
دیمەنی دوای هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر تاران. وێنە؛ AFP
ئاڤا نیوز
حووسییەکانی یەمەن سەرکۆنەی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران دەکەن و بە "دەستدرێژیی ئیسرائیلی - ئەمریکی" ناوی دەبەن. هاوکات پشتیوانیی خۆیان بۆ تاران ڕادەگەیێنن.
وێنە گەورەکە: بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی ئیسرائیل هێرشی ئاسمانی کردە سەر ئێران و چەندین بنکەی ئەتۆمی و سەرکردەی سەربازی ئەو وڵاتەی کردە ئامانج، هێرشەکەش کاردانەوەی ناوخۆیی و جیهانی لێکەوتووەتەوە.
لێدوانی فەرمی: زەید غەرسی، سەرۆکی فەرمانگەی کاروباری ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری لە نووسینگەی سەرۆکایەتیی کۆمار کە سەر بە حووسییەکانە، لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: "ئەوەی وەک دەستدرێژی بۆ سەر ئێران ڕوودەدات، ڕووداوێکی کاتی نییە، بەڵکو درێژکراوەی پڕۆژەیەکە کە هەموو ئوممەتی ئیسلامی دەکاتە ئامانج و تەنها ئێران یان لوبنان یان فەڵەستین یان یەمەن ناگرێتەوە، بەڵکو هەڕەشەیەکی ڕاستەوخۆیە بۆ سەر هەموو گەلە ئازادەکانی ناوچەکە."
زانیاریی زیاتر: غەرسی پشتیوانیی دەسەڵاتدارانی سەنعای بۆ تاران دەربڕی و وتی: "ئێمە لە یەمەنەوە شانبەشانی کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕادەوەستین و پشتگیریی مافی تەواوی دەکەین لە بەرگریکردن لە خۆی. هەروەها داوا لە هەموو ئازادیخوازانی جیهان دەکەین هاوپشتیی کردارییان لەگەڵدا بکەن و لە ڕووی دوژمنی ئیسرائیلی و ئەمریکیدا بوەستنەوە کە تەنها لە زمانی ڕێگری و تۆقاندن تێدەگات."
غەرسی پەیامێکی ئاراستەی هەندێک لە وڵاتانی عەرەبی کرد و وتی: "پەیامێک ئاراستەی ئەو ڕژێمە عەرەبییانە دەکەین کە پەیوەندییان لەگەڵ ئیسرائیلدا ئاسایی کردووەتەوە، کە ئەم دەستدرێژییە لە بەرژەوەندیی ئێوەدا نابێت. پێویستە تێبگەن کە بێگومان نۆرەی ئێوەش دێت، چونکە هێرشی ئەمڕۆی سەر ئێران سزایە بۆی لەسەر هەڵوێستەکانی لە پشتیوانیکردنی بەرگریی فەڵەستینی."
"وەڵامی ئێران دەبێت بەهێز و یەکلاکەرەوە بێت، وەڵامدانەوە تاکە ڕێگەیە بۆ ڕێگریکردن لەم دوژمنە کە تەنها لە زمانی هێز تێدەگات."
بەرپرسە حوسییەکە داوای لە هەموو گرووپەکانی نێو "بەرەی مقاوەمە" کرد کە لەم ساتەدا یەکبگرن و وتی: "ئەمە ساتێکی چارەنووسسازە و پێویستی بە یەکێتییەکی ڕاستەقینە هەیە لە ڕووبەڕووبوونەوەی پڕۆژەی زایۆنی - ئەمریکی کە هەوڵی دابەشکردنی ناوچەکە و کپکردنەوەی دەنگی بەرگری دەدات."
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 21 خولەک لەمەوپێش
ئۆجەلان: فیدراڵیزم باشترین چارەسەرە بۆ تورکیا
- ببینە و ببیستە
- 42 خولەک لەمەوپێش
تەبەتییە ئاوارەکان حکومەتی نوێ هەڵدەبژێرن
- جیهان
- 43 خولەک لەمەوپێش
چین دۆستەکانی ئەمریکا بۆ لای خۆی ڕادەکێشێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

زانایانی ئیسپانیا لە ڕێگەی تێکەڵکردنی سێ دەرمان شێرپەنجەی پەنکریاس بنبڕ دەکەن
1 کاتژمێر لەمەوپێش

دوای دوو ساڵ لە جەنگ تۆپی پێ دەگەڕێتەوە نێو کەرتی غەززە
3 کاتژمێر لەمەوپێش

ئارش؛ ئەو سیخوڕەی لە ناو دڵی ئێراندا کاری بۆ ئیسرائیل کرد
21 کاتژمێر لەمەوپێش

ڕاستییەک لەبارەی دەرمانی ADHD ئاشکرا دەبێت
31 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ لە نێپاڵ مەراسیمی خۆشۆردنی پیرۆز ئەنجامدرا
31 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 21 خولەک لەمەوپێش
ئۆجەلان: فیدراڵیزم باشترین چارەسەرە بۆ تورکیا
- جیهان
- 43 خولەک لەمەوپێش
چین دۆستەکانی ئەمریکا بۆ لای خۆی ڕادەکێشێت
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا جێگیرکردنی سیستمی بەرگریی ئاسمانی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست زیادکردووە





