جەنگ سەختتر دەبێت؛ ئیسرائیل فەرماندەی سەربازیی ئێران دەکوژێت و ئێرانیش بە مووشەک وەڵامی دەداتەوە
- هەواڵ
- 17 حوزەیران

ئاڤا نیوز
ئەمڕۆ پێنجەم ڕۆژی جەنگی نێوان ئیسرائیل و ئێرانە، هەردوو لایەن هەڕەشەی فراوانکردنی بەرەی شەڕ دەکەن، کە بەهۆیەوە تاوەکو ئێستا زیانی گیانی و ماددی زۆر بەر هەردوو لایەن کەوتووە.
چیرۆکی سەرەکی: جەنگی نێوان ئیسرائیل و ئێران بەرەو پێنجەمین ڕۆژ هەنگاوی ناوە، هەردوولایەنی شەڕ تاوەکو ئێستا چەندین گورزی گەورە و کاریگەریان لەیەکتری داوە، ئەمەش بووەتە هۆی ئەوەی ژمارەیەک لە فەرماندەی سەربازی و زانای بواری ئەتۆمی بەهۆی هێرشی ئیسرائیلەوە گیان لەدەست بدەن و لە هێرشی ئێرانیشدا ژمارەیەک هاووڵاتی مەدەنی ئیسرائیل گیانیان لەدەستداوە و ژمارەیەکی دیکەش برینداربوون.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: سوپای ئیسرائیل لە ڕاگەیێنراوێکدا ڕایگەیاند، عەلی شادمانی، نزیکترین کەسی عەلی خامنەیی، ڕێبەری باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران بووە و لە هێرشێکدا کوژراوە.
ئەمەش بزانە: کوشتنی عەلی شادمانی، هاوکاتە لەگەڵ وەرگرتنی پۆستی نوێی کە فەرماندەیی قەرارگەی خاتەمولئەنبیا بووە و چوار ڕۆژ لەمەوبەر لە شوێنی غوڵام عەلی ڕەشید دەستبەکاربووە.
- دوای بڵاویکردنەوەی هەواڵی کوشتنی ئەو فەرماندە سەربازییە لەلایەن ئیسرائیلەوە، تاوەکو ئێستا دەسەڵاتدارانی ئێران کوژرانی شادمانییان پشتڕاستنەکردووەتەوە.
٠ بەرپرسێکی سەربازی ئیسرائیل ڕایگەیاندووە، ئیسران تاوەکو ئێستا 400 مووشەکی بالیستی و سەدان درۆنی ئاڕاستەی ئیسرائیل کردووە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: میدیاکانی ئیسرائیل ئاشکرای دەکەن، بەیانی ئەمڕۆ، ئێران نزیکەی 30 مووشەکی بالیستی ئاراستەی تەلئەبیبی پایتەخت و چەند ناوچەیەکی دیکەی ئیسرائیل کردووە.
- هاوکات دەشڵێت، زۆرینەی مووشەکەکان لەلایەن سیستەمی بەرگریی ئیسرائیلەوە خراونەتەوە خوارەوە، بەڵام سێ دانەیان لە چەند ناوچەیەکی جیاوازی تەلئەبیب کەوتوونەتە خوارەوە و زیانیان بە چەند باڵەخانەیەکی نیشتەجێبوون گەیاندووە.
- گوتەبێژی سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند، هێشتا ئێران مەترسییە بۆ ئەوەی هاووڵاتیانمان بکاتە قوربانی، بەرەبەیانی ڕۆژی سێشەممەش 30 مووشەکی ئێرانمان لە ئاسمان خستووەتە خوارەوە.
- ئەمیر سەعید ئیروانی، نوێنەری ھەمیشەیی ئێران لە نەتەوە یەکگرتووەکان، دەڵێت: ئێران مافی خۆیەتی کە دژبە ھێرشە دڕندانەکانی ئیسرائیل بەرگریی لەخۆی بکات، جەختی لەوەش کردەوە کە وەڵامی ئێران لەوبارەیەوە بەرگریکارانە و گونجاوە.
نوێنەری ئێران باسی لەوەشکردووە کە حکومەتی ئیسرائیل ھێرشی "نایاسایی و ھەڕەمەکی" ئەنجام دەدات و ژێرخانی مەدەنی لە ئێران دەکاتە ئامانج کە بەھۆیەوە ژمارەیەکی زۆری مەدەنی کوژراون، ھەروەھا ژمارەیەک خانوو و نەخۆشخانە خاپوور کراون.
- هێرشی ئەلیکترۆنی کرایە سەر بانکەکانی ئێران و بەهۆیەوە ئامێرەکانی ڕاکێشانی پارە و هەژماری بانکی سپە بەتەواوی لەکار کەوتوون.
- ئێران بەهۆی بەردەوامی ڕووبەڕووبوونەوەکانەوە، ڕاگرتنی گەشتە ئاسمانییەکانی وڵاتەکەی درێژکردەوە بێ ئاماژەدان بەکاتی ئاسایبوونەوەی.
لەلایەکی دیکەوە: میدیای ئێرانی ئاماژە بەوە کردووە کە دەنگی دوو تەقینەوە لە شاری تەبرێز لە باکووری ڕۆژئاوای ئێران بیسترا، دەشڵێت، بنکەیەکی سەربازی لە نەقەب کرایە ئامانج.
- کەناڵی فەرمی ئێران بڵاویکردەوە، بەهۆی هێرشەکەی دوێنیی ئیسرائیل بۆ سەر کەناڵەکە، لانیکەم سێ لە کارمەندانی کەناڵەکە گیانیان لەدەست داوە، ژمارەیەکی دیکەش برینداربوون، بێ ئەوەی ژمارەی بریندارەکان دیاری بکات.
بەتەنیشت ئەم بابەتەوە: دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە نوێترین پەیامیدا بۆ کەناڵی CBS ئەمریکی دەڵیت: بەمزووانە ستیڤ ویتکۆف، نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست یان جەی ڤانس, دەنێرمە ئێران بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانی ئێران.
گۆشەیەکی دیکەی دیمەنەکە: گوۆ جیاکون، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا پرسیاری لەبارەی لێدوانەکانی ترەمپ لێکرا، ئەویش لە وەڵامدا ڕایگەیاند: خۆشکردنی ئاگری شەڕ، هەڕەشەکردن و زیادکردنی فشارەکان، یارمەتیدەر نابێت لە هێورکردنەوەی دۆخەکە، بەڵکو دەبێتە هۆی فراوانکردنی ململانێکان.
٠ یەکێتیی ئەوروپا ڕایگەیاند کە خێراکردنی کارکردن لە بەرنامە ئەتۆمییەکان لەلایەن تارانەوە جێگەی قبووڵکردن نییە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 23 خولەک لەمەوپێش
گۆران ساڵح بەرهەمێکی نوێی بڵاوکردەوە
- بزنس
- 53 خولەک لەمەوپێش
لە سێ ڕۆژدا یەک ئۆنسە زێڕ 710 دۆلار دابەزیووە
- کوردستان
- 54 خولەک لەمەوپێش
ئافرەتێکی دووگیان لەکاتی کارکردن گیان لە دەستدەدات
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی تەندروستی خەونی 'ئادەم چیا' دەهێنێتە دی
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

دوای دوو ساڵ لە جەنگ تۆپی پێ دەگەڕێتەوە نێو کەرتی غەززە
1 کاتژمێر لەمەوپێش

ئارش؛ ئەو سیخوڕەی لە ناو دڵی ئێراندا کاری بۆ ئیسرائیل کرد
18 کاتژمێر لەمەوپێش

ڕاستییەک لەبارەی دەرمانی ADHD ئاشکرا دەبێت
31 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ لە نێپاڵ مەراسیمی خۆشۆردنی پیرۆز ئەنجامدرا
31 کانوونی دووەم

کچێکی تووشبوو بە ئۆتیزم لە قوشتەپە لە ژووێکی داخراو ڕزگار کرا
29 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 54 خولەک لەمەوپێش
ئافرەتێکی دووگیان لەکاتی کارکردن گیان لە دەستدەدات
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی تەندروستی خەونی 'ئادەم چیا' دەهێنێتە دی
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای دوو ساڵ لە جەنگ تۆپی پێ دەگەڕێتەوە نێو کەرتی غەززە
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سوپای پاکستان: 92 چەکداری "سوپای ڕزگاریخوازی بەلوچستان" کوژران
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
دۆناڵد ترەمپ: لەبارەی گرینلاند ڕێککەوتنێکی گرنگ لەگەڵ ئەوروپا دەکەین





