
دیمەنی یەك لە شەقامەکانی تاران دوای هێرشی ئیسرائیل
ئاڤا نیوز
وەزارەتی دەرەوەی عێراق بەدواداچوون بۆ دۆخی ئەو عێراقییانە دەكات كە ئێستا لە ئێرانن، جەختیش لەسەر گرنگیی دڵنیابوونەوە لە سەلامەتیی كارمەندانی باڵیۆزخانە و كۆنسوڵخانەكانی عێراق لەو وڵاتە دەكاتەوە، هاوكات لە دۆخی ڕەوەندی عێراقیی نیشتەجێی ئێران دەكۆڵێتەوە.
چیرۆکی سەرەکی: فوئاد حوسێن، جێگری سەرۆکوەزیران و وەزیری دەرەوەی عێراق، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ باڵیۆزی عێراق لە تاران، بەدواداچوونی بۆ دۆخی ڕەوەندی عێراقی و نێردەی دیپلۆماسیی وڵاتەکەی لە ئێران کرد، ئەمەش دوای پەرەسەندنی گرژییەكانی ئەم دواییەی ناوچەکە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی دەرەوەی عێراق، فوئاد حوسێن، لە پەیوەندییەکەیدا لەگەڵ نەسیڕ عەبدولموحسین عەبدوڵڵا، باڵیۆزی عێراق لە تاران، جەختی لەسەر گرنگیی دڵنیابوونەوە لە سەلامەتیی کارمەندانی باڵیۆزخانە و کونسوڵخانەکانی عێراق و هەروەها ڕەوەندی عێراقیی نیشتەجێی ئەو وڵاتە کردووەتەوە.
- وەزیری دەرەوە داوای لە باڵیۆز کردووە کە بەردەوام بن لە پەیوەندیکردن بە هاووڵاتییانی عێراقییەوە و هەموو پشتیوانییەکی پێویستیان پێشکەش بکەن لەژێر ڕۆشنایی بارودۆخی ئێستادا.
- هەر لە پەیوەندییەکەدا، فوئاد حوسێن جەختی لەسەر پێویستیی هەماهەنگیی بەردەوام و پتەو لەگەڵ وەزارەتی دەرەوە لە بەغدا کردەوە، بەمەبەستی مسۆگەرکردنی ئاسایش و سەلامەتیی کادیرە عێراقییەکان و گواستنەوەی زانیاریی ورد و دروست سەبارەت بە دۆخی مەیدانی.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 22 خولەک لەمەوپێش
ئۆجەلان: فیدراڵیزم باشترین چارەسەرە بۆ تورکیا
- ببینە و ببیستە
- 43 خولەک لەمەوپێش
تەبەتییە ئاوارەکان حکومەتی نوێ هەڵدەبژێرن
- جیهان
- 44 خولەک لەمەوپێش
چین دۆستەکانی ئەمریکا بۆ لای خۆی ڕادەکێشێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

زانایانی ئیسپانیا لە ڕێگەی تێکەڵکردنی سێ دەرمان شێرپەنجەی پەنکریاس بنبڕ دەکەن
1 کاتژمێر لەمەوپێش

دوای دوو ساڵ لە جەنگ تۆپی پێ دەگەڕێتەوە نێو کەرتی غەززە
3 کاتژمێر لەمەوپێش

ئارش؛ ئەو سیخوڕەی لە ناو دڵی ئێراندا کاری بۆ ئیسرائیل کرد
21 کاتژمێر لەمەوپێش

ڕاستییەک لەبارەی دەرمانی ADHD ئاشکرا دەبێت
31 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ لە نێپاڵ مەراسیمی خۆشۆردنی پیرۆز ئەنجامدرا
31 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 22 خولەک لەمەوپێش
ئۆجەلان: فیدراڵیزم باشترین چارەسەرە بۆ تورکیا
- جیهان
- 44 خولەک لەمەوپێش
چین دۆستەکانی ئەمریکا بۆ لای خۆی ڕادەکێشێت
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا جێگیرکردنی سیستمی بەرگریی ئاسمانی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست زیادکردووە





