
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا
ئاڤا نیوز
دۆناڵد ترەمپ لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی ئەی بی سی نیوز ڕایگەیاند، هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران زۆر بە باشی بەڕێوەچوون و وەکو گوتم ڕووداوی زیاتر بەڕێوەیە.
چیرۆکی سەرەکی: بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی سوپای ئیسرائیل هێرشێکی فراوانی کردە سەر چەندین دامەزراوە و شوێنی نیشتەجێبوونی فەرماندە باڵاکانی سوپای پاسدارانی ئێران، ژمارەیەک بەرپرس و زانای ئەتۆمی ئەو وڵاتەی کوشت.
زانیاریی زیاتر: میدیایی فەرمی ئێران بڵاوی کردەوە کە تەنیا لە ماوەی چەند کاتژمێری ڕابردوودا بەهۆی هێرشی ئیسرائیلەوە زیاتر لە 75 کەس کوژراون و زیاتر لە 300 کەسی دیکەش بریندار بوون.
لێدوانی فەرمی: دۆناڵد ترەمپ لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی ئەی بی سی نیوز ڕایگەیاند، هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران زۆر بە باشی بەڕێوەچوون و چاوەڕوان بن ڕووداوی زیاتر بەڕێوەیە.
- ئێمە دەرفەتی زۆرمان داوە بە ئێران بەڵام سوودیان لەو دەرفەتانە وەرنەگرت بۆیە زەبری گەورەیان بەرکەوتووە.
- ئەمە سەرەتایە شتی زیاتر و ڕووداوی زۆر زیاتر بەڕێوەیە.
ئەمەش بزانە: دۆناڵد ترەمپ لە ڕاگەیێنراوێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس ڕایگەیاند، ماوەی 60 ڕۆژ دەرفەتم بە ئێراندا بەڵام ئەوان 61 ڕۆژ وەڵامیان نەبوو، بۆیە ئێستاش پێیان دەڵێم ڕەنگە دەرفەتێکی دیکە لەبەردەستدا مابێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 19 خولەک لەمەوپێش
ئۆجەلان: فیدراڵیزم باشترین چارەسەرە بۆ تورکیا
- ببینە و ببیستە
- 40 خولەک لەمەوپێش
تەبەتییە ئاوارەکان حکومەتی نوێ هەڵدەبژێرن
- جیهان
- 41 خولەک لەمەوپێش
چین دۆستەکانی ئەمریکا بۆ لای خۆی ڕادەکێشێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

زانایانی ئیسپانیا لە ڕێگەی تێکەڵکردنی سێ دەرمان شێرپەنجەی پەنکریاس بنبڕ دەکەن
1 کاتژمێر لەمەوپێش

دوای دوو ساڵ لە جەنگ تۆپی پێ دەگەڕێتەوە نێو کەرتی غەززە
3 کاتژمێر لەمەوپێش

ئارش؛ ئەو سیخوڕەی لە ناو دڵی ئێراندا کاری بۆ ئیسرائیل کرد
21 کاتژمێر لەمەوپێش

ڕاستییەک لەبارەی دەرمانی ADHD ئاشکرا دەبێت
31 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ لە نێپاڵ مەراسیمی خۆشۆردنی پیرۆز ئەنجامدرا
31 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 19 خولەک لەمەوپێش
ئۆجەلان: فیدراڵیزم باشترین چارەسەرە بۆ تورکیا
- جیهان
- 41 خولەک لەمەوپێش
چین دۆستەکانی ئەمریکا بۆ لای خۆی ڕادەکێشێت
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا جێگیرکردنی سیستمی بەرگریی ئاسمانی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست زیادکردووە




