
ژمارەیەک مووشەکی ئێران لەکاتی هەڵدانیان
ئاڤا نیوز
شەپۆلێکی نوێی مووشەک و درۆنی ئێرانی بۆ سەر شارە جیاوازەکانی ئیسرائیل دەستی پێکرد.
چیرۆکی سەرەکی: ماوەی پێنج ڕۆژە جەنگی نێوان ئیسرائیل و ئێران بەردەوامە، تاوەکو ئێستا هەردوولا بە تووندی هێرش دەکەنە سەر یەکتری، کەمێک پێش ئێستا ئێران لە وەڵامی هێرشە بەردەوامەکانی ئیسرائیل بۆ سەر وڵاتەکەی، ژمارەیەک مووشەکی بالیستی و درۆنی ئاراستەی ئیسرائیل کرد.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: میدیای فەرمی ئێران بە پشتبەستن بە سەرچاوەکانی سوپای پاسداران ڕایگەیاند، ئەو وڵاتە گەڕی دەیەمی هێرشە مووشەکییەکانی بۆ سەر ئیسرائیل ئەنجام دا.
بە گوێرەی ئاژانسی هەواڵیی تەسنیم، لەم هێرشانەدا ژمارەیەکی زۆر مووشەکی بالیستی و درۆنی ئێرانی بەرەو "ئامانجی گرنگ و ستراتیژی" لە ناو خاکی ئیسرائیل ئاراستە کراون.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئێران لە ئۆپەراسیۆنی 'بەڵێنی ڕاست – ٣' هێرش دەکاتە سەر ئیسرائیل و وەڵامی هێرشەکانی چەند ڕۆژی ڕابردووی ئەو وڵاتە دەداتەوە.
لەلایەکی دیکەوە: میدیاکانی ئیسرائیل ڕایانگەیاند، ژمارەیەک مووشەکی ئێرانی بە ئاراستەی ناوچەکانی نەقەب و بیئر سەبع و دیمۆنا هەڵدران.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 22 خولەک لەمەوپێش
گۆران ساڵح بەرهەمێکی نوێی بڵاوکردەوە
- بزنس
- 52 خولەک لەمەوپێش
لە سێ ڕۆژدا یەک ئۆنسە زێڕ 710 دۆلار دابەزیووە
- کوردستان
- 53 خولەک لەمەوپێش
ئافرەتێکی دووگیان لەکاتی کارکردن گیان لە دەستدەدات
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی تەندروستی خەونی 'ئادەم چیا' دەهێنێتە دی
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

دوای دوو ساڵ لە جەنگ تۆپی پێ دەگەڕێتەوە نێو کەرتی غەززە
1 کاتژمێر لەمەوپێش

ئارش؛ ئەو سیخوڕەی لە ناو دڵی ئێراندا کاری بۆ ئیسرائیل کرد
18 کاتژمێر لەمەوپێش

ڕاستییەک لەبارەی دەرمانی ADHD ئاشکرا دەبێت
31 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ لە نێپاڵ مەراسیمی خۆشۆردنی پیرۆز ئەنجامدرا
31 کانوونی دووەم

کچێکی تووشبوو بە ئۆتیزم لە قوشتەپە لە ژووێکی داخراو ڕزگار کرا
29 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 53 خولەک لەمەوپێش
ئافرەتێکی دووگیان لەکاتی کارکردن گیان لە دەستدەدات
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی تەندروستی خەونی 'ئادەم چیا' دەهێنێتە دی
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای دوو ساڵ لە جەنگ تۆپی پێ دەگەڕێتەوە نێو کەرتی غەززە
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سوپای پاکستان: 92 چەکداری "سوپای ڕزگاریخوازی بەلوچستان" کوژران
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
دۆناڵد ترەمپ: لەبارەی گرینلاند ڕێککەوتنێکی گرنگ لەگەڵ ئەوروپا دەکەین





