروازەی سنووریی ئەلبوکەمال
ئاڤا نیوز
دەستەی گشتیی دەروازە وشکانی و دەریاییەکانی سووریا، کردنەوەی دەروازەی سنووریی ئەلبوکەمال لەگەڵ عێراق بۆ هاتووچۆی گەشتیاران و بارهەڵگرەکان ڕادەگەیێنێت.
چیرۆکی سەرەکی: دەستەی گشتیی دەروازە سنووریەکانی سووریا، لە ڕۆژی 2ی ئەم مانگە ڕایگەیاندبوو، ڕۆژانی پشووی جەژنی قوربان بەشێک لە دەروازە سنووریەکانی لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ دادەخات.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەگوێرەی ڕاگەیێنراوی دەستەی گشتیی دەروازە وشکانی و دەریاییەکانی سووریا لە ڕۆژی شەممەی داهاتووەوە کە دەکاتە 2025-6-14 دەروازەی سنووریی ئەلبوکەمالی لەگەڵ عێراقدا بۆ هاتووچۆی گەشتیاران و بارهەڵگرەکان دەکرێتەوە.
لە هەمان کاتدا: دەستەکە جەخت لە ئامادەیی ستافەکانیان و سەرجەم دامەزراوە خزمەتگوزارییەکان لە دەروازەکەدا دەکاتەوەو و داوا لە گەشتیار و شۆفێرانی بارهەڵگر دەکات پابەندی ڕێنمایی و ڕێکارە پەسەندکراوەکان بن بۆ دڵنیابوون لە ئاسانکردنی هاتووچۆ و سەلامەتیی پەڕینەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەر لە جەژنی قوربان دەستەکە ئەوەشی ڕایگەیاندبوو کە ڕۆژانی پشووی جەژنی قوربان سەرجەم دەروازە سنوورییە وشکانیەکانی سووریا لەگەڵ تورکیا دادەخرێن، هاوکات دەروازە سنوورییەکانی لەگەڵ لوبنان و ئوردن بەکراوەیی دەمێنێتەوە.
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 52 خولەک لەمەوپێش
لە سەنتەری حاجی ئۆمەران پێنج سانتیمەتر بەفر باریوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بە وێنە؛ دڵخۆشی خێزانێکی شۆڕش بە وەرگرتنی کلیلی خانووی نوێ
21 کاتژمێر لەمەوپێش

نەهەنگ و دۆلفین بەیەکەوە ماسیی سەلەموون ڕاو دەکەن
23 کاتژمێر لەمەوپێش

لەمەودوا وزەی خۆر و با لە ڕێگەی "هەوای شل"ەوە هەڵدەگیرێت
16 کانوونی یەکەم

هاندەرانی یانەی زاخۆ چاوەڕێی بردنەوەی خەڵاتی باشترینی ساڵ دەکەن
16 کانوونی یەکەم

هەزاران کتێب پێشکەش بە کتێبخانەی گشتیی چەمچەماڵ دەکرێت
15 کانوونی یەکەم
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دژەتیرۆی عێراق شەش داعش دەستگیر دەکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە مانگێکدا بەنزیخانەکانی هەولێر زیاتر لە 40 ملیۆن دینار سزا دراون






