
خامنەیی، ڕێبەری باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران
ئاڤا نیوز
ڕێبەری باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران، هەڕەشەی "سزادانی" لە ئیسرائیل کرد بەهۆی ئەنجامدانی ئەو "هەڵەیە گەورەیەی" کردی، جەختی کردەوە کە "ئێران لێیی خۆش نابێت"، هاوکات ئامادەیی هێزە چەکدارەکانی "بە پشتیوانیی گەل" دووپات کردەوە.
وێنە گەورەکە: جەنگی نێوان ئیسرائیل و ئێران پێیناوەتە ڕۆژی شەشەمییەوە و هەردوولا هەڕەشەی تووند لەیەکتری دەکەن باس لە فراوانکردنی بەرەی شەڕ لە یەکتری دەکەن، هاوکات ئەمریکاش لەوەنێوەندەدا تاوەکو ئێستا دیار نییە کە بەشداریی ڕاستەوخۆی شەڕ دەکات یاخوود نا بەڵام ئێران هۆشداریی لەوبارەیەشەوە داوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: خامنەیی پەیامێکی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت: مرۆڤە زیرەکەکان کە ئێران و گەلی ئێران و مێژووەکەی دەناسن هەرگیز بە زمانی هەڕەشە لەگەڵ ئەم گەلە قسە ناکەن، چونکە گەلی ئێران ملکەچ نابێت و پێویستە ئەمریکا بزانێت کە هەر دەستێوەردانێکی سەربازی بێگومان زیانێکی دەبێت قەرەبوو ناکرێتەوە.
عەلی خامنەیی، ڕێبەری ئێران لە پەیامێکی تەلەڤزیۆنیدا ڕایگەیاند کە "ئیسرائیل هەڵەیەکی گەورەی کردووە و سزای کردەوەکەی وەردەگرێت"، و جەختی کردەوە کە "ئێران لە پێشێلکردنی ئاسمانەکەی لەلایەن ئیسرائیلەوە خۆش نابێت و خوێنی شەهیدەکانیشی لەبیر ناکات".
وتیشی: "هێزە چەکدارەکانمان ئامادەن بۆ بەرگریکردن لە نیشتمان و لەلایەن بەرپرسان و هەموو ڕۆڵەکانی گەلەوە پشتیوانییان لێ دەکرێت"، و جەختی کردەوە کە ئەمریکییەکان دەبێت باش تێبگەن کە هەر دەستێوەردانێکی سەربازی لەلایەن ئەوانەوە، ڕووبەڕووی زیانێکی قەرەبوونەکراوە دەبێتەوە.
ئاماژەی بەوەشدا کە گەلی ئێران لە ڕووبەڕووبوونەوەی ئیسرائیل دا، ڕەفتارێکی هێمن و ئازایانە و لە کاتی خۆیدای نیشان داوە، جەختی کردەوە کە ئەمە ڕەنگدانەوەی پێگەیشتووییەکی ئاشکرا و ورەیەکی بەرزی نێو کۆمەڵگەی ئێرانییە.
هەروەها جەختی لەسەر "خۆڕاگریی گەلی ئێران لە بەرامبەر هەردوو شەڕی سەپێنراو و ئاشتیی سەپێنراو" کردەوە و "تەسلیمنەبوونی ئێران بە هیچ جۆرە سەپاندن و فەرمانێک"ی دووپات کردەوە.
هەروەها لێدوانەکانی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکای، بە "هەڕەشەئامێز" وەسف کرد و بە "سووک"ی زانی، وتیشی: "ئەو کەسە ژیرانەی کە مێژووی ئێران و گەلەکەی دەناسن، زمانی هەڕەشە بەرامبەر ئەم گەلە بەکارناهێنن، چونکە گەلێکە کە ناتوانرێت تەسلیم بکرێت".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 23 خولەک لەمەوپێش
گۆران ساڵح بەرهەمێکی نوێی بڵاوکردەوە
- بزنس
- 53 خولەک لەمەوپێش
لە سێ ڕۆژدا یەک ئۆنسە زێڕ 710 دۆلار دابەزیووە
- کوردستان
- 54 خولەک لەمەوپێش
ئافرەتێکی دووگیان لەکاتی کارکردن گیان لە دەستدەدات
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی تەندروستی خەونی 'ئادەم چیا' دەهێنێتە دی
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

دوای دوو ساڵ لە جەنگ تۆپی پێ دەگەڕێتەوە نێو کەرتی غەززە
1 کاتژمێر لەمەوپێش

ئارش؛ ئەو سیخوڕەی لە ناو دڵی ئێراندا کاری بۆ ئیسرائیل کرد
18 کاتژمێر لەمەوپێش

ڕاستییەک لەبارەی دەرمانی ADHD ئاشکرا دەبێت
31 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ لە نێپاڵ مەراسیمی خۆشۆردنی پیرۆز ئەنجامدرا
31 کانوونی دووەم

کچێکی تووشبوو بە ئۆتیزم لە قوشتەپە لە ژووێکی داخراو ڕزگار کرا
29 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 54 خولەک لەمەوپێش
ئافرەتێکی دووگیان لەکاتی کارکردن گیان لە دەستدەدات
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی تەندروستی خەونی 'ئادەم چیا' دەهێنێتە دی
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای دوو ساڵ لە جەنگ تۆپی پێ دەگەڕێتەوە نێو کەرتی غەززە
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سوپای پاکستان: 92 چەکداری "سوپای ڕزگاریخوازی بەلوچستان" کوژران
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
دۆناڵد ترەمپ: لەبارەی گرینلاند ڕێککەوتنێکی گرنگ لەگەڵ ئەوروپا دەکەین





