فەرماندەیەکی پێشووی سوپای پاسداران: دوای ئێران نۆرەی عێراق دێت و ئیسرائیل هێرشی دەکاتە سەر
- هەواڵ
- 16 حوزەیران

موحسین ڕەزایی، فەرماندەی پێشووی سوپای پاسدارانی ئێران
ئاڤا نیوز
فەرماندەی پێشووی سوپای پاسدارانی ئێران لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنی هۆشداری بە عێراقییەکان دەدات و دەڵێت، دوای ئێران نۆرەی عێراقیش دێت، ئەمە مانای ئەوەیە ئیسرائیل دەیەوێت ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کۆنترۆڵ بکات.
وێنە گەورەکە: جەنگی نێوان ئیسرائیل و ئێران تا ئێستا بەردەوامە و هەردوولا زیانی زۆریان بەرکەوتووە، وڵاتان داوا دەکەن کە دان بەخۆیان دا بگرن و کۆتایی بەم جەنگە بهێنن، بەڵام بەرپرسێکی ئێرانی هۆشداری لە درێژەکێشانی جەنگەکە دەدات و دەڵێت، دوای ئێران ئیسرائیل هێرش دەکاتە سەر عێراق.
لێدوانی فەرمی: موحسین ڕەزایی، فەرماندەی پێشووی سوپای پاسدارانی ئێران هۆشداری دەدات لەوەی کە ئەم جەنگە درێژە دەکێشێت و دوای ئێران نۆرەی عێراقیش دێت و ئیسرائیل هێرشی دەکاتە سەر.
- ئیسرائیل هات لە غەززە و دەستی پێکرد، دواتر لوبنان و سووریا، ئێستاش ئێران و دڵنیابن دواتریش نۆرەی عێراق دێت، ئەمە مانای ئەوەیە ئیسرائیل دەیەوێت ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کۆنترۆڵ بکات.
- ژمارەی بۆمبە ئاراستەكراوەكانی ئیسرائیل زۆر سنووردارە و هەموو هونەریشیان لەو بۆمبە ئاراستەكراوانەن كە لەبەردەستیانن، تەنانەت ئێستاش دەترسن فڕۆكەی ئێف 15 و فڕۆكەكانی دیکەیان بێنە سەر ئاسمانی ئێران، بۆیە ناچارن لە ئاسمانی عێراقەوە بۆمبەكانیان بتەقێنن.
لەلایەکی دیکەوە: ئیڤی دیڤرین، گوتەبێژی سوپای ئیسرائیل دەڵێت، "شەوی ڕابردوو گورزێکی بەهێزمان لە ئێران دا، لەو هێرشەدا 50 فڕۆکەی جەنگی بەشدارییان کرد، 120 سەکۆی هەڵدانی مووشەکمان خاپوور کرد، تاوەکو ئێستا سێ بەشی سەکۆکانی مووشەکمان لە ئێران لەناوبردوون".
گوتەبێژی سوپای ئیسرائیل بەڵگە بۆ قسەکانی دەهێنێتەوە و دەڵێت، هەر سەکۆیەک لەوانەی لەناویان بردوون، لێیانەوە دەیان مووشەک ئاراستەی ئیسرائیل کراوە، بۆیە ئێران دوێنێ شەو نەیتوانیوە مووشەکی زۆر بە ئیسرائیلەوە بنێت، تەنیا توانیویەتی نیوەی شەوەکانی پێشتر مووشەکیان ئاراستە بکات.
باکگراوند: بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی 13-6-2025، ئیسرائیل هێرشێکی بەرفراوانی کردە سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران و ماڵی چەندین سەرکردەی سوپای پاسدارانیشی بە ئامانج گرت و چەندین زانای ناوداریشی لەبواری ئەتۆمی کوشت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بیروڕا
- 34 خولەک لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی كاندید بۆ نۆبڵی ئاشتی 2026
- جیهان
- 50 خولەک لەمەوپێش
دانیمارک: دەتوانین پرسی گرینلاند لەگەڵ واشنتن چارەسەر بکەین
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمریکا لە ڕۆژێکدا گەیشتە 325 هەزار بەرمیل
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

کۆمپانیایەکی کۆری بە هەڵە 40 ملیار دۆلاری دراوی ئەلیکترۆنی بۆ بەکارهێنەرانی ناردووە
5 کاتژمێر لەمەوپێش

زانیاریی نوێ ئاشکرابوو؛ ئەسەد لەکاتی ڕاکردن چی بە شۆفێرەکەی وتووە و پووتین چۆن بێهیوای کردووە؟
17 کاتژمێر لەمەوپێش

لە گوندێکی ئیتاڵیا جەنگ لە دژی وێنەی سێڵفی ڕادەگەیێنرێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش

پیسبوونی دیجلە مەترسیی شێرپەنجە بۆ سەر ملیۆنان هاووڵاتی دروست دەکات
7 شوبات

ورچە جەمسەرییەکانی سڤالبارد سەرەڕای توانەوەی سەهۆڵ قەڵەوتر بوون
7 شوبات
- جیهان
- 50 خولەک لەمەوپێش
دانیمارک: دەتوانین پرسی گرینلاند لەگەڵ واشنتن چارەسەر بکەین
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەنگاوە کردەییەکان بۆ یەکخستنی دامەزراوەکان لە حەسەکە و کۆبانی بەردەوامە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ دووەم وەرز لەسەریەک ئاڤا بە پڕبینەرترین میدیا هەڵبژێردرا





